ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“بەغدادی لەناوچەی ژێر كۆنتڕۆڵی توركیایە”
وەزیری نەوتی داعش بڕی ئاڵتونی دزراوی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، كە بە “وەزیری نەوتی داعش” ناسراوە شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی هەڵاتووی ڕێكخراوەكە ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە 40 تەن ئاڵتونی عیراق لە موسڵ-ەوە براوە بۆ سوریا.

ئوسامە عوێد ساڵح، كە ناسراوە بە وەزیری نەوتی داعش و ماوەی 11 مانگە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)وە دەستگیر كراوە، ڕایگەیاندووە، كە بە دەیان تەن ئاڵتون و بڕێكی زۆر پارە و مەوادی بەنرخ و مێژوویی عیراقی دوای كۆنتڕۆڵ كردنی ناوچەكانی عیراق بردووە بەرەو سوریا.

مستەفا بالی، وتەبێژی هەسەدە لە هەمژاری خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەپێی دانپێدانانەكانی ئەو سەركردە تیرۆرستەی داعش، ئەو ڕێكخراوە لەڕێگەی دزینی ئەو ئاڵتون و سامانەی عیراقەوە توانیویەتی بەردەوامی بە كارەكانی بدات.

سەبارەت بە شوێنی سەركردەی ڕێكخراوەكە، ئەو سەركردە دەستگیركراوەی داعش ئاشكرای كردووە، “ئەبوبەكر بەغدادی ئێستا لەو ناوچانەی سوریایە، كە لەژێر كۆنتڕۆڵی توركیادایە (كە مەبەستی پارێزگای ئەدلیب و دەورووبەریەتی) چونكە پەیوەندی نێوان داعش و ئەو هێزانە لەو ناوچەیە پەیوەندییەكی ورد و ئاڵۆزە و ئاسانكاری زۆریان پێشكەش بە داعش كردووە بۆ فرشتنی ئەو كەلوپەلانەی دزیویانە بۆ كڕینی چەك”.

وەك مستەفا بالی لە زاری ئەو سەركردە دەستگیركراوەی داعش گێڕاویەتییەوە لەكاتی ڕەوتی لێكۆڵینەوە، ئەو وەزیرەی نەوتی داعش دانی بە چەندین ڕاستی نەزانراودا ناوە لەسەر داعش لەوانەش چۆنیەتی پەیوەندییە ئابوورییەكانی داعش لەگەڵ حكومەتەكان.

جیهان

جۆ بایدن: پێویستە ترەمپ لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، پێویستە لێكۆڵینەوە لەگەڵ ترەمپدا بكرێت.

جۆ بایدن جیگری سەرۆكی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بەو ڕاپۆرتە هەواڵیانەی باس لەوە دەكەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئۆكراینییەكەی، گوشاری كردووە تائەو وڵاتە دۆسیەیەكی بێ بنەما بۆ جۆ بایدن دروست بكات و سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بكەن، ئەمەش بەتۆمەتی ئەوەی كاتێك بایدن جێگری سەرۆكی ئەمریكا بووە لەبەرامبەر بەردەوامی هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكراین داوای وەرگرتنی پاداشتی كردووە.

جۆ بایدن وتیشی، پێویستە لێكۆڵینەوەیەكی ورد لەگەڵ ترەمپ بكرێت.

كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەمریكا ڕاشیگەیاند، ترەمپ بەهۆی ئەوەی دەزانێت لەكێبڕكێی هەڵبژاردنی داهاتوودا بەرامبەری شكستدەهێنێت، هەر بۆیە سەرقاڵی دروستكردنی ئەو جۆرە تۆمەتە بێ بنەمایانەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ: واشنتۆن هەمیشە بۆ هەر بژاردەیەكی سەربازیی ئامادەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا جەختی كردەوە، هیچ پلانێكی نییە بۆ ئەوەی لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك لەگەڵ لێپرسراوانی ئێرانیدا كۆببێتەوە.

لەوەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەوانانیشدا لەبارەی بژاردە سەربازییەكان لەدژی ئێران دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، واشنتۆن هەمیشە بۆ هەر بژاردەیەكی سەربازیی ئامادەیە.

ئەو لێدوانەی ترەمپ دوای ئەو دەنگۆیە هات كە گوایە لەپەراوێزی كۆبوونەوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆكی ئێران كۆدەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا لە لێدانی ئێران پەشیمان بووەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی مەبەستی ئەوەیە خۆی لە شەڕ لەگەڵ ئیران دووربخاتەوە و بڕیاری ناردنی هێزی سەربازی زیاتریش بۆ نێو هەرێمی كەنداو بۆ پێشگیریكردن و بەرگری كردنە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (فاكس نیوز) ڕایگەیاندووە، كرداری دیاریكراوی ئێمە دووربوونە لە شەڕ، دڵنیام سەرۆكی ئەمریكا هەنگاوەكانی دەگرێتە بەر ئەگەر ئەو جۆرە پێوانانەی خۆلادان لە شەڕ سەرنەگرێت و ڕێبەرایەتی ئێرانیش باش لە ئەوە تێدەگەن.

ڕاشیگەیاندووە، وەزیری بەرگری ڕایگەیاند، كە ئەمریكا بۆ مەبەستی پێشگیری و بەرگریكردن هێزی زیاتر لە هەرێمەكە دادەنێت، واشنتن ئەو هەنگاوانەی گرتۆتەبەر بۆ ئەوەیە پێش لە ئێران بگرێت.

گرژییەكانی نێوان واشنتن و تاران دوای ئەوە تەشەنەی سەند، كە هێرش كرایە سەر پاڵاوگەكانی نەوتی عەرەبستانی سعودیە، هەر زوو ئەمریكا و سعودیە تاوانەكەیان خستە سەر ئێران، بەو هۆیەوە ئەمریكا گەمارۆی زیاتری بە سەر ئێران دا سەپاندووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان