ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند وەرزشێک بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە بۆ سوتاندنی چەوری هەر لە ماڵەوە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و کاریگەریەکەی ناوازەیە:

-نوشتانەوە بۆ پێشەوە 

-قاچەکانت بەڕێکی ڕابگرە و  بەرەو پێشەوە بچەمێرەوە بەبێ ئەوەی ئەژنۆت بنوشتێتەوە، دواتر هەوڵبدە دەستەکانت بدەیت لە زەوی، ١٠ بۆ ١٥ جار و

٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-نوشتانەوە بەلادا

-بەڕێکی بوەستە و شانت ڕێک ڕابگرە، دەستێکیانت بەرزبکەرەوە و بیکەرە پشتی سەرتەوە، بە دەستەکەی دیکە دمبڵێک بەدەستەوە بگرە، دواتر بیبەرە خوارەوە و بە لایەکدا بنوشتێرەوە، ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

 

-شناو

-بەڕێکی بەدەمدا پاڵبکەوە و بە دەستەکانت جەستەت بەرز بکەرەوە، قورسی جەستەت بخەرە سەر شانەکانت، دواتر بنوشتێرەوە و کارەکە دوبارە بکەرەوە، ٣٠ بۆ ٣٠ شناو و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-چەمانەوە بۆ دواوە

-لەسەر سکت ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ دواوە بەرە، هەوڵبدە بە دەستەکانت قاچت بگریتەوە لە پشتەوە، هەناسەیەکی قوڵ بدە و بۆ چەند چرکەیەک بەوجۆرە ڕابوەستە، لەگەڵ هەناسەدانەوەدا بە هێواشی بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی، ٢٠ بۆ ٦٠ چرکە و ١ سێت

 

 

-خۆکشان

-لەسەر دەم ڕابکشێ و دەستەکانت بۆ پێشەوە بەرە، لە یەک کاتدا دەست و قاچت بەرز بکەرەوە و پشتت بچەمێنەرەوە، بۆ چەند چرکەیەک بوەستە، دواتر بگەڕێرەوە بۆ دۆخی ئاسایی. ١٥ بۆ ٢٠ جار و ٢ بۆ ٣ سێت

 

 

-پرد

-ئەم وەرزشەیان مەترسیدارە گەر بەبێ وەرزشی پێشوەخت بیکەیت و بۆ کەسە پێشکەوتوەکانە، بەر لەوەی ئەمە بکەیت دەبێت لانیکەم ٢ هەفتەبێت دەستت کردبێت بە وەرزشکردن

-لەسەر پشت ڕابکشێ و بە قاچەکانت سمتت بەرز بکەرەوە، لە ئاڕاستەکەی دیکەش بە دەستت پشتت بەرز بکەرەوە، پاشان کە گەشتیتە دواین خاڵ بۆ چەند چرکەیەک بوەستە و دواتر بە هێواشی بگەڕێرەوە دۆخی ئاسایی، ٣ بۆ ٥ چرکە و ١ بۆ ٢ سێت

ریکلام

تەندروستی

٩ جۆر ئازاری جەستە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە


خێزان

هەندێک جار هەست بە ئازاری زۆر و بەردەوام دەکەیت لە یەکێک لە ناوچەکانی جەستەتدا و پشتگوێی دەخەیت و دەڵێت دواتر زۆی چاک دەبێت، بەڵام ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ئازارە کە نابێت پشتگوێی بخەیت چونکە مەترسیدارە:

 

– دڵ

کاتێک کێشەت لە دڵتدا هەبێت، لە قۆڵی چەپت و بەشی سەرەوەی پشتت هەست بە ئازاری تووند دەکەیت.

 

– سیەکان

کاتێک ئازارت لە مل و سەرشاندا هەبیت، بەهۆی بونی کێشەیە لە سیەکانت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

– جگەر

لەکاتی بونی کێشە لە جگەردا، هەست بە ئازاری جەستە دەکەیت لە مل و شان و خوارەوەی سنگتدا.

 

 

– گەدە و پەنکریاس

لە کاتی بونی کێشە لە گەدە و پەنکریاسدا، لە ناوچەی ناوەندی سک و پشتدا هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– ڕیخۆڵەباریکە

گەر لە ڕیخۆڵەباریکەتدا کێشەت هەبێت، ئەوا لە  دەوروبەری ناوکتدا هەست بە ئازارە زۆرەکەی دەکەیت.

 

 

– ڕیخۆڵە کوێرە و کۆڵۆن

لە کاتی بونی کێشە، لە ناوچەی بەشی ڕاستی خوار سکەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

 

– گورچیلە

لە تەواوی ناوچەی کەمەر و خوارەوەی سک هەست بە ئازارەکەی دەکەیت.

 

– میزەڵدان

لەکاتی بونی کێشە لە میزەڵدان، لە ناوچەی خوارەوەی حەوزدا لە پشت و پێشەوە هەست بە ئازار دەکەیت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هەڵەیەکی وەرزشکردن کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هەڵەیەکی وەرزشکردنە کە پێویستە خۆتی لێ بپارێزیت و ئەنجامی نەدەیت:

 

-لە کاتی وەرزشی sit-ups نابێت زۆر بەرز بیتەوە چونکە هەڵەیە

 

-جگە لەوەش نابێت دەستت لە پشتی سەرت بێت، چونکە زیان بە ملت دەگەیەنێت و باشترە لەسەر سنگت بێت

 

-زۆر گرنگە لەکاتی وەرزشی گەدەدا هەناسە دەربکەیت و بیدەیتەوە، نەک تەنها جوڵانی سکەکەبێت.

 

-نابێت تەنها یەک وەرزش بکەیت و گرنگە گۆڕانکاری لە وەرزشەکانتدا درووستبکەیت.

 

-کاتێک دەتەوێت گەدەت داببەزێنیت، تەنها وەرزشی گەدە مەکە و وەرزشە جۆراوجۆرەکانی دیکەش ئەنجام بدە

 

-لەکاتی وەرزشی بەرزکردنەوەی قاچ و curl-ups دا گرنگە کە ئامێری تایبەت بەکار بهێنیت و پشتگیریت هەبێت بۆی.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

هەموان دەڵێن فینگر خراپە، بەڵام ڕاست نییە و سوودەکانی بخوێنەرەوە


خێزان

بۆچونێکی باوە هەیە لە ناو خەڵکدا کە پێیان وایە خواردنی فنگر لە ڕووی تەندرووستیەوە خراپە و هیچ سوودی نییە، لەکاتێکدا ئەوە ڕاست نییە و تەنها بۆچونی باویی خەڵکە نەک زانست.

توێژینەوەیەکی نوێ لەو بارەیەوە کراوە و ئەو کاریگەریانەی خستۆتە ڕوو کە بە درێژای کات خواردنی فنگر دروستی دەکات، بەڵام توێژینەوەکە گەیشتۆتە ئەو ئەنجامەی کە فنگریش خواردنێکی ئاساییە و گەر زۆر و بەردەوام نەخورێت هیچ زیانێکی نییە و بگرە بەسوودیشە.

 

ئەمەی خوارەوە بەشێکە لە سوودەکانی:

 

-فنگر دەوڵەمەندە بە یۆد کە پێویستە بۆ جەستە

-بڕێکی زۆر ڤیتامین B بە جەستە دەبەخشێت.

 

-ماددەکانی وەک فۆسفۆڕ و کەمێک لە ڤیتامین C  بۆ جەستە دابین دەکات.

-بەسوودە بۆ چالاککردنی گەدە.

 

-توانای بەگری جەستە بەهێز دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان