چین، گیان لەدەستدان و تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتنە ترۆپك


چین ڕایگەیاند، 4273 كەس لە 4ی ئەم مانگەدا لە نەخۆشخانەكانی چین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا، لەو ڕۆژەشدا تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە وڵاتدا گەیشتە ترۆپك.

سەنتەری خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان و كۆنترۆڵكردنییان لە چین لەسەر پێگەی ئەلیكترۆنی خۆی بڵاویكردەوە”ترۆپكی ژمارەی گیان لەدەستدانی ڕۆژانە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكان، لە چواری كانوونی دووەمدا بوو، كاتێك 4273 كەس گیانیان لەدەستدا، دواتر ژمارەكە دابەزی و لە 23ی ئەم مانگە ژمارەی گیان لەدەستدان گەیشتە 896 كەس، ئەمەش بەراورد بە سەرەتای مانگ بەڕێژەی 79% كەمیكرد”.

هەروەها سەنتەرەكە ڕایگەیاندووە”چەندان وڵاتی خۆرئاوایی و لەنێویاندا ئەمریكا و فەرەنسا و ئیتاڵیا، كۆتوپێوەندییان سەپاند بەسەر ئەوانەی لە چینەوە ڕۆیشتوون، بەهۆی ڕەوشی پەتاكە لە وڵاتدا”.

چین لەم ماوەیەی دواییدا زنجیرەیەك بڕیاری دەركرد كە ئاماژەن بۆ وازهێنان لە گرتنەبەری ڕێكاری توند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، لەو بارەیەوە ئیدارەی گشتی گومرگەكان لە چین لە 28ی كانوونی یەكەمی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو، چین بەنیازە پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئەو گەشتیارانە هەڵبوەشێنێتەوە كە ڕوو لە وڵاتەكەيان دەكەن.

 

پۆلیسی ئاکرێ: منداڵێکی یەک مانگانەمان دۆزییەوە کە فڕێدرابوو
پێشت پۆلیسی ئاکرێ: منداڵێکی یەک مانگانەمان دۆزییەوە کە فڕێدرابوو
هەوڵ بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانی دەدرێت
دواتر هەوڵ بۆ ڕووخاندنی حكومەتەكەی سودانی دەدرێت
پەیوەندیدار