ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

پێویستە شێوەی پەنجەت بەپێی نینۆکت ڕێکبخەیت، بۆ ئەوەیش ئەم ڕێنماییانە ڕەچاو بکە!

خێزان

گرنگە کە  شێوەی پەنجەت بەپێی جۆری نینۆکت ڕێکبخەیت، بۆ ئەوەیش ئەم ڕێنماییانە  ڕەچاو بکە:

 

شێوەکان:

-په‌نجه‌ی درێژ و پان: گه‌ر په‌نجه‌ت له‌م جۆره‌بێت، ئه‌وا شێوه‌ی 1 و 5 باشترینه‌، چونكه‌ واده‌كات كه‌ په‌نجه‌ت بچوكتر ده‌ربكه‌وێت.

-په‌نجه‌ی درێژ و باریك: خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ په‌نجه‌یه‌ چانسیان باشه‌، چونكه‌ ده‌توانن هه‌ركام له‌و جۆرانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌كاری بهێنن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش شێوه‌ی 3  و 4 باشترینه‌ بۆتۆ.

-په‌نجه‌ی كورت و پان: شێوه‌ی نینۆكی 2 له‌گه‌ڵ 5 زیاتر په‌نجه‌ت به‌ جوانی ده‌رده‌خات و گونجاوترینه‌ بۆتۆ، نینۆكیشت درێژتر ده‌رده‌خات.

-په‌نجه‌ی كورت و باریك: تۆ خاوه‌نی په‌نجه‌ی كچه‌ بچوكه‌كانی، شێوه‌ی 1 و 5 بۆتۆش گونجاوه‌.

ماڵداری

کۆمەڵێک فریاگوزاری سەرەتایی کە هەموو دایک و باوکێک پێویستە بیزانێت

خێزان

پێویستە هەموو دایك و باوكێك فریاگوزاری سەرەتایی بزانێت لەكاتی روودانی هەر كێشەیەك یارمەتی منداڵەكەی بدات، تاوەكو دەگاتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت لەوانە:

-خنكان: زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر، یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەڕووی خنكان دەبنەوە. پێویستە لەوكاتەدا منداڵەكە سەراوبن بكەیت و قاچەكانی بگریت و بەرزیبكەیتەوە و لەپشتی بدەی، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوەو قوڕگی خاوێن ببێتەوە. هەرگیز پەنجە مەكە بەقورگی منداڵەكەدا، لەوانەیە حاڵی خراپتر بكەیت و زیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی كە لە قوڕگیدا ماوە.

-ئەگەر منداڵەكەشت نەوت یان شتێكی دیكەی ژەهراوی خواردەوە، هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە، بەڵكو هەندێ ماستی بدەیە.

-ئەگەر منداڵەكەت كارەبا گرتی، سەرەتا هەوڵبدە كارەبایەكە ببڕی، پاشان سنگی بشێلەو هەوڵبدە هەناسە بدات.

-لەكاتی خوێنبەربوون و كەوتنە خوارەوە لەشوێنی بەرز، هەوڵبدە خوێنەكە رابگریت بە دانانی پارچەیەك قوماش لەسەر برینەكەو بەستانەوەی هەندێك بەتوندی، یان بەدەستت فشاری بخەسەر. لەكاتی بەربوونەوەش پێوستە سەرەتا دڵنیابیت لەوەی هیچ شوێنێكی نەشكاوە، ئینجا هەوڵبدەی بیجوڵێنیت، چونكە لەكاتی شكان جوڵاندن خراپە و لەوانەیە كێشەكەی گەورەتر بكەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٥ هۆکار کە دەیسەلمێنێت گڕووگرتنی منداڵەکەت شتێکی باشە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە دەیسەلمێنێت گڕووگرتنی منداڵەکەت شتێکی باشە:

 

-منداڵەکەت لەگڕووگرتنەوە فێری ئەوە دەبێت کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخە خراپەکاندا بکات، بەو پێیەی کاتێک گڕوو دەگرێت کە دایکی پێی دەڵیت “نەخێر”

– گڕووگرتن نیشانەی ئەوەیە منداڵەکەت لەپەنا تۆدا هەست بە ئارامی دەکات و دەتوانێت هەستەکانی دەرببڕێت.

– گڕووگرتن توانای فێربوون لە منداڵدا زیاتر دەکات، بەدوای چارەسەردا دەگەڕێن بۆ کێشەکەیان.

– گڕووگرتن وا لەمنداڵ دەکات قەلەقی و بێزاری  نەمێنێت و هۆڕمۆنی سترێس لەڕێگەی فرمێسکەوە دەکاتە دەرەوە

– منداڵ فێری ئەوە دەبێت کە چۆن هەستەکانی خۆی دەرببڕێت و لە دواتریشدا کۆنتڕۆڵیان بکات، چونکە بۆی دەردەکەوێت بەوجۆرەی ئەو هەڵەیە و پێویستە ڕێگەی گونجاو بدۆزێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

لەکاتی پێویستدا دەم پاککەرەوە بۆ نەهێشتنی بن باڵ بەکار بهێنە، چۆن ئەوە دەکەیت؟

خێزان

ده‌م پاككه‌ره‌وه‌ Mouthwash كه‌ به‌رهه‌مێكی شله‌و له‌ سه‌رجه‌م ده‌رمانخانه‌یه‌كدا ده‌ستده‌كه‌وێت له‌ بنه‌ڕه‌تدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوده‌م  و نه‌هێشتنی بۆنی ده‌م دروستكراوه‌، به‌ڵام ده‌توانیت ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ بواری دیكه‌شدا سوودی لێوه‌ربگریت.

ده‌توانیت به‌ لۆكه‌یه‌ك كه‌مێك ده‌م پاككه‌ره‌وه‌ بده‌یت له‌ بن باڵت، به‌وه‌ش به‌ یه‌كجاری بۆنی بنباڵ نایه‌ڵێت و هیچكات هه‌ست به‌ بونی عه‌ره‌ق ناكه‌یت له‌و ناوچه‌یه‌دا.

هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر لابه‌ری بۆنی بنباڵت نه‌بوو، هێنده‌ به‌سه‌ كه‌ كه‌مێك ده‌م پاككه‌ره‌وه‌ به‌ لۆكه‌یه‌ك بده‌یت له‌ بن باڵت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان