ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لەناو گۆڕانەوە، دەنگی ناڕەزایی دژ بە عەلی حەمە ساڵح بەرز دەبنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەڵسوڕاوێكی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، “عەلی حەمە ساڵح” هەر كاتێك دەمدەكاتەوە بۆ پینەیەكی سیاسی، دەبێت بەدوایدا دووسەد پینەچی خەریكی دورینەوەی ئەو دڕاوییانە بێت كە دروستی دەكات.

ئارام مەحمود هەڵسوڕاوی گۆڕان و ڕاوێژكاری جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند، “علی حەمە ساڵح” لەوەڵامی گرتە ڤیدیۆییەكەی كاك “نەوشیروان”دا جارێك ئیهانە بەعەقڵی خەڵك و، جارێكیش ئیهانە بە خودی كاك نەوشیروان دەكات.

ئارام مەحمود ڕوونیكردووتەوە، عەلی حەمە ساڵح بەخەڵك دەڵێت، نمەك بەحەرامێك چووەتە ماڵی كاك نەوشیروان لە لەندەن و سیخوڕی بەسەر پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانییەوە كردووە، بەڵام پێمانناڵێت ئەو سیخوڕە كێیە و چۆن چووە و ئەم زانیارییەی لەكوێوە دەستكەوتووە؟. لەكاتێكدا ڕاستی ئەو بابەتە ئەوەیە كاك “نما”ی كوڕی كاك “نەوشیروان” ئەو قسانەی باوكی تۆماركردووە و “عەلی حەمە ساڵح”و زۆرێك لەبرادەرەكانی گۆڕانیش ئەو ڕاستییە دەزانن و پێش بڵاوبوونەوەشی لە ماڵی كاك “نەوشیروان” بینویانە.

ئارام مەحمود ڕاشیدەگەیەتنێت، لێدوانەكانی “عەلی حەمە ساڵح” ئەوە دەگەیەنێت كە كاك “نەوشیروان” لەو كاتەدا ئاگای لەخۆی و دەوروبەری نەبووە، ئەگینا چۆن كەسێك دەتوانێت لەدووری كەمتر لە دوو مەترەوە لەبەردەمیدا ڕاوەستێت و وێنەی بگرێت و كاك “نەوشیروان” ئاگای لێنەبێت یان ڕێگەی بدات، لەكاتێكدا كاك “نەوشیروان” لە كامڵ هێزی ئەقڵی خۆیدایە و موناقەشەی سیاسی لەگەڵ كەسێكی تردا دەكات، دوای ئەوەش كوڕەكانی كاك “نەوشیروان”بەبست باوكیان بەجێنەهێشتووە و بەردەوام لەگەڵی بوون بەوپێیەی تەندروستی جێگیرنەبووە، بۆیە شتێكی لەوشێوەیە وەك ئەگەرێكی دووریش بەعەقڵی هیچ ئینسانێكی هۆشمەندا ناچێت.

ئەو هەڵسوڕاوی گۆڕان ئەوەش دەخاتەڕوو، بەڕای من “عەلی حەمە ساڵح”پرسەكەی تێكدا و هێندەی تر ئاڵۆزی كرد، دەنا دەكرا كاك “نما” لەڕوونكردنەوەیەكی كورتدا بیوتایە ڤیدیۆكە من گرتومە و باوكم لەگەڵ سەركردەكانی یەكێتییەتی نەك گۆڕان، ئەوسا شەڕەكە كورت دەبووەوە بۆ ئەوەی كاك “نەوشیروان” مەبەستی كێ بووە نەك ئەو شەڕ و هەرایەی ئێستا كە بابەتە ئەسڵییەكەی ونكردووە.

دەشڵێت، كارەساتەكە ئەوەیە ئەم كاك “عەلی حەمە ساڵح”ە هەر كاتێك دەمدەكاتەوە بۆ پینەیەكی سیاسی، دەبێت بەدوایدا دووسەد پینەچی خەریكی دورینەوەی ئەو دڕاوییانە بێت كە دروستی ئەكات. لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە ئەم برادەرە ماف بەخۆی دەدات لەهەموو شتێكدا قسەبكات و وەڵامەكانیشی هەنسكەبڕكێ و پەلەپڕوزێی زۆری پێوەدیارە.

کوردستان

مەلا بەختیار: هۆشداری توند دەداتە یەكێتی و پارتی

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە كۆڕێكدا لە شارۆچكەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، حكومڕانی و دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان لەجیهانگیری تێنەگەیشتوون، لەوانیش خراپتر حزبەكان سیاسەت و ستراتیژیان لەسەر بنەمای گۆڕانكارییەكانی جیهانیگری دانەڕشتووە. بۆیە تێنەگەیشتن لەجیهانگیری لەلایەن حزب و ڕێكخراوەكانەوە زۆر مەترسیدارە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی حزبایەتی و خەباتی سەندیكایی و ڕێكخراوەكاندا هاتووە و ئەوان بەتەواوی خۆیان لەگەڵ جیهانگیریدا گونجاندووە، بەڵام بەداخەوە لە عیراق و كوردستاندا هێشتا بەشێوازی كۆن و كلاسیكی حزبایەتی دەكەین.

مەلا بەختیار، وتیشی، حزبایەتی لە عیراقدا لە ئەشكەوتی پەنجاكاندایە، ئێمە كەمێك باشترین، بۆیە حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەخۆیاندا بكەن و لەگەڵ سەردەمەكەدا خۆیان بگونجێنن، ئەگەرنا ئەم بازنە داخراوەی حزبایەتی كۆتایی دێت، ئەوە كۆتایی دێت كە كوڕ و خزمەكانیان كۆنتڕۆڵی ئەم دەڤەر و ئەملاوئەولا بكەن.

مەلا بەختیار جەختیشیكردەوە، ئەم قسەیەم بۆ تۆمار بكەن، ئەمڕۆ 17/7/2019یە، ئەگەر تا دوو خولی هەڵبژاردنی تر یەكێتی و پارتی خۆیان نەگۆڕن بەتایبەتی یەكێتی، بەدیلی خراپتر و فەوزایەكی گەورە لەهەرێمی كوردستاندا دروستدەبێت. ئەگەر خۆمان نەگۆڕین، بەرەو گەندەڵی زیاتر هەنگاو دەنێنین پاكەكانیش پیس دەبن و ئەوكات كێشەی گەورە لەكوردستاندا دروستدەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا خواستی خەڵك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، خەمی ئەوەیەتی كە ئایا تۆ گەندەڵی لەناودەبەیت یان نا؟ یاسا سەروەر دەكەیت یان نا؟ سیستمی پەروەردە دەگۆڕی و ئازادی ژن دەستەبەر دەكەیت؟ چاودێری بازاڕ دەكەیت و قۆرخكاری ناهێڵیت و مافی بەركارەكان دەپارێزیت؟ ئەمانە خەمی نوێن، بۆیە گەندەڵی هاندەری سەرەكی ناڕەزایەتی خەڵكە و دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە.

مەلا بەختیار جارێكی تر جەختی لە گۆڕانكاری ژیانی حزبایەتی لە كوردستان كردەوە و بە تایبەتی یەكێتی و هیوای خواست كۆنگرەی ئایندەی یەكێتی بەزوویی وەكو كۆنگرەی گۆڕانكاری ئەنجام بدرێت سەرەپا گۆڕانكاری لەحزبەكەدا بهێنێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حكومەتە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكەین و كۆتایی بەچارەسەرە كاتییەكان بهێنین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019، لە شاری ھەولێر، لەگەڵ ماتیۆ تولەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر كۆبووەوە.

لەو كۆبووەنەوەیەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریكای ڕوونكردەوە، هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی ڕێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەسەرە كاتی و كورت مەوداكان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی و خزمەتگوزار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان