ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفالدا دابەشدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان ئاشكرایكرد، لە سنوری شارەوانی كفری و كەلار و ڕزگاری، زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفالدا دابەش دەكرێت.

بەرزان كەریم بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: دوابەدوای بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم بۆ دابەشكردنی زەوی، بڕیارە لە ھەفتەی داھاتووەوە دەست بكەن بە ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ئەوەی زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربوانی ئەنفالدا دابەش بكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی گەرمیان وتیشی، لەقۆناغی یەكەمیشدا لە سنوری شارەوانی شارۆچكەی كفری و شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار تیروپشكەكە ئەنجامدەدرێت، كە لە كفری 389 كەس و لە ڕزگارییش 443 كەس تیروپشكیان بۆ دەكرێت.

بەرزان كەریم ئاشكراشیكرد، لە سنوری شارەوانی شارۆچكەی كەلار ئامادەكارییەكان لە قۆناغی كۆتاییدان و بڕیاری پێدانی زەوی بە زیندانیانی سیاسی و ڕزگاربووانی ئەنفال جێبەجێ دەكرێت.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە نزیكەی 50 هەزار كەس

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 636 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٤٦٩٧ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 110 كەس و سلێمانی 109 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و دهۆك 353 و هەڵەبجە 32 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ٤٠٣ كەس چاكبوونەوە و 17 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە كۆی گشتی تووشبوون بە پەتاكە گەیشتۆتە ٤٢ هەزار و ٣٦٨ كەس و چاكبوونەوەش 27 هەزار و ٣٢٤ و مردنیش 1553 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان