ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەمەودوا وەرگرتنی ڤیژە لە بەغداوە دەبێت
كونسوڵگەری گشتی سعودیە لە عیراق دەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانشینی عەرەبی سعودیە، كونسوڵگەری گشتی وڵاتەكەی لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكاتەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە، كردنەوەی كونسوڵگەری گشتی سعودیە لە بەغدا، بە بەشداریی محەمەد حەكیم وەزیری دەرەوەی عیراق و ماجید قەسەبی وەزیری بازرگانی سعودیە بوو كە بەسەرۆكایەتی شاندێكی وڵاتەكەی لەئێستادا لە عیراقە بۆ مەبەستی وتوێژ لەسەر پێكهێنانی ئەنجومەنی هەماهەنگی عیراقی سعودی.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كردنەوەی كونسوڵگەری سعودیە لە بەغدا، دەستەواژەیەكی پراكتیكییە بۆ پتەوكردنی پێكگەیشتنی نێوان بەغدا و ڕیاز، ڕەنگدانەوەی بایەخی هەردوو وڵاتی براش دەردەخات بۆ ڕایی كردنی خزمەتگوزارییەكانی كونسوڵخانەكە.

بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی عیراق پێیوایە، كونسوڵخانەكە، ئاسانكاریی بۆ ئەو عیراقیانە دەكات كە دەیانەوێت سەردانی شانشینی عەرەبی سعودیە بكەن بۆ مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و عومرە، لە بەرانبەردا ئاسانكاریی بۆ سعودییەكانیش دەكات، تا بتوانن سەردانی نزرگە پیرۆزەكان بكەن لە عیراق و كاروبارەكانیان لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەردوو وڵاتدا بەئەنجام بگەیەنن.

لە چوارچێوەی پتەوكردنی هەماهەنگییەكانی نێوان هەردوو وڵات، دوێنێ‌ چوار شەمە، قەسەبی ڕایگەیاندبوو، شانشینی عەرەبی سعودیە، چوار كونسوڵخانە لە عیراق دەكاتە كە یەكەمیان لە بەغدای پایتەخت دەبێت.

بە وتەی وەزیری بازرگانی سعودیە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق، یەكەم كونسوڵخانە لە بەغدا، دەست دەكات بە پێدانی ڤیزە بە عیراقییەكان، بەبێ‌ ئەوەی وەك پێشتر لە ئەردەنەوە ڤێزە وەربگرن.

قەسەبی دەڵێت، دوای ئەوە سعودیە سێ‌ كونسوڵخانەی تر لە پارێزگاكانی عیراق دەكاتەوە، بەبێ‌ ئەوەی دیارییان بكات، ئەمەش لە چوارچێوەی پتەوكرنی پەیوەندیییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

پێشتر عیراقییەكان ناچاربوون بۆ دەركردنی ڤیزەی چوونە سعودیە لەپێناو بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و عومرە، لە باڵێوزخانەی سعودیە لە ئەردەن ڤیزە وەربگرن.

عێراق

پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

 

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق کۆببێتەوە.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکرێن.

 

لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراقدا بڕیارە گفتوگۆ لەبارەى ژمارەیەک پڕۆژەیاسایەک بکرێت، لەوانە: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاساکانی هەموارکردنی یاسای دادگای تاوانەکانی عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی نیشتمانیی چاودێری ئەتۆمی، تیشکی، کیمیایی و بایەلۆجی، پڕۆژەیاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی هێڵی بار، پڕۆژە یاسای پەیوەندیکردنی عیراق بە پرۆتۆکۆڵی ئامادەکاریی و بەرپەرچدانەوە و هاوکار لەبارەی پیسبوون بە ماددەی ترسناک و زیانمەندی گشتی و چەند پڕۆژە یاسایەکی دیکە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان