ڕەشەبا ساردەكەی سلێمانی كەی كۆتایی دێت؟



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەو ڕەشەبا سارد و وشكەی سنووری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە تاوەكو دوو ڕۆژی دیكە بەردەوام دەبێت و دواتر كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، کاریگەری ئەو وشکە سەرمایەی لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ڕۆژھەڵاتی ھەرێم ھەیە تا ڕۆژی پێنج شەممە ٢٦-١-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، سەبارەت بەشەپۆلە بارانەکەی سەرەتای ھەفتەی ئایندەش، کە پێشبینی دەکرێت لە ٢٨ی مانگەوە دەستپێبکات گۆڕانکارییەکان تا ئێستا دڵخۆشکەرن و ماوەی ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان ئەگەر ھەیە بۆ چەند ڕۆژێک بەردەوامی ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی لەدوای 28ی مانگەوە ناوچەكەمان دەگرێتەوە بارانێکی باش لەسەرتاسەری ناوچەکاندا دەبارێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوی و سنورییەکاندا .

دەربارەی گران بوونی نرخی غازی ماڵان بڕیارێك درا
پێشت دەربارەی گران بوونی نرخی غازی ماڵان بڕیارێك درا
وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركرد
دواتر وەزارەتی دارایی چەند بڕیارێكی بۆ وەزارەت و فەرمانگەكان دەركرد
ەیوەندیدار