ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنمایەکی گرنگ لە کاتی بەکارهێنانی گوێزاندا کە هەموو خانمیک پێویستە ڕەچاوی بکات!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنمایەکی گرنگ لە کاتی بەکارهێنانی گوێزاندا کە هەموو خانمیک پێویستە ڕەچاوی بکات!

-گوێزانی 3 شفره‌ی به‌كار بهێنه‌ كه‌ به‌وه‌ش پرۆسه‌ی لابردنی مووه‌كه‌ ئاسانتر و باشتر ده‌كات.
Image result for woman shaving by razor

-مووه‌ درێژه‌كان سه‌ره‌تا به‌ موقه‌ست ببڕه‌، دواتر گوێزان به‌كار بهێنه‌.

– له‌ كاتی خۆشۆردندا ئاوی شله‌تێن به‌كار بهێنه‌ كه‌ واده‌كات كونیله‌كان بكرێنه‌وه‌و باشتر موه‌ ماوه‌كانیش لابدات.

-له‌ كاتی لابردندا كه‌مێك كرێمی ریشتاشینی لێبده‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر و ئاسانتر لێی بكاته‌وه‌.

-له‌ كاتی به‌كارهێنانی گوێزانه‌كه‌دا به‌ كورتی ناوچه‌كان تێپه‌رێنه‌ نه‌ك به‌ درێژی و به‌ یه‌كجار بۆ ئه‌وه‌ی هیچ به‌جێ نه‌هێڵیت.

ماڵداری

١٠ هاکی جل و بەرگ وات لێدەکات شانازی بەخۆتەوە بکەیت

خێزان

ئەمانەی خوارەوە کۆمەڵێک ڕێنمای و هاکی گرنگن تاوەکو بە شێوازێکی جوانتر دەربکەویت.

پێویست ناکات وەکو فاشنەکان هەڵسووکەوت بکەیت دڵنیابە کە جلەکەی بەرت بە ئارامی لەبەرتدا دەبێت و شێوازی خۆت بزانە لە جل و بەرگدا کە گرنگترین ڕێنماییە.

ستاینێک هەڵبژێرە کە لە دەرەوەی جلەکانت دەرنەکەوێت.

ڕەنگە ڕوناکەکان زیاتر هەڵبژێرە وا دەکات زیاتر دەربکەویت و سەرنجڕاکێش بیت.

مەترسە لە تێکەڵکردنی ڕەنگەکان، بەڵام وەکو کلاسیکییەکانیش جل و بەرگ لەبەر مەکە.

ملوانکەی ئاڵ و واڵا لە مل مەکە ئەگەر تەمەنێکی گەنجت هەیە.

کاتێک دەچیتە دەرەوە بۆ ئێوارەیەکی گرنگ، جانتای زنجیر داربکە شانت.

پانتۆڵەکەت بەپێی درێژی پانتۆڵەکەت هەڵبژێرە.

ئێکسسواراتی ڕۆشن بەکاربهێنە.

قۆپچەی شۆڕبووەوە بۆ خوارەوە مۆدێلێکە هەرگیز کۆن نابێت بۆیە پێشنیاریتان بۆ دەکەین.

بەشێوەیەکی ستراتیژیانە لاشەت دەربخە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

کۆمەڵێک بەکارهێنانی جیاوازی کاغەزی ئەلەمنیۆم کە دەتوانیت سوودی لێببینیت

خێزان

کاغەزی ئەلەمنیۆن ئێستا لە ماڵەکانماندا زۆرە، بەڵام بۆ چەند بوارێکی کەم سودی لێدەبینین لە کاتێکدا دەتوانرێت بۆ زۆر پێداویستی دیکە بەکاربێت کە ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-دەتوانیت بیکەیت بە ڕەحەتی و شلەمەنی پێبکەیتە دەبەوە.

-بیکەرە نێوان جلەوە، کاتێک لایەک ئوتو دەکەیت لایەکەی دیکەش ڕێکدەکاتەوە.

-دەتوانیت بۆ تیژکردنەوەی مقەست بەکاری بهێنیت.

-بیکەرە نێوان شوێنی پاتری و ئامێرەکەوە باشتر کاردەکات و تەمەنی درێژتر دەبێت.

-لە کاتی جلشۆریندا تۆپێکی لی دروستبکە و بیکەرە جلشۆرەکەوە، ئیدی جلەکانت کارەبا دروستناکات.

-کەمێ موعجیزە بدە لە بنی ئوتوو، دواتر بە ئەلەمنیۆم جوان پاکدەبێتەوە.

-بۆ تازەکردنەوەی کەرەستە زیوەکان، بیکەرە ناو دەفرێکی داپۆشراو بە ئەلەمنیۆم، دواتر ئاو لەگەڵ خوێ و سۆدەی نانی تێبکە بە جوانی پاکی دەکاتەوە.

-بۆ جوڵاندنی کەرەستەی ماڵ بە ئاسانی بەکاری بهێنە.

-چەند جارێک قەدی بکە و وەک ئەنتێنێک لای ئامێری Wi-Fi دای بنێ، زۆر بەهێزتری دەکات.

-دەتوانیت بۆ ئەوەی خواردنەکەت نەسوتێت لە نیو تاوەدا دای بنێیت.

-قەپاغی کولیچەی تایبەت بە خۆتی پێ دروستبکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند ڕێگایەکی سرووشتی و کاریگەر بۆ ڕزگاربوون لە کڕێش و ئەسپێ

خێزان

٥٠٪ی خەڵک لە قۆناغێک لە قۆناغەکانی تەمەنیدا کێشەی کڕێش و ئەسپێی  هەیە، هەر بۆیە گرنگە کە بە ڕێگایی سرووشتی چارەسەری بکەیت، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە:

 

– ٨ بۆ ١٠ دڵۆپ لە زەیتی داری چا بکەرە ناو شامپۆی قژەکەتەوە.

– هەمان بڕی سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵبکە و بیدە لەقژت، با ١٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە

– زەیتی گوێزی هیندی بدە لەقژت و با ٥ خولەک پێوەی بمێنێتەوە.

– ئاوی لیمۆ بدە لەقژت، با ٣٥ بۆ ٤٠ دەقە پێوەی بمێنێتەوە، دواتر بیشۆرەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان