ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند چارەسەرێکی بەسوود بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی بەسوودە بۆ ڕەشی ناوچە جیاوازەکانی جەستەت کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

-مل:

-بۆ نەهێشتنی ڕەشی مل پەتاتەیەک بجنەو دواتر لە عەسارەدا بیهاڕە، دەتوانیت کەمێک لیمۆشی بەسەردا بکەیت، دواتر بۆماوەی ١٥ خولەک بیکەرە سەر ملت ڕەشیەکەی ناهێڵێت.

 

-ئەژنۆ و ئانیشک

-بۆ نەهێشتنی ڕەشی ئەژنۆ و ئانیشک، دەتوانیت لیمۆیەک بکەیت بە دوو بەشەوە و پێیدا بهێنیت، لێبگەڕێ با ٢٠ خولەکێک پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆرەوە، دەتوانیت شەکر و زەیتی زەیتوونیش بۆ هەمان مەبەست بەکار بهێنیت، لەگەڵ یەک تێکەڵیان بکە و بۆ ماوەی ٥ خولەک لێی بەد، دواتر بە ئاوی سارد بیشۆرەوە.

 

-بنباڵ

-بۆ نهێشتنی ڕەشی بنباڵ خەیار بهاڕەو کەمێک لیمۆی تێکەڵ بکە، دواتر بیدە لە بنباڵت، دەتوانیت شیر لەگەڵ ھەوێنی پەنیر تێکەڵبکەیت لەگەڵ کەمێک ئاردی سپی تا هەویرێکی لێدەردەچێت،  بۆ ١٥ خولەک بیدە لە بنباڵت سپی دەکاتەوە.

ریکلام

تەندروستی

چەند خوویەکی ناتەندرووست کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی ناتەندرووستە کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت:

 

-دانانی جزدان لە گیرفانی پشتەوە و دانیشتن لەسەری کە زیانی بۆ پشتت هەیە

 

-خواردن بەخێرایی کە وادەکات کەمتر سوود لە خواردنەکە ببینیت و هۆکارە بۆ قەڵەوی و ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەکات

-بەکارهێنانی گوێپاکەرەوە کە هۆکارە بۆ هەوکردنی گوێچکە و بەکتریاکان دەباتە ناوەوەی گوێ

 

-دەستشتن بە ئاوی شلەتێن کە وادەکات بەکتریاکان زیاتر بمێننەوە و باشترە ئاوی سارد بەکار بهێنیت

 

-دانیشتنی زۆر هۆکارە بۆ درووستبوونی ئازاری پشت و مل

-خواردنی سوێر بە ڕێژەی زۆر کە هۆکارە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و شێرپەنجەی گەدە

-خواردنەوەی ئاوی دەبە لە کاتی گەرم، لەکاتێکدا بەرکەوتنی تیشکی خۆر وادەکات پلاستیکی دەبەکە ماددەی ژەهراوی درووستبکات.

-بردنی مۆبایل بۆ ناوجێگا کە وادەکات خەوی تەندرووست لەدەستبدەیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ نیشانە دەیسەلمێنێت قەلەقی و ڕاڕاییەکەت لە سنور دەرچووە و بۆتە نەخۆشی


خێزان

هەموو مرۆڤێک بە ڕێژەی کەم تا زۆر قەلەقی و ڕاڕایی تێدایە، کە ئەوەش لە شتەکاندا و لە سنورێکدا بەسوودە بۆ ئەوەی یەکسەر بەبێ بیرکردنەوە کار نەکەین، بەڵام کاتێک ئەو قەلەقیە لە سنوور دەردەچێت، ئیدی دەبێتە نەخۆشی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانی ئەو نەخۆشیە دەرونییەیە:

 

-توانای خەوتن نابێت و خەوت لێناکەوێت بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت.

-بەهۆی قەلەقیەکەوە دەتەوێت ئیدی هەموو شتێک پێرفێکت بێت و ئەوەش لە خەڵک چاوەڕوان دەکەیت، زۆرجار شتەکانیان نائاسایی دەردەکەوێت.

-قەلەقی کاریگەری لەسەر لایەنی فیزیکی جەستە هەیە و هەست بە ئازار دەکەیت لە تەواوی جەستەدا.

-خووی جۆراوجۆرت بۆ درووستدەبێت، وەک نینۆک خواردن، چاو تروکان، گاز لە لێو گرتن، دەست لە ڕوخسار دان، یاریکردن بە قژت بەشێوەیەکەی نائاسایی و بەردەوام.

-زۆرجار قسە و گفتارەکانت بە جۆرێکن کە خەڵکی دەوروبەرت لێت تێناگەن.

-ڕەخنە گرتنت لە خۆت زۆر زیاتر دەبێت و بەردەوام لۆمەی خۆت دەکەیت، ئەوەش دۆخەکە خراپتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خاڵیکی گرنگ کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و  پێویستە بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت:

 

– پاکوخاوێنی لە هەموو شتێک گرنگترە و پرسیار لە خاوەن ئارایشتگاکە بکە تا بزانیت کە لە کوێدا کەرەستەکان هەڵدەگرن و دڵنیابە لە پاکیەکەی.

– هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ پڕکردنەوەی برۆ بەکاردێت هەستیاری درووستدەکەن، بۆیە بەر لەوە بپرسە و بزانە کە چ مادەیەکت بۆ بەکار دەهێنن.

– هیچکاتێک بە تاتۆ و مایکرۆبلەدینگ برۆ دامەنێ، تەنها لە کاتێکدا نەبیت کە بەدوای هەوکردن و کێشەی تەندرووستیدا بگەڕێیت.

– مەرج نییە هەر بە قسەی ئارایشتکارەکە بکەیت لە شێوازی برۆتدا و خۆت حەزت لە چی بوو بڵێ بەوجۆرە بۆم دابنێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان