ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پێشبینی بۆ كەشوهەوای وەرزی بەهار بڵاودەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، بەهرای ئەمساڵ باراناوی دەبێت و زۆرترین ڕێژەی باران تۆمار دەكرێت.

بەپێی ئەو نەخشانەی لە مانگی دەستكرد وەرگیراون و سادق عەتیە، پسپۆڕی كەشناسی عیراقی بڵاویكردونەتەوە، پێشبینی دەكرێت بەهاری ئەمساڵ كەشێكی باراناوی هەبێت و لەسەر ئاستی مانگەكانیش، ئەم مانگە زۆرترین ڕێژەی باران تۆمار بكرێت.

لای خۆشیەوە، خالید مەهداوی، پسپۆڕی كەشناسی ئەردەنی ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەو باران بارینەی ناوچەكەی گرتۆتەوە بەردەوام دەبێت تاوەكو مانگی ئایار، كە ئەوەش دۆخێكی ئاسایی نیە سەبارەت بە كەشوهەوای عیراق و ناوچەی عەرەبی.

دەشڵێت: “بەهەڵمبوونێكی زۆر لەئاستی سەرەوەی ڕووی ئاوی زەریای هێمن هەیە و ئەوەش بەڵگەیە لەسەر سەرەتای پاشەكشەی (با) و چالاكی شەپۆلی ڕۆژئاوا، كە بەهۆی چالاكی دیاردەی (نینۆ) دروست دەبێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەو دیاردە كەشناسیەی دەبینرێت مژدەی خێری پێیە بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی لە وەزری بەهاردا.

لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی بەهارەوە لە 21ی ئادار-دا تا ئێستا چەند شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە چەندین زیانی مادی لێكەوتۆتەوە و لافاو لە چەندین ناوچە دروست بووە.

أ. ح

ژینگە

وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما ڕوویان لە دابەزین كردووە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وادەی یەكەم باران بارینی پاییزی ئەمساڵ ئاشكرادەكات.

محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەگوێرەی لێكدانەوە و بەپێی نەخشەكان، كە لەبەردەستمانە پێشبینی دەكەین یەكەمین شەپۆلی بارانی ئەمساڵ بكەویتە مانگی 10 و بەتایبەتیش 5ی10 بۆ 10ی10 لە پاییزی ئەمساڵدا.

ڕاشیگەیاند، كە زۆرترین باران بارین لەناوچەكانی سنوری بادینان و هەولێر و سۆران و ڕانیە و قەڵادزێ دەبێت و ڕێژەكەش لەنێوان 5 بۆ 11 ملم دەبێت.

جەختیشی كردەوە، كە ئەمە پێشبینیە و ئەگەری گۆڕانكاری لەئارادایە.

بەهۆی ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی زۆربەی كارگە و شوێنە پیشەسازییەكان لە جیهاندا، كەشوهەوا و ژینگەی سەر گۆی زەوی پاكبۆتەوە و ڕێژەی پیسبووون زۆر كەمبۆتەوە و ئەوەش كاریگەری كردۆتە سەر گۆڕانی كەشوهەوا و فێنك بوون و دابەزینی پلەكانی گەرما.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

چەند گەڕەكێكی دهۆك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان ژمارەیەك گەڕەك بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، بەهۆی كاركردن لە شەقامی بارزان بە تایبەت لە ئەندەرپاسی نزیك مزگەوتی شەهیدان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ژمارەیەك گەڕەك بێ ئاو دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، گەڕەكەكان لە شندوخا، روناهی و رەزا، مهاباد و نزاركا، دیسان ئیتیتێ، ئیتیتا گوند هەروەها پیشەسازی و بەروشكی سەرهەڵدان ڕۆژانی 10 و11 و12 ی ئاب بێ ئاو دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی دهۆك داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ ماوەی ئەم سێ ڕۆژە دەست بە ئاوەوە بگرن، تاوەكو دابەشكردنی ئاو ئاسایی دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

وادەی كۆتاییهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەینەراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕەشەبا لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت.

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی لەبارەی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتووەتەوە ئاشكرایكرد، ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەشوهەوا لە شاری سلێمانی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنیتەوە و كەشناسی سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویكردووەتەوە كە نزمترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان