كاتی چوونی شاندی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا دیاریكرا



سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ناوی شاندەكەی هەرێم و كاتی بەڕێكەوتنیان بۆ بەغدا بۆ ڕێككەوتن لەسەر بودجە ڕاگەیاند و سەرۆك وەزیرانی هەرێمیش دەڵێت: “ئێستا دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ لە شاری دهۆك، پێشوازی لە ئەلینا ڕۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق كرد و ڕایگەیاند، شاندێكی دانوستانكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ تاووتوێكردنی كێشەكان و چارەسەركردنیان لە چوارچێوەی دەستووردا.

ڕاشیگەیاندووە، هەردوولامان هاوڕابووین لەسەر ئەوەی، كە ئێستا دەرفەتێكی نوێ هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، بە شێوەیەكی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و كارنامەی حكومەتی نوێی عێراق.

لای خۆشیەوە، فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو شاندی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كۆدەبنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەندامانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، عەبدولحەكیم خەسرۆ سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.

شیری خۆت بدە بە منداڵەكەت
پێشت شیری خۆت بدە بە منداڵەكەت
بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت
دواتر بۆ كەشوهەوای ئەمشەو هۆشداری دەدرێت