پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە



بڕیارە ڕۆژی شەممەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆببنەوە.

پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای حيزبەكەی ڕاگەیاند، ڕۆژی شەممەی داهاتوو پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە.

ئەوە لە كاتێكدایە، ناكۆكییەكانی نێوان ئەو دوو حیزبە لەم دواییەدا بەجۆرێك توند بوونەتەوە، تیمی وەزاری یەكێتی بەشداری لە كۆبوونەوەكانی حكومەتی هەرێمدا ناكەن.

ناكۆكییەكانی پارتی و یەكێتی لەسەر پرسی ئەمنی، دارایی و ئابووری، هەڵبژاردن و چەند بابەتێكی دیكەن.

لە دوای سەردانی شاندێكی باڵای ئەمریكا بەسەرۆكایەتی برێت مەكگۆرك نوێنەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا بۆ هەرێمی كوردستان، هەوڵەكانی ئاشتەوایی لەنێوان یەكێتی و پارتیدا دەستیانپێكردووە، چونكە شاندی ئەمریكا گوشاری كردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا.

بەپێی زانیارییەكان، لەكۆبوونەوەكەی ڕۆژی شەممەی نێوان پارتی و یەكێتیدا، باسی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانیان و گەیشتن بەڕێككەوتنێكی نوێ‌ دەكرێت.

سوودانی بەرەو فەڕەنسا بەڕێكەوت
پێشت سوودانی بەرەو فەڕەنسا بەڕێكەوت
سێ بەرپرسی داعش لەسلێمانی دەستگیركران
دواتر سێ بەرپرسی داعش لەسلێمانی دەستگیركران
ەیوەندیدار