ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی سرووشتی بۆ هەوکردنی گوێ کە خۆت لەماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی سرووشتیە بۆ هەوکردنی گوێ کە خۆت لەماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت:

-سیر: 

-٢ پارچە سیر بۆ ماوەی ٥ خولەک بکوڵێنە و دواتر کەمێک خوێی بەسەردا بکە، دواتر بیکەرە گوێتەوە لەکاتی هەوکردندا، ڕۆژانە کارەکە دوبارە بکەرەوە.

-سرکەی سێو:

-گەر بەهۆی دەردراو (فطریات)ەوە گوێچکەت توشی هەوکردن بووە، ئەوا کەمێک سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەو بیدە لە لۆکەیەک و بیکەرە گوێچکەتەوە، تا ٥ خولەک لێی بگەڕێ، دواتر لەسەر لا پاڵبکەوە تا دەردراوەکان بەتەواوی دێنە دەرەوە.

-زەیتی زەیتوون: 

-ئەم زەیتە کەرەستەیەکی زۆر گونجاوە بۆ پاککردنەوەی گوێچکەت، کەمێک زەیت بکەرە گوێچکەتەوە و دواتر لە گیران و پیسی پاکی دەکاتەوە.

-پیاز: 

-پارچه‌یه‌كی بچوك پیاز به‌ هه‌ڵم گه‌رم بكه‌و دواتر بیكه‌ره‌ ناو گوێچكه‌ته‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك لێی بگه‌ڕێ، ده‌بێته‌ هۆی نه‌رمكردنه‌وه‌ی مادده‌ی پارێزه‌ری ناو گوێ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروستبونی هه‌وكردن له‌ گوێچكه‌دا.

تەندروستی

چی ڕوودەدات گەر بۆ ماوەی ٢٨ ڕۆژ واز لە خواردنەوەی مەشروب بهێنیت؟

خێزان

خواردنەوە کحولیەکان زیانێکی زۆری هەیە بۆ جەستە و لەپاش وازهێنانیش لە خواردنەوە جەستەت ماوەیەکی پێویستە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی، ئەمەی خوارەوە هەنگاوەکانە:

 

هەفتەی یەکەم

-لەسەرەتای وازهێنانت لە خواردنەوە حەزی خواردنت زیاتر دەبێت، چونکە جەستەت داوای دەکات و حەزیشت بۆ خواردنی شیرینی زۆر دەبێت، گرنگە کە لەم قۆناغەدا زیاتر هەوڵبدەیت خواردنی سرووشتی و تەندرووست بخۆیت.

-بەهۆی ڕاهاتنی جەستەت لەسەر خواردنەوە لە سەرەتادا کەمێک کێشەی خەوتنت بۆ درووستدەبێت و بە باشی ناتوانیت بخەویت، جگە لەوەی سەرئێشەشت لەگەڵدا دەبێت.

 

هەفتەی دووەم

-لەم قۆناغەدا جگەرت وردە وردە بەرەو باشتر دەچێت و زیاتر پاک دەبێتەوە، جگە لەوەی سوڕی خوێنت چالاکتر دەبێت و پێستت گەشاوەتر دەبێت.

 

هەفتەی سێیەم

-ڕەشی ژێر چاو و هەڵئاوسانی روخسار لادەچێت و ڕوخسارت بە گشتی گەشاوە دەبێت، جگە لەوەی خەوتنت باش و تەندرووست دەبێتەوە.

-ڕەنگی ددانەکات زەردی نامینێت و بەهێزتر دەبێت، جگە لەوەی توانای تامکردنت زیاتر و باشتر دەبێت.

 

هەفتەی چوارەم

-کێشت نزیکەی ٤ کیلۆ دادەبەزێت و چالاکتر دەبیت، بەگشتی پێستی جەستەت زیاتر دەگەشێتەوە، مێشکت باشتر کاردەکات و مەترسی توشبوونی نەخۆشیەکانت کەمتر دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

پاش به‌كارهێنانی ئه‌م ماسكه‌، ئیدی خه‌می مووی ڕوخسارت نابێت

خێزان

گیراوه‌ی سروشتی بۆ لابردنی مووی ڕوخسار زۆره‌، به‌ڵام ئه‌م گیراوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین گیراوه‌كان كه‌ پێویستت به‌م كه‌ره‌ستانه‌یه‌:

 

-دوو كه‌وچك له‌ هاڕڕاوه‌ی کاڕان یاخود جۆشامی : وه‌ك موو لابه‌رێكی سروشتی وایه‌.

-كه‌وچكێك شه‌ربه‌تی لیمۆ : ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین  C ده‌بێته‌ هۆی گه‌شانه‌وه‌ی ڕوخسارت.

-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوین: ڕێگری له‌ سوربونه‌وه‌ی روخسارت ده‌كات.

 

سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و دواتر بۆماوه‌ی 15 تا 20 خوله‌ك جێی بهێڵه‌، پاشان بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك به‌ هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی روخسارتیدا بهێنه‌ كه‌ مووی لێدێت و دواتر ڕوخسارت بشۆره‌وه‌، ئه‌م كاره‌ش 3 جار له‌ هه‌قته‌یه‌كدا تا یه‌ك مانگ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات لە خوێنھێنەرە قوڵەکاندا توشی خوێن مەین بویت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە دەری دەخات لە خوێنھێنەرە قوڵەکاندا توشی خوێن مەین بویت:

 

-بوونی هەڵئاوسان لە قاچ و دەست و ڕاندا

-درووستبوونی ئازاری بێزارکەر لە ڕان و قاچەکاندا

-چڕبونەوە و تەشەنەوجکردنی زۆر بەتایبەت لە قاچ و ڕان

-سوربوونەوەی پێستەکەی

-گەرم بوونی نائاسای پێستی دەرەوەی دەست و قاچ و ڕانەکان

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان