ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوای بڕیارەكەی ئەمریكا، بەهای تمەن هاڕەی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەن نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە بەشێوەیەكی بەرچاو بەهای تمەن دوو ڕۆژە دادەبەزێت و دەشڵێت: “بەهای دۆلار تا ڕادەیەك جێگیرە”.

ئیبراهیم غەفوور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاری دۆلارەكە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕ 100 دۆلار بە 120 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەكردنی بۆ سبەی داخرا.

وتیشی، ” 100 دۆلار بە ملیۆنێك و 405 هەزار تمەن بە دەستی و بە ملیۆنێك و 430 هەزار تمەن بە حەواڵە مامەڵەی پێوەكرا”.

ڕاشیگەیاند، 100 هەزار تمەن بە 8 هەزار و 850 دیناری عیراقی ئاڵوگۆڕی پێوە دەكرێت.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەمریكا بڕیاریدا سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆرەوە و لەكاردانەوەی ئەوەشدا، تاران بڕیاریدا هێزەكانی ئەمریكا لە خۆرئاوای ئاسیا بخاتە لیستی تیرۆرەوە و گرژیەكانی نێوان ئەو دوو وڵاتە زیاتر بوو، بەهای تمەن بەشێوەیەكی بەرچاو شكا.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان