ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هیندستان پێش چین دەكەوێت
ژمارەی دانیشتووانی جیهان بەشێوەی بەرچاو زیادی كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ژمارەی دانیشتوانی جیهان تا ساڵی 2019 گەیشتۆتە 7.7 ملیار كەس، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتی، كە پێشبینیشی كردووە ئەو ژمارەیە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2050 بگاتە 9.7 ملیار و لە ساڵی 2100 بگاتە 11.2 ملیار كەس.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، كە دوێنێ‌ دوو شەممە خراوەتە بەردەم لیژنەی دانیشتوان و گەشەپێدان لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك، “گەشەكردنی دانیشتوانی زەوی هاوشانە لەگەڵ ڕێژەی پیربوون و دابەزینی تێكڕای لەدایكبوون، لە سایەی زیادبوونی خێرای ناوچە شارنشینەكان”.

لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، “ئاستی ناوەندی لەدایكبوون لە جیهاندا لەئێستادا گەیشتۆتە 2.5 بۆ هەر ژنێك، لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی 2030، ژمارەكە دەبێتە 2.4”.

سەبارەت بە دانیشتوانی زەوی ئەوانەی لە تەمەنی 65 ساڵ و بەرەو سەرن، ڕێژەكەیان ڕوو لە زیادبوونە و پێیوایە نیوەی بەساڵاچووانی جیهان لەئێستادا مووچەی خانەشینی وەرناگرن.

ڕاپۆرتەكە پێیوایە، نزیكەی 56%ی دانیشتوانی جیهان لەمڕۆدا لە شارەكاندا دەژین، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2050دا بۆ نزیكەی 68%ی كۆی گشتی دانیشتوانی جیهان بەرزدەبێتەوە.

بەپێی توێژینەوەیەكی پێشووتر، هیندستان دەبێتە گەورەترین وڵاتی جیهان لەڕووی ژمارەی دانیشتوان و لە ساڵی 2022دا بەسەر چیندا سەردەكەوێت.

جیهان

دەیان كەس بوونەتە قوربانی
هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە لە چین دەدرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چین هۆشداری سەرهەڵدانی ڤایرۆسێكی كوشندە دەدات و ئاشكراشیدەكات، تاكو ئێستا 7 كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.
گڵوباڵ تایمز بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی “SFTS” لە ڕێگەی جۆرێك لە گیانداری خشۆك بڵاودەبێتەوە و لە چین دۆزراوەتەوە و تا ئێستاش 60 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون و 7 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئاشكراشیكرد، سەرەتا ڤایرسەكە لە پارێزگای جیانگسو دۆزرایەوە، بەڵام دواتر دانیشتوانی پارێزگای ئانهوئیش تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
یەكێك لە تووشبووان بە ڤایرۆسەكە ڕایگەیاند، لە نیشانەكانی ئەم پەتایە ئەوەیە كە تایەكی زۆر توندی هەیە و خرۆكە سپییەكانی خوێنیش كەم دەكەن كێشە ڕووبەرووی خوێن دەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی خوێنەوە یاخود تیكەڵبوونی تووشبوو لەگەڵ یەكتر دەگوازرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە 24 كاتژمێردا، 2020 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2020 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 163 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 236 هەزار و 712 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 18 هەزار و 427 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی بەیروت ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

زیاتر لە 700 كەس بەهۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشاندەرانی بەیروت و هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.
كەناڵی ئەلجەزیرە بڵاویكردەوە، 728 خۆپیشاندەر بەهۆی پێكدادانیان لەگەڵ هێزە ئەمنیەكان بریندار بوون.
ئاشكراشیكرد، هێزە ئەمنییەكان گازی فرمێسك ڕێژیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ڕشتووە.

خۆپیشاندانەكانی بەیروت دوای تەقینەوەكانی 4ی ئەم مانگە لە نزیك بنكەیەكی هێزە دەریاییەكانی لوبنان سەریهەڵدا و لە ڕووداوەكەدا 158 كەس گیانیان لەدەستدا و 6 هەزاری دیكەش بریندار بوون و بە دەیان خانو و ئۆتۆمبێلی لەناوبرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان