ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی دەخاتە بازاڕەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سامسۆنگ، كڕیاڕانی ئاگادار دەكاتەوە، بە تایبەت ئەوانەی لەڕێی (Samsung.com) ناوییان نوسیوە بۆ كڕینی مۆبایلە نوێیەكەی (شیاوی پێچانەوەیە)، دەتوانن زانیاریی زیاتر لەبارەی Galaxy Fold وە وەربگرن، و دەتوانن پێشوەخت لەم هەفتەیەدا داوای بكەن.

ئەمڕۆ هەینی كۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند، بەر لە دوو هەفتە لە خستنەڕووی فەرمی مۆبایلە نوێیەكەی، بە تەنیا داوا لەو كەسانە دەكات كە ناوی خۆیان تۆماركردووە بۆ كڕینی Galaxy Fold، دەتوانن داواكارییەكانیان بنێرن، تا پێشوەخت مۆبایلەكە دەستبەر بكەن.

لەڕێی ئەم هەنگاوەوە، ئەوانەی ناوی خۆیان تۆماركردووە، دەتوانن لەپێش هەموانەوە مۆبایلە نوێیەكە بكڕن كە بەهاكەی 1980 دۆلاری ئەمریكاییە.

وابڕیار بوو دەستپێكردنی داواكارییە پێشوەختەكان لە 15ی نیساندا دەستپێبكەن، و سامسۆنگیش یەكەم وەجبەی مۆبایلەكەی كە تۆڕەكانی 4G LTE لەخۆدەگرێت و میمۆرییەكەی 512 گێگابایتە، لە 26ی نیساندا بۆ كڕیارانی ڕەوانە بكات.

لەلایەكی ترەوە، سامسۆنگ ڕاگەیاند، داواكارییە پێشوەختەكان بۆ ئەو مۆبایلانەی كە تۆڕەكانی نەوەی پێنجەم لەخۆدەگرێت Galaxy S10 5G، بەمزوانە دەستپێدەكەن، بەڵێنیشی داوە لەگەڵ هاتنەبەری مانگی ئایاری داهاتوو مۆبایلەكانیان ڕادەست بكات، بەبێ‌ ئەوەی نرخەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕابگەیەنێت بۆ هەردوو جۆری 256 گێگابایتی و 512 گێگابایتی.

نرخی مۆبایلەكە لە كۆگاكانی كۆربای باشوور نزیكەی 1200 دۆلاری ئەمریكاییە بۆ 256 گێگابایتی، و 1350 دۆلاری ئەمریكاییە بۆ 512 گێگابایتی.

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گەنجێکی کورد یارییەکی ئەندرۆید دروستدەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

گەنجێکی بە توانای کورد بە ناوی ڕەهێڵ زاهیر یارییەکی سێ ڕەهەندی بە ناوی Penguin Run 3D درووست دەکات بۆ سەکۆی ئەندرۆید و دواتریش بۆ سەکۆی iOS

ڕەهێڵ لەبارەی یارییەکەیەوە دەڵێت: سوپاس بۆ خوای گەورە دوای کارکردن بۆ ماوەی 750 سەعات توانیم یارییەک بۆ موبایل دروست بکەم، ئەمە یەکەم یاریمە کە دروستم کردبێت ئیشەڵا بە دڵی هەموو لایەک دەبێت.

 

وتبشی: پێم وایە ئێمەش هیچمان لە خەڵکی ئەو وڵاتانە کەمتر نییە و ئەتوانین کاری لەم شێوەیە بکەین و بە 3 زمان دروستم کردووە کوردی عەرەبی ئینگلیزی (پێموابێت) ئەمە یەکەمین یارییە، کە دروست کرابێت زمانی کوردی تێدابێت.

ئەمەش هەندێک زانیارییە لەسەر کارەکە:

بەرنامەی بەکارهاتوو unreal engine 4

زمانی پرۆگرامین Blue print کە لەسەر ئەساسی ++c ئیش ئەکات

بەرنامەی گرافیک دیزان blender

لەسەر سەکۆی android بڵاوکراوەتەوە، ماوەیەکی تریش  بۆ  ios ی بڵاودەکرێتەوە، بەوتەی ڕەهێڵ، بەهۆی ناکۆکی نێوان کۆمپانیای epic game و apple وە بۆ ios ی دواخستوە.

 

چەند وێنەیەکی یارییەکە:

لێرەوە یارییەکە دابەزێنن بۆ ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.MATRIX.penguinrun3d

 

سەرچاوە:   kitn.net

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان