ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگیرا


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، لەمساڵدا تەنها یەك مانگ پارەی وانەبێژی لەكاتی خۆیدا دابەشكراوە، بۆ مانگەكانی شوبات و ئازار بەوتەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی تا ڕێنمای بۆ ساڵی تازە نەیەت هیچ مانگێك دابەش ناكەن.

ڕاوێژە عەتار، لێپرسراوی خەرجیەكانی وانەبێژی لە پەروەردەی شارباژێر بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا پارەی وانەبێژی مانگی یەك-ی ئەمساڵ لەكاتی خۆیدا دابەشكراوە و هیچ كێشەیەكمان نەبووە.

وتیشی، “بۆ دابەشكردنی پارەی وانەبێژی مانگەكانی شوبات و ئازاری 2019، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی سلێمانی لەسەر خەتین و بە وتەی ئەوان لە ئێستادا چاوەڕێی ڕێنمایی ساڵی تازە دەكەن، بۆیە تا ڕێنمایی دەرنەچێت هیچ مانگێك دابەش ناكەن”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پەروەردەی شارباژێڕ لیستی وانەبێژی مانگی 2 و 3 ـ 2019ی ئامادەیە و وردبینی تێداكراوە، هەركات ڕێنماییەكە هات ڕاستەوخۆ دەست دەكەن بەدابەشكردنی پارەكە.

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراقدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عیراقدا تا ئەندازەیەك جێگیربوون بەخۆوە دەبینێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا درێژەی هەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار ئەمریكایی لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا و بازاڕەكانی تری ئاڵوگۆڕی دراو بە 124.700 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.
بەپێی زانیارییەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار بە 126.000 دینار بووە، و  نرخی كڕینيش بە 124.000 دینار بووە.

بەهای دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و بازاڕەكانی تری عیراق، بەراورد بە بازاڕەكانی ئالًوگۆڕی دراو لە هەرێمی كوردستان، هەندێك جیاوازی لەنێواندا هەیە، بەو پێیەی ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی 100 دۆلار لەنێوان 123.000 هەزار دينار بۆ 124.000 دیناردرا مامەڵەی پێوەكراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی دەوامەوە درا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیارێكی نوێ‌ دەربارەی دەوامی دادوەرانی لێكۆڵینەوە و لێكۆڵەرەوەكان دەردەكات و جەختدەكاتەوە، كە دەبێت بەپێی خشتەیەك دەوام بكەن.

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ دادوەرانی دادگاكانی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە، كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕاپەڕاندنی ئیشوكارەكان، سەرجەم دادوەرانی دادگاكانی لێكۆڵینەوە پێویستە ڕۆژانی یەك شەممە و چوار شەممە لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ 1ی دوانیوەڕۆ دەوام بكەن لە یەكێك لە بنكەكانی پۆلیس.

هەر بەپێی گشتاندنەكە، دەسەڵات دراوە بە دادوەران تاوەكو خشتەیەك ئامادە بكەن بۆ دەوامی (لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان) بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژانەی بۆ یان دیاریكراوە دەوام بكەن.

جەختیشكراوەتەوە، كە دەبێت دادوەران و لێكۆڵەرەوە دادوەرییەكان ڕۆژەكانی دیكە بەردەوام مۆبایلەكانیان كراوەبن بۆ ئەو پەیوەندیانەی لە بنكەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە پێیانەوە دەكرێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

یاسایەكی تایبەت بە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی لە هەرێم خرایە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە


خەڵك – ئارام سەردار
یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان كەوتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.

دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ۱ی نیسانی ۲۰۲۰ ئەنجوومەنی وەزیران پەیڕەوی بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی لەمووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لەهەرێمی كوردستان پەسەندكرد، دەقی پەیڕەوەكە لە ڕۆژنامەی واقایعی كوردستان بڵاوكرایەوە .

دەقی پەیڕەوی جێبەجێكردنی یاساكە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان