ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ شەپۆلێكی بەهێزی تەرزە شاری سلێمانی گرتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەهێزی تەرزە و باران ناو شاری سلێمانی و دەورووبەری و چەند ناوچەیەكی ئیدارەی گەرمیانی گرتەوە.

لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆلێكی بەهێزی تەرزە و باران ناو شاری سلێمانی و چەند ناوچەیەكی دەورووبەری گرتەوە و بەهۆیەوە زیانی لە باخ و كشتووكاڵی هاووڵاتیان داوە.

هاوكات، بەپێی ئەو وێنانەی محەمەد كەلاری، لە شارۆچكەی كەلار بۆ (خەڵك)ی ناردووە، تەرزەیەكی زۆر ناو شاری كەلار باریوە و بەهۆیەوە لافاو دروست بووە.

 

أ. ح

ژینگە

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم

خەڵک – بەشی هەواڵ

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەی خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەی گەرما دادەبەزێت و بارانبارین دەستپێدەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی عیراقی و ئەندامی لیژنەی شارەزایان لە ڕێكخراوی كەشناسی جیهانی پێشبینی دابەزینی زۆری پلەی گەرما دەكات لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە هەموو ناوچەكانی وڵات.

سادق عەتیە كەشناسی عیراقی لە نوسینێكیدا كه لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك)ەوە بڵاویكردۆتەوە، ڕیگەیاندووە”ڕۆژی شەممەی داهاتوو 26ی ئەیلول، پلەی گەرما بەشێوەیەكی تەواوەتی دادەبەزێت و كەشوهەوای پایز لە شارەكانی ناوەڕاست و خۆرئاوا و باكووری وڵات بەدی دەكرێت، ئەمەش لە ڕۆژی یەك شەممەوە شارەكانی باشوور دەگرێتەوە”.

ئەو كەشناسە عیراقیە دەڵێت”دەستەواژەی باش هەیە بۆ بارینی نمەباران و هاتنەبەری كەشوهەوایەكی پایزی كە لە كۆتایی مانگ و سەرەتای هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی یەكەم، شارەكانی باكوور و ناوەڕاست و خۆرئاوای وڵات دەگرێتەوە، ئەم گۆڕانكارییەش لە كەشوهەوادا ڕەنگە هەندێك لە ناوچەكانی باشووری وڵات بگرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بۆ ٣٥ پلەی سیلیزی دادەبەزن

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لەسبەینێوە پلەکانی گەرمان دادەبەزن.

 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، سبەینێ سێ شەممە کۆتا ڕۆژە بە بەرزی پلەکانی گەرما لەسەر هەرێمی کوردستان.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا،سبەی سێ شەممە پلەکانی گەرما بەرزترین پلەکانی گەرما تا ڕادەیەک نزیک دەبێتەوە لە ٣٨ – ٤٠ پلەی سیلیزی لەسەنتەری پارێزگاکان.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی چوار شەممە پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە، بەجۆرێک سێ بۆ چوار پلەى دیکەش دادەبەزێت، دواتر لەهەفتەى داهاتووەوە پێشبینی دەکەن، بەرزترین پلەی گەرما لەسەنتەری پارێزگاکان ٣٥ پلەى سیلیزی یان کەمتر تۆماربکرێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان