ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پەڕلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر هەمواركردنەوە و پەسەندكردنی چەند یاسایەك دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق ئەجێندا و بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئاشكراكرد و لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر ١:٠٠ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پەڕلەمان كۆدەبێتەوە.

ئاشكراشیكرد، لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای پەسەندكردنی ڕێككەوتنی خێراكردنی هاریكاری بوارەكانی ئابووری و وزە لە نێوان حكومەتی عیراق و كۆریای باشوور دەكات.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی پەڕلەمان، لە دانیشتنی ئەمڕۆ پَنج شەممەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای هەمواركردنەوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكرێت و پێشنیازی پڕۆژە یاسای بیمەی تەندروستیش دەخرێتەڕوو، كە لە ٤٩ مادە پێكهاتووە.

عێراق

موسڵ.. شەش تیرۆریست دەستگیركران

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەگری عیراق دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی لەباشووری شاری موسڵ ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: پاڵپشت بە زانیارییە هەوڵگرییەكان و بەدواداچوونی بەردەوام، هێزێكی لیوای پیادەی سەر بەتیپی 16 و مەفرەزەكانی بەشی هەواڵگریی سەربازیی لە تیپەكە توانیویانە شەش تیرۆریست لەگەڕەكەكانی سۆمەر و ئینتیسار و گوندی عەین ناسڕ و شارەدێی حەمام عەلیل لەباشووری موسڵ دەستگیربكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوەشیخراوەتەڕوو، لەنێو دەستگیركراوەكاندا لێپرسراوی بەڵێننامەكانی سەر بە تیرۆريستانی داعش هەیە و سەرجەم دەستگیركراوەكان لەلایەن دادگاوە بەپێی یاسای 4 ی تیرۆر داواكراوبوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پارێزگایەكی عیراق قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا، پارێزگای زیقار بڕیاریدا بە پەیڕەوكردنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لە سنووری پارێزگاكەدا.

نازم وائلی، پارێزگار و سەرۆكی شانەی قەیرانەكانی زیقار لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیس و بەڕێوەبەری تەندروستی ڕایگەیاند، كە بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیارمانداوە بە جێبەجێ‌ كردنی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی.

ڕاشیگەیاند، كە قەدەغەی هاتووچۆ تەنها دەرمانخانەكان و فرۆشگای ناو گەڕەكەكان ناگرێتەوە و هەر كەسێك سەرپێچی بكات سزای توند دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی ڕەوشی تەندروستی لە پارێزگاكە بە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆدا دەچنەوە و هێزی پاراستنی ئاسایش لە ناو شار و گەڕەكەكان بڵاودەكەنەوە.

وتیشی، “هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لەناو زیندانی ناسڕیە تۆمار نەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

118 كەسیش گیانیانلەدەستدا
عیراق و هەرێم، بەرزترین ڕێژەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا تۆماركرا

 

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق 2426 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەعیراقدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژە چاكبوونەوەی 1511 كەسیش دەكات كە نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2426 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراقدا تۆماركران و 1511 كەسیش بە تەواوەتی چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەپێی ئامارەكان، بەغدا زۆرترین ژمارەی مردن و تووشبوانی تۆماركردووە، و پاشان پارێزگەی سەڵاحەدینیش لە پلەی دووەمدایە كە 426 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 4 كەسیش لە پارێزگەكەدا لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە،” تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بەسەر زۆرێك لە پارێزگەكاندا دابەشبوون كە بەمشێوەیەن: بەغدا، ڕەسافە: 241 حاڵەت، مەدینە توب: 41 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 436 حاڵەت، بەسرە: 137 حاڵەت، نەجەف: 43 حاڵەت، سلێمانی: 172 حاڵەت، هەولێر: 137 حاڵەت، كەركوك: 66 حاڵەت، دهۆك: 15 حاڵەت، كەربەلا: 75 حاڵەت، واست: 27 حاڵەت، دیالە: 62 حاڵەت، میسان: 89 حاڵەت، زیقار: 162 حاڵەت، ئەنبار: 18 حاڵەت، نەینەوا: 15 حاڵەت، بابل: 172 حاڵەت، سەڵاحەدین: 426 حاڵەت، دیوانیە: 49 حاڵەت، موسەننا: 43 حاڵەت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماژەی بە تۆماركردنی 118 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش كرادووە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو لە تێكڕای پارێزگەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا گەیشتۆتە 64701 كەس و لەو ژمارەیەش 2685 كەس گیانیانلەدەستداوە و 36252 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، ئەوانەش كە تائێستا لە نەخۆشخانەن و چارەسەرییان بۆ دەكرێت 25764 كەسن كە 396 حاڵەتیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان