ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گۆڕان لەسەر ڤیدیۆكەی نەوشیروان مستەفا بێدەنگی شكاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەربارەی ئەو ڤیدیۆیەی نەوشیروان مستەفا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەكە و ڕایدەگەیەنێت، “لێپرسینەوە دەكات لەگەڵ هەركەسێك، كە قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان بكات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی”.

خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە میدیاكانی ئەو حزبە بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “لە دوای كۆچی دوای كاك نەوشیروانەوە ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوی گۆڕان لە پلەی ڕێكخراوەیی جیاجیا و هەندێك لەوانەی خۆیان بە گۆڕان دەزانن، بۆ پاڵپشتی لە ڕاو بۆچوون و نووسینەكانی خۆیان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی حیزبی و ئەهلی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان دەهێننەوەو دەیكەن بە بەڵگە”.

ڕاشیگەیاندووە، بزوتنەوەی گۆڕان ئەو شێوازە لە كاری راگەیاندن بە جۆرێك لە ساختە و بوختان و گەندەڵی دەزانێ، بۆیە بە توندی ئیدانەی دەكات و گۆڕان تەنیا نوسین و چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی كاك نەوشیروان بەسەرچاوە دەزانێ.

خانەی ڕاپەڕاندن هۆشداری داوە و دەڵێت: “لە ئێستادا لیژنەیەكی تایبەتی هەیە بۆ كۆكردنەوە و رێكخستن و ئەرشیفكردنی وتار و نووسین و چاوپێكەوتنەكانی كاك نەوشیروان، جگە لەوە، گۆڕان لێپرسینەوە دەكات لەگەڵ هەركەسێك كە قسەی نافەرمی كاك نەوشیروان بكات بە سەرچاوە بۆ مەرامی خۆی”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، ڤیدیۆیەكی نەوشیروان مستەفا، ڕێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەی گۆڕان بڵاوكرایەوە و ئارام ئەحمەد لە هەژماری خۆی وتویەتی، كە “نەوشیروان مستەفا لەو ڤیدیۆیەدا، كە بەروارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ 3 مانگ پێش كۆچی دوایی لەو كاتەی لە لەندەن بووە بۆ چارەسەری نەخۆشییەكەی لە سەركردەكانی گردەكە نائومێد بووە”.

دوابەدوای ئەوە، هەندێك لە هەڵسووڕاوانی گۆڕان ئەوەیان ڕەتكردەوە، كە مەبەستی نەوشیروان مستەفا سەركردەكانی گۆڕان بێت و وتویانە مەبەستی “سەركردەكانی یەكێتی و ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ یەكێتی بووە” و ئەو ڤیدیۆیەیان بە “دەستكاری كراو” لەقەڵەمدا، بەڵام ڤیدیۆ ڕاستەقینەكەشیان بڵاونەكردۆتەوە.

کوردستان

مەلا بەختیار: هۆشداری توند دەداتە یەكێتی و پارتی

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەلا بەختیار ڕایدەگەیەنێت، حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە كۆڕێكدا لە شارۆچكەی دەربەندیخان ڕایگەیاند، حكومڕانی و دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان لەجیهانگیری تێنەگەیشتوون، لەوانیش خراپتر حزبەكان سیاسەت و ستراتیژیان لەسەر بنەمای گۆڕانكارییەكانی جیهانیگری دانەڕشتووە. بۆیە تێنەگەیشتن لەجیهانگیری لەلایەن حزب و ڕێكخراوەكانەوە زۆر مەترسیدارە.

مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا لە ئەوروپا گۆڕانكاری بەسەر شێوازی حزبایەتی و خەباتی سەندیكایی و ڕێكخراوەكاندا هاتووە و ئەوان بەتەواوی خۆیان لەگەڵ جیهانگیریدا گونجاندووە، بەڵام بەداخەوە لە عیراق و كوردستاندا هێشتا بەشێوازی كۆن و كلاسیكی حزبایەتی دەكەین.

مەلا بەختیار، وتیشی، حزبایەتی لە عیراقدا لە ئەشكەوتی پەنجاكاندایە، ئێمە كەمێك باشترین، بۆیە حزبەكانی هەرێمی كوردستان، ئەوپەڕەكەی دوو خولی تری هەڵبژاردنیان لەبەردەمدایە، بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لەخۆیاندا بكەن و لەگەڵ سەردەمەكەدا خۆیان بگونجێنن، ئەگەرنا ئەم بازنە داخراوەی حزبایەتی كۆتایی دێت، ئەوە كۆتایی دێت كە كوڕ و خزمەكانیان كۆنتڕۆڵی ئەم دەڤەر و ئەملاوئەولا بكەن.

مەلا بەختیار جەختیشیكردەوە، ئەم قسەیەم بۆ تۆمار بكەن، ئەمڕۆ 17/7/2019یە، ئەگەر تا دوو خولی هەڵبژاردنی تر یەكێتی و پارتی خۆیان نەگۆڕن بەتایبەتی یەكێتی، بەدیلی خراپتر و فەوزایەكی گەورە لەهەرێمی كوردستاندا دروستدەبێت. ئەگەر خۆمان نەگۆڕین، بەرەو گەندەڵی زیاتر هەنگاو دەنێنین پاكەكانیش پیس دەبن و ئەوكات كێشەی گەورە لەكوردستاندا دروستدەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، ئێستا خواستی خەڵك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە، خەمی ئەوەیەتی كە ئایا تۆ گەندەڵی لەناودەبەیت یان نا؟ یاسا سەروەر دەكەیت یان نا؟ سیستمی پەروەردە دەگۆڕی و ئازادی ژن دەستەبەر دەكەیت؟ چاودێری بازاڕ دەكەیت و قۆرخكاری ناهێڵیت و مافی بەركارەكان دەپارێزیت؟ ئەمانە خەمی نوێن، بۆیە گەندەڵی هاندەری سەرەكی ناڕەزایەتی خەڵكە و دەبێت ڕووبەڕووی ببینەوە.

مەلا بەختیار جارێكی تر جەختی لە گۆڕانكاری ژیانی حزبایەتی لە كوردستان كردەوە و بە تایبەتی یەكێتی و هیوای خواست كۆنگرەی ئایندەی یەكێتی بەزوویی وەكو كۆنگرەی گۆڕانكاری ئەنجام بدرێت سەرەپا گۆڕانكاری لەحزبەكەدا بهێنێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: چاكسازیی و خزمەتگوزاری بەرنامەی حكومەتە

خەڵك – بەشی هەواڵ

جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نییەتمان وایە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەند بەشێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكەین و كۆتایی بەچارەسەرە كاتییەكان بهێنین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019، لە شاری ھەولێر، لەگەڵ ماتیۆ تولەر لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق و ستیف فەیگن كونسوڵی گشتیی ئەو وڵاتە لە هەولێر كۆبووەوە.

لەو كۆبووەنەوەیەدا قوباد تاڵەبانی بۆ باڵیۆزی ئەمریكای ڕوونكردەوە، هەموو ئامادەكارییەكیان هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەند لە بەغدا و تیشكی خستە سەر دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا لە پێناو دانانی ڕێوشوێن بۆ كۆتاییهێنان بە چارەسەرە كاتی و كورت مەوداكان.

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان بەرنامەیەكی چاكسازیی و خزمەتگوزار دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ئیدانەی پەلامارەكەی هەولێر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكات كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، ئیدانەی ئەو پەلامارە دەكەن كە كرایە سەر دیپلۆماتكارانی كونسوڵخانەی توركیا لە هەولێر.

ئەحمەد سەحاف ئاماژەی بەوەشدا، لە پەیوەندیدان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بە ئامانجی بەدەستهێنانی وردەكاری و زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەكەوە.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە 17/7/2019 لە چێشتخانەی (هۆك باز)ی نزیك ئێمپایەر لە شاری هەولێر پەلاماری ژمارەیەك لە كارمەندانی كونسوڵخانەی توركیا درا و تێیدا جێگری كونسوڵی توركیا و كارمەندێك كوژرا و كەسێكی تریش برینداربوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان