ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

“عیراق نزیكەی ملیارێك دۆلار قەرزاری ئێرانە”

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی ئێران ئاشكرایكرد، عیراق نزیكەی ملیارێك دۆلار قەرزاری وڵاتەكەیانە.

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق لە تاران ڕایگەیاند “شایستەی گازی هەناردەكراوی ئێران بۆ عیراق نزیكەی ملیارێك دۆلارە” و “بڕیارە بانكی ناوەندیی ئێران بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی شایستەكانی هەناردەكردنی گاز بۆ عیراق بكات”.

زنگەنە ئاشكراشیكرد، لەگەڵ عیراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی سەرەتایی بۆ پێشخستنی دوو كێڵگەی هاوبەشی نەوت لەسەر سنوری نێوان هەردوولادا.

جێی ئاماژەیە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دوێنێ شەممە بە سەردانێكی فەڕمی و بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵای كابینەكەی كە وەزیرانی نەوت و دارایی و بازرگانی و گواستنەوە و دەرەوەی تێدایە گەیشتە تاران و بڕیارە لەو گەشتەیدا سەردانی توركیاش بكات.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ
نرخی زێڕ و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە بەم شێوەیەیە كە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە:

زێڕ:
Oz: 2035$
24K: 405,000
21K: 354,000
18K: 303,000
Lira 22K= 431$

دراوەكان:
100$= 123.750
100€= 145,000
100£= 159,000
100$= 723 لیرەی تورکی
100$= 2,180,000 تمەن (نەقدی)
100$= 2,300,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 9ی‌ ئابی 2020 بە جێگیری ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بێگەرد تاڵەبانی: چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان چەندین بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكرد و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگن بۆپاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان.

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە: لەماوەی ڕابردوو زانیاریمان دەستكەوت كە لە چەند دەروازەیەك بەرهەمی قەدەغەكراو هاوردە دەكەن، ئەمەش كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرهەمی جوتیارانمان دەبێت، بۆیە نووسرامان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرد بۆ ئەوەی هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ بكەن و ڕێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەكراو.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو: بە سوپاسەوە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ هەماهەنگی پێویستمان لەگەڵ دەكەن بۆ ڕێگری لەو بەرهەمانەی قەدەغەمان كردوون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان