بودجە شایستەی دارایی جووتیاران دوادەخات



بەشێكی شایستەی دارایی جووتیاران لەلایەن حكومەتی عێراقەوە خەرج نەكراوە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەن.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، محەممەد حەنوون، ڕایگەیاندووە، “بۆ خەرجكردنی بەشێكی دیكە لە پارەی جووتیاران چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەین.”

ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، بەشێك لە پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان خەرجكراوە و لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە بەشێكی دیكە لە پارەكە خەرج دەكرێت.

حكومەتی عێراق تا ئێستا بودجەی پەسەند كراوی نییە، لەكاتێكدا چەند مانگێكە كابینەكەی محەمەد شیاع سوودانی پێكهێنراوە، وڵاتەكەش بە دۆخێكی ناسەقامگیری ئابووریدا گوزەر دەكات بەو پێیەی تا دێت دراوی وڵاتەكە بەهاكەی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لەدەستدەدات.

 

بەفر و کڕێوە، ژاپۆن پەک دەخات
پێت بەفر و کڕێوە، ژاپۆن پەک دەخات
یۆنان سەركردەیەك و ڕۆژنامەنووسێكی كورد ڕادەستی توركیا دەكاتەوە
دوات یۆنان سەركردەیەك و ڕۆژنامەنووسێكی كورد ڕادەستی توركیا دەكاتەوە
پەیوەندیدر