ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی تەماتە لە بازاڕەكانی عیراق و هەرێم هەرزان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدڕاڵ، ڕێگە بە هاوردەكردنی بەروبوومی تەماتە دەدات لە هەموو مەرزە سنورییەكانەوە، هۆكاری ئەمەش بۆ كەمی بەرهەمی ناوخۆ دەگێڕێتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “بەپشتبەستن بەو دەسەڵاتەی دراوە بە وەزیری كشتوكاڵ بۆ ڕێگەدان و ڕێگرتن لە هاوردەكردن لە سۆنگەی زۆری بەروبوومەكان یان كەمی بەرهەمی ناوخۆیی، ڕەزامەندی وەرگیرا بۆ هاوردەكردنی بەروبوومی تەماتە لە هەموو مەرزە سنورییەكان، جگە لە مەرزەكانی پارێزگەی بەسرە”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا هاتووە، “ڕەزامەندییەكە بەهۆی كەمی بەرهەمی تەماتەیە لەناوخۆدا، كە پێویست دەكات پارێزگاری لە پێداویستی ڕۆژانەی بەكاربەر بكرێت و ڕێگە لە بەرزبوونەوەی نرخەكان بكرێت”، جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی لەسەر ڕێگرتن لە هاوردەكردنی 11 بەروبوومی كشتوكاڵی تر كردۆتەوە، كە لەنێوخۆدا بەرهەم دەهێنرێن.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەڵێت: “سیاسەتی وەزارەتەكە، پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیە لەلایەك و لەلایەكی تر پارێزگارییە لە بەكاربەر، لەڕێی جێبەجێكردنی ڕۆژنامەی كشتوكاڵی، ویڕای ئەو زانیارییانەی دەگەن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی كشتوكاڵەوە، كە تێیاندا مەودای زۆری یان كەمی بەرهەمی كشتوكاڵی ناوخۆ دەخەنەڕوو”.

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، لە 18ی تشرینی دووەمی 2018، ڕایگەیاندبوو، ڕێگە لە هاوردەكردنی بەروبوومی تەماتە دەكرێت لەو ڕێكەوتەوە، هۆكاری هەنگاوەكەشی بۆ زۆری بەرهەمی ناوخۆ گەڕاندبۆوە.

أ.ج

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان