ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

چاوپێکەوتن

زێدان: لوکای کوڕم بە مافی خۆی بەو پێگەیە گەیشتووە و نامەوێت ڤاران بڕوات

خەڵک سپۆرت – ڕۆژنامەی مارکا

زینەدین زێدانی فەرەنسی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگی دایەوە، یەکێک لەو بابەتانەی لەسەری دەدوێت یاریکردنی لوکای کوڕی بەرامبەر یانەی هوێسکا و پاشان کەیسی مارسێلۆ و ڤاران لە یانەی ڕیاڵ مەدرید.

ئەمەش کورتەیەکە لە وەڵامەکانی:

میدیاکان لەڕووە تایبەتیەکانەوە ڕەخنەیان ئاڕاستەی لوکای کوڕت و خۆت کردووە نەک لەڕووی وەرزشیەوە، ئەوە بێزاری نەکردیت؟

ئەوەی نوسراوە و دەوترێت گرنگی نییە و هیچ ناگۆڕێت، ئەوانەی لەنزیکەوە دەمناسن باش دەزانن لوکای کوڕم بە ئاست و ماندوبونی خۆی بەم پێگەیە گەیشتووە، ماوەی ١٦ بۆ ١٧ ساڵە لەڕیزەکانی کانتێرانۆ یاریی دەکات، هاوشێوەی دانی کارڤاخال و یاریزانانی تر دەتوانین باس لەسەرەتاکانی ژیانیان و بە ئاستی ئێستاشیان بکەین، لوکا زێدان یەکێکە لەو یاریزانانەی سەرکەوتو بووە لە گەیشتن بە پێکهاتەی یەکەم، ئەو کەسانەی بیر لە لایەنە تایبەتیەکان دەکەنەوە گرنگی بە وردەکاریەکان نادەن و ئێمەش گرنگی بە ڕەخنەکانیان نادەین.

ڤاران دەیەوێت بڕوات، بیر لە ڕیاڵ مەدرید دەکەیتەوە بەبێ ئەم بەرگریکارە؟

نەخێر، منیش ئەوەم ناوێت، ئێمە نامانەوێت بڕوات لەبەرئەوەی یاریزانێکی لاوە و ماوەی هەشت ساڵە لێرەیە، بەختەوەرە و کێشەی نییە، ئەوەی ڕوودەدات پەیوەندی بە ژیانەوە هەیە و بەباشی دەیبینم، هیچ شتێکی بە من نەوتووە ئەگەر لەو بارەیەوە زانیاریتان دەوێت پێویستە گوێ بگرن چیتان پێدەڵێم، گرنگ ئەوەیە کە یاریزانەکە بە منی دەڵێت، تا ئەم ساتەش هیچ شتێکی دەربارەی ڕۆیشتن بە من نەوتووە، یانەکەمان باشترینە لەمێژوودا و ڤاران لێرە چەندین دەستکەوت و نازناوی گەورەی بەدەست هێناوە.

بەڵام ڤاران لەژووری خۆگۆڕینەکان ڕایگەیاندووە، کە دەیەوێت بڕوات؟

هیچ شتێکی لەو بارەیەوە نەوتووە و هیچیشی بۆ ئێمە باس نەکردووە، وەک وتم هیچی نەوتووە و دەمەوێت بمێنێتەوە.

چۆن لە مارسێلۆ دەڕوانیت؟

لەم دوواییەدا کەم یاریی کردووە، مارسێلۆم وەک یاریزانێک خۆشدەوێت، ئەوەی لێرە کردویەتی ئەفسانەییە و هەرگیز لەیاد ناچێت، هەندێجار کە خراپ یاریدەکەیت دووچاری چەندین شێوە گفتوگۆی توند دەبیت، بەڵام ئێمە هەمیشە پێویستمان بە مارسێلۆ بووە و کاری خۆیی بەباشی کردووە، ئەوەی کردویەتی باش بووە و داوای زیاتریشی لێدەکەین، هیوادارم لەڕووبەڕوبونەوەکانی کۆتایی وەرزدا لە زۆرترین کاتدا بەشداری بکات بەبێ ئەوەی لە ئاست و پێگەی ڕیگیلۆن کەم بکەینەوە، ئەوەی یاریزانی دووەم کردویەتی نایابە و ئەویش بێگومان یاریی دەکات.

چاوپێکەوتن

کۆنتی: ئینتەرمیلان دەبێتە موفاجەئەی وەرز و دەبێت ڕکابەرە ئەورپیەکان لێمان بترسن

خەڵک سپۆرت – بی بی تی ڤی

لەم وەرزەدا هەمووان لە ماڵی ئینتەرمیلانەوە چاویان لەسەر ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەکەیە، بەهیوان ئەم ڕاهێنەرە ئەزموندارە بتوانێت پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو جێبەجێ بکات و وەرزی نوێ بیانگەڕێنێتەوە نێو گەورەکانی ئەوروپا، لەم بارەیەوە کەناڵی “بی بی تی ڤی” چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجام دەدەن و ڕاهێنەرەکە بە ڕاشکاوی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.

چاوەڕێ دەکەیت لە وەرزی نوێدا چ یانەیەک ببێتە موفاجەئەی ئیتاڵیا؟

هیوادارم ئەو موفاجەئەیەی باسی دەکەن یانەی ئینتەرمیلان بێت، چونکە یاریزانەکانم بەوپەڕی تواناوە کار لەسەر مەشقە ئامادەکارییەکان دەکەن و گڕوتینیان تێدایە، بەپرۆشن بۆ دەستپێکی وەرزی نوێ، بەو شێوەیەش دەکرێت بڵێم شایستەی نازناوەکانن.

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئامانجتان چییە؟

خولی یانە پاڵەوانەکان بابەتێکی جیاوازە و تیایدا ڕووبەرووی بەهێزترینەکانی کیشوەری ئەوروپا دەبینەوە، لەبەرامبەر گەورەیی ئەو یانانەدا ئێمە هەرگیز نابینە قوربانی، بەڵکو هەر یانەیەک بکەوێتە کۆمەڵەکەمانەوە پێویستە لێمان بترسێت، چونکە ئێمە ئینتەرین، ئامانجمان ئەوەیە لە وەرزی نوێدا هەیبەتی یانەکەمان بگێڕینەوە.

 

“لە پۆستی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵیا هەست بە بابەتگەلێک دەکەیت کە لەهیچ پێگە و شوێنێکی تر هەستی پێناکرێت”

 

هێشتا سوریت لەسەر ئەوەی بە پلانی سێ بەرگریکار یاریی بکەیت؟

لەسەرەتای ئامادەکاریەکان بەو پلانە دەستمان پێکردووە و وای دەبینم لەسەری بەردەوام دەبین، ڕاهێنەران بەپێی توانا و ئیمکانیەتی یاریزانەکانیان پلان و تاکتیک دادەرێژن، لەڕاستیشدا پلان و تاکتیک لەچاو ڕوحیەتی جەنگاوەری و کۆڵنەدان گرنگیەکی ئەوتۆی نییە.

ڕات چۆنە دەربارەی ستیفن زهانگی سەرۆکی یانە؟

خاوەندارێتی یانەکەمان پێیان وابووە وەبەرهێنان لەیانەی ئینتەرمیلان باشترین ڕێگەیە و دەیانەوێت بۆچون و بیرۆکەکانیان لەپێناو گەڕانەوەدا جێبەجێ بکەن، نەک لەسەر ئاستی ئەوروپا، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان، کاتێک زهانگی سەرۆک لەنزیک خۆمەوە دەبینم، دەبینم گەنجێک بە ورەی پۆڵاین و خەونی گەورەوە دەیەوێت ئینتەر بگەڕێنێتەوە سەر ڕێڕەوی سەرکەوتنەکان.

بۆ وەرزی نوێ، چوار لە یانە گەورەکانی خولی ئیتاڵیا ڕاهێنەریان گۆڕیوە، چۆن لێکدانەوە بۆ ئەم بابەتە دەکەیت؟

هاتنی ڕاهێنەری نوێ واتا جێبەجێکردنی فەلسەفە و بیرۆکەی نوێ، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو ڕاهێنەرە نوێیانە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم چییان پێیە بۆ یانەکانیان، گرنگترین ئەرکی ئەو ڕاهێنەرانە بریتیە لە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گەیاندنی بۆچونەکانیان بە یاریزانان و پاشان جێبەجێکردنیان بەشێوەی پلان بۆداڕێژراو، لەبەرئەوەیە پێموایە وەرزی داهاتوو چێژبەخش دەبێت.

 

“ئێمە لێرە کارمان ئەوەیە یاریدەدەری یاریزانه‌ ئیتاڵیه‌کان بین بۆ بەدیهێنانی خه‌ونی یاریکردن له‌ پێکهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا”

 

لە ئەرکی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و چێڵسی چ سودێکت وەرگرت؟

دوو تاقیکردنەوەی ناوازە بوون لە ژیانمدا، بونم بەڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا باشترین و گرنگترین جوڵەبوو کردم، چونکە لەو پۆستەدا هەست بە بابەتگەلێک دەکەیت کە لەهیچ پێگە و شوێنێکی تر هەستی پێناکرێت، هەروەها تاقیکاری چێڵسی لەڕووی ئەزمونەوە باشتری کردم، ئێستا هەست دەکەم لە پێشوو باشترم.

ڕات چییە دەربارەی ئەو یاریزانە ئیتاڵیانەی لەپێکهاتەکەدا یاریی دەکەن؟

ئەوەی ڕاستی بێت ئێمە لە ئینتەرمیلان خاوەنی چەند یاریزانێکی ئیتاڵی بەتواناین کە دەکرێت سودی گەورەمان پێبگەیەنن، پێشموایە شایستەی ئەوەن لەپێکهاتەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداریان پێبکرێت، ئێمە لێرە کارمان ئەوەیە یاریدەدەریان بین بۆ بەدیهێنانی ئەو خەونە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

ڤاڵڤێردی: گریزمان شاره‌زای لالیگایه‌، خێرا و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌ و دڵنیام یاریده‌مان ده‌دات

خه‌ڵک سپۆرت – بارسا تی ڤی

ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ چاوپێکه‌وتنێکی کورت له‌گه‌ڵ که‌ناڵی “بارسا تی ڤی” ئه‌نجام ده‌دات، له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا به‌ته‌واوی ته‌رکیز ده‌خاته‌ سه‌ر گواستنه‌وه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ و بۆچونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.

گرنگی سێ بۆنده‌ ئیمزاکراوه‌که‌ی هاوینی ٢٠١٩ له‌چیدایه‌؟

هه‌رسێ گواستنه‌وه‌که‌ گرنگن بۆمان، له‌سه‌رجه‌م هێڵه‌کان سودمه‌ند ده‌بین و چاوه‌ڕێی زۆریان لێده‌که‌ین، ده‌زانم هانده‌رانمان خه‌ونی گه‌وره‌ و قورسیان له‌سه‌ر بونیاد نه‌ناون، ده‌مانه‌وێت به‌خێرایی وایان لێبکه‌ین له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ی بارسا خۆیان بگونجێنن.

ڕوونکردنه‌وه‌ت بۆ بۆندی گریزمان چییه‌؟

گریزۆ یاریزانێکی نایابه‌ و ئه‌زمونی له‌خولی ئیسپانیا “لالیگا”دا هه‌یه‌ و شاره‌زایه‌، خێراییه‌که‌ی ناوازه‌یه‌ و ده‌زانێت چۆن مه‌وداکان ده‌دۆزێته‌وه‌ و سودیان لێوه‌رده‌گرێت، له‌به‌رده‌م گۆڵی ڕکابه‌رانیشدا یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه‌.

 

“ئامانجی ئه‌م وه‌رزه‌شمان وه‌ک وه‌رزه‌کانی تره‌، به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م نازناوه‌کانه‌”

 

دی یۆنگ؟

‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو له‌ئاستی باڵادا یاریی کردووه‌، ئیمزاکردنی بۆند له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه‌ گره‌وکردنه‌ بۆ داهاتوو، یاریزانه‌که‌ هه‌مان شێوازی بارسا یاریی ده‌کات و هیواده‌خوازین له‌ ناوه‌ندی یاریگا گه‌شه‌ به‌ پێکهاته‌که‌مان بکات و گڕوتینی زیاترمان پێببه‌خشێت.

نیتۆی گۆڵپارێز، ئامانج له‌ گواستنه‌وه‌ی چییه‌؟

ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌ یاریزانێکی ئه‌زمونداره‌، گرێنتیه‌ بۆ پێگه‌ی گۆڵپارێزی یانه‌که‌مان، ڕکابه‌رێکی گونجاوه‌ بۆ تێر شتیگن.

ئامانجی وه‌رزی داهاتووی بارسا چییه‌؟

وه‌ک ئامانجی هه‌موو وه‌رزه‌کانی تر، بردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان و ئه‌و پاڵه‌وانێتیانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌که‌ین.

بۆچونت ده‌رباره‌ی گه‌شته‌کانی هاوینه‌ به‌ره‌و ژاپۆن؟

ده‌چینه‌ ژاپۆن و هیوا و ئامانجی گه‌وره‌مان هه‌یه‌، ئێمه‌ ده‌زانین پێکهاته‌ی یانه‌که‌مان بۆ ژاپۆنیه‌کان چ گرنگه‌یکی هه‌یه‌ و لێکنزیکبونه‌وه‌مان زۆر به‌هێزه‌، جگه‌ له‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێس ئینێستا و داڤید ڤیا هه‌یه‌ که‌ له‌و وڵاته‌ یاریی ده‌که‌ن.

به‌رشلۆنه‌ ته‌نها به‌و گواستنه‌وانه‌ ده‌وه‌ستێت که‌ ئیمزاکراون؟

له‌کۆتاییدا ئه‌وه‌ کاری ئیداره‌ی یانه‌یه‌، باوه‌ڕ ناکه‌م ته‌نها به‌و گواستنه‌وانه‌وه‌ بوه‌ستن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

چاوپێکەوتن

“زێدان داوام لێده‌کات گوێ له‌ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ نه‌گرم و ژیانم به‌ته‌واوی گۆڕاوه‌”

خه‌ڵک سپۆرت – جۆرناڵ ئێکسترا

ڤینیسیۆز جونیۆری گه‌وهه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌ به‌رازیله‌وه‌ چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “جۆرناڵ ئێکسترا” ئه‌نجام ده‌دات، چه‌ندین زانیاری گرنگ و نه‌بیستیراو سه‌باره‌ت به‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیی و که‌یسی نایمار و ئه‌ستێره‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاشکرا ده‌کات.

“ئامۆژگاریه‌کانی زێدان”

زێدان به‌رده‌وام قسه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌کات و داوام لێده‌کات به‌جدی کاره‌کانم ئه‌نجام بده‌م، من هێشتا زۆر منداڵم، بۆیه‌ به‌رده‌وام داوام لێده‌کات گوێ له‌ که‌سانی ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ نه‌گرم و ته‌نها گوێبیستی خێزانه‌که‌م و ئه‌ندامانی یانه‌ی شاهانه‌ بم، دڵنیام له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ و یاریزانانی ڕیاڵ مه‌درید‌ به‌ره‌وپێش ده‌چم.

“مه‌سه‌له‌ی نایمار”

هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ ده‌زانێت که‌ مرۆڤ ده‌بێت له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کی هه‌ستیاردا به‌ وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بکات، به‌ش به‌حاڵی خۆم نازانم چی

ڕوویداوه‌ و چی ڕووده‌دات، به‌ڵام زۆر سه‌رسامم به‌تواناکانی نایمار.

“گۆڕانکاری له‌ژیان”

ژیانم له‌ مه‌درید به‌ته‌واوی گۆڕاوه‌، هه‌موو شتێک گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه‌، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت پاڵپشتیم بکه‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ خۆم و خێزانه‌که‌م بن.

“کاته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یاریگا”

هه‌ندێک کات له‌ژیانمدا به‌فیڕۆ ده‌ده‌م، به‌ڵام بونی خێزانه‌که‌م له‌هه‌مان ماڵ له‌گه‌ڵمدا جێی دڵخۆشیه‌ و من هه‌میشه‌ ده‌مه‌وێت کاته‌کانم له‌گه‌ڵیاندا به‌سه‌ر ببه‌م، چه‌ند هاورێیه‌کیش له‌گه‌ڵمدا ده‌ژین و ئه‌وه‌ش کاری منیان ئاسان کردووه‌”.

“ڕۆیشتن له‌ به‌رازیل”

پێموابێت کاتێکی گونجاو بوو بۆ جێهێشتنی به‌رازیل، له‌گه‌ڵ فلامینگۆ له‌باشترین ساته‌کانمدا بووم، به‌ڵام مه‌ودای به‌ره‌وپێشچونم که‌م بوو، ئه‌گه‌ر له‌وێ به‌ ساڵێک به‌ره‌وپێشچونم به‌خۆمه‌وه‌ ببینیایه‌‌، له‌ گه‌وره‌ترین یانه‌ی جیهان ده‌توانم به‌ دوو مانگ هه‌مان شت بکه‌م.

“به‌ره‌وپێشچون”

لێره‌ مه‌شقه‌کان جیاوازن، زۆرینه‌ی مه‌شقه‌کان له‌ یاریکردنی ئه‌وێ به‌هێزتره‌، ته‌نانه‌ت له‌ مه‌شقه‌ ئاساییه‌کانیشدا که‌س نایه‌وێت بدۆڕێت، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت به‌ره‌وپیش بچن، چه‌ندین یاریزانی وه‌ک ڕامۆس و بنزیمه‌ بونیان هه‌یه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ ٣٠ ساڵ زیاتره‌، ئیلهام به‌خشی لاوانن کاتێک ده‌بینیت زیاتر له‌هه‌مووان مه‌شق ده‌که‌ن و ماندوو ده‌بن.

“خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان”

به‌ڵێ، به‌ڵێ یارییه‌کانی زۆر جیاوازن، ئه‌گه‌ر تۆپێک له‌ده‌ست بده‌یت پێویسته‌ له‌سه‌ری خۆت بده‌یت، گرنگ نییه‌ یانه‌که‌ت یان ڕکابه‌ر تۆپ له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ بکات گۆڵی له‌سه‌ر تۆمار ده‌کرێت.

“سێرجیۆ ڕامۆس”

 

وه‌ک کاپیتانۆ له‌دایک بووه‌، ده‌زانێت که‌ی قسه‌ ده‌کات، که‌ی پێویسته‌ یارمه‌تیت بدات، به‌هه‌مان شێوه‌ مارسێلۆ و ڤاران و مۆدریچ، ئه‌م ئه‌ستێرانه‌ زۆر یاریده‌ی ئه‌وانی تر ده‌ده‌ن.

“کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”

کریستیانۆ کریستیانۆیه‌، ئه‌فسانه‌ی یانه‌یه‌، ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ که‌س ناتوانێت بیکات، هه‌رگیز له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم ڕۆژێک له‌ڕۆژان له‌ ڕیاڵ مه‌درید جێگه‌ی ده‌گرمه‌وه‌، هه‌میشه‌ ده‌یویست یاریی بکات و یاریده‌ی ڕیاڵ مه‌درید بدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان