محەمەد حاجی مەحمود: نابێت هیچ نوێنەرایەتییەکی عێراق لە کوردستان بمێنێت



محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان لە دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی سەبارە بە راگرتنی 400 ملیار دینارەکە رایگەیاند: پێموایە ئەبێت کورد لە بەغداد بکشێتەوەو هیچ پەیوەندییەک لە نێوان کورد و بەغداد نەمێنێت و هیچ نوێنەرایەتیەکی عێراقیش لە کوردستان نەمێنێت، چونکە ئەوەی عێراق ئەیکات دوژمنایەتی کوردە.

دەشڵێت، پێویستە دادگای باڵای کوردستانیش بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات کە ئەو دادگا عەرەبیەی لە بەغدادە، دادگایەکی فیدڕاڵی نییە و دادگایەکی نا دەستووریە و هیچ بڕیارێکی جێبەجێ ناکرێت لە کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە دادگای دەستوریی هەیە و ئەو دادگایەی ئێستا لە وەختی دەستوری کاتی عێراقدا دامەزراوە بڕیارەکانی سیاسین و هیچ شەرعیەتێکی نییە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری نایاسایی بوونی ڕەوانەكردنی پارەی بۆ هەرێمی كوردستان دەركرد.

بەپێی بڕیارەكە، ناردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم نایاساییە و تەواوی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی لەو بارەیەوە ڕەتكردەوە.

سامسۆنگ هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپێکسڵ ڕادەگەیەنێت
پێشت سامسۆنگ هەستەوەری وێنەی 200 مێگاپێکسڵ ڕادەگەیەنێت
پۆلیسی ئاکرێ: منداڵێکی یەک مانگانەمان دۆزییەوە کە فڕێدرابوو
دواتر پۆلیسی ئاکرێ: منداڵێکی یەک مانگانەمان دۆزییەوە کە فڕێدرابوو
ەیوەندیدار