كۆبانێ: پەیوەندیمان بە پەكەكەوە نییە



 

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە ڕایگەیاند، هەسەدە بەشێك نییە لە پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی حەدەس- ئەلعەرەبییە، ڕایگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموكرات بەشێك نین لە پارتی كرێكارانی كوردستان، ئێمە بە فەڕمی ئەوەمان ڕاگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەكمان بە پەكەكەوە نییە، بەڵام پەكەكە لە شەڕی تیرۆر و داعشدا هاوكارمان بوون.

ئاماژەی بەوەشكرد، گەلی ئێمە پەیوەندییان بە عەبدوڵا ئۆجەلانەوە هەیە، من لە پێشدا كارم لەگەڵیدا كردووە.

لەبارەی هێرشی توركیاوە ڕایگەیاند، چاوەڕێدەكەین ڕووسیا و دیمەشق دژی هێرشی توركیا بوەستنەوە بۆ سەر كۆبانێ و منبج كە ڕەنگە لە مانگی شووباتدا ئەو هێرشە بكرێت.

ڕاشیگەیاند لە بارەی ئەگەری هێرشی توركیا بۆ سەر كۆبانێ لەگەڵ رژێمی سووریا لە گفتووگۆداین.

عیراق، 14 تۆمەتبار لەسەر تاوانەكەی سپایكەر لەسێدارە دەدرێن
پێشت عیراق، 14 تۆمەتبار لەسەر تاوانەكەی سپایكەر لەسێدارە دەدرێن
حەوت وڵات، دەستیان بە ئۆکراینەوە گرتووە
دواتر حەوت وڵات، دەستیان بە ئۆکراینەوە گرتووە
ەیوەندیدار