ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەڵێت هیواخوازبووە وڵاتێكی تری كەنداو داگیربكات
وەفیق سامەڕائی: لەبەر ئەم هۆكارە سەدام حسێن لە گرتنی كوەیت پەشیمان بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەفیق سامەڕائی پسپۆڕی بواری سەربازیی، ئەو هۆكارانە ئاشكرا دەكات كە وایان لە سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی پێشووی عیراق كرد، بڵێت پێویست بوو سعودیە داگیر بكات نەك كوەیت، چونكە بە وتەی ئەو، سعودیە سەدامی هاندا بچێتە جەنگی هەشت ساڵە لەگەڵ ئێران.

ئەمڕۆ شەممە، سامەڕائی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەلایەتی (فەیسبوك) نوسیویەتی”بۆ مێژوو، كوەیت بە دانانی سەركردەكانی ئێستای لەهەموو وڵاتێكی تر زیاتر هاوكاریی عیراق دەكات بەراورد بە وڵاتانی تری ناوچەكە، هەڵوێستی ئەرێنی ئەم دواییەشی بەرانبەر بە تەنگژەكانی كەنداو، بەڵگەیەكی ئاشكرایە بۆ ئەو راستییە”.

وەفیق سامەڕائی نوسیویەتی”سەیر نییە سەدام گوزارشت لە پەشیمانبوونەوەی خۆی بكات لەگەڵ ئەوەی پیاوێك بوو كەم پەشیمان دەبۆوە، ئەو داگیركردنی كوەیتی بە ساتی لەخۆبایی بوون و خۆسەپێنی دانابوو، لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتیش لەدوای جەنگی كەنداو رایگەیاندبوو كە دەبوو سعودیە بگرێت نەك كوەیت، بەئاشكرا باسی لە هەوڵەكانی سعودیە كردبوو بۆ دابەشكردنی عیراق و تۆمەتباری كردبوو بەوەی كە عیراقی هانداوە شەڕ لەگەڵ ئێراندا بكات، ئەو جەنگەی كە لەگەڵ داگیركردنی كوەیتدا بوونە پەڕەشەكی رەش لە مێژوویی عیراق”.

بە وتەی سامەڕائی:”لەو دەمەدا بیركردنەوەكانی لەسەر ئەوە بەند بوو كە كوەیت تێبپەڕێنێت و بە زریپۆشە فراوان و خێراو لەناكاوەكان بەرەو ناوچە نەوتییەكانی خۆرهەڵات بچێت و دەستییان بەسەردا بگرێت، پاشان عەلی عەبدوڵڵا ساڵحی سەرۆكی یەمەنی هانبدات بەرەو جازان و نەجران مل بنێت كە لەنێوان یەمەن و سعودیەدا بە ناوچە جێناكۆكەكان دادەنرێن، پارێزگاریش لە نرخی نەوت بكاتا و (شاری مەككە رزگار بكات وەك خۆی باسی دەكرد)، لەگەڵ ئەوەشدا بڕوای بە سەروەریی كوەیت و وڵاتانی تری كەنداو هەبوو”.

ئەو پسپۆڕە سەربازییە كە بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازیی بوو لە سەردەمی رژێمی بەعس، بەڵگە دەهێنێتەوە لەسەر پەشیمانبوونەوەی سەدام و دەڵێت”سەدام پەشیمان بوو لەوەی لەبری كاركردن بۆ لەبەریەك هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی سعودیە، كەوتبووە داوی پیلانەكانی”.

وەفیق سامەڕائی لە كۆتایی نوسینەكەیدا دەڵێت”ئەوەی سەیرە لە دابڕانی بیركردنەوەكاندا، ئەوەیە كە رژێمی سعودیە زۆر نیگەران بووە لە نەخشەیەكی وەها، جەنگی یەمەنیش یەكێك لە دەرهاویشتەكانی ئەو جۆرە بیركردنەوەیە، چونكە پەیوەندی عیراق و یەمەن لە قۆناغی هێزی بەر لە روخانی رژێمی بەعس، یان گۆڕانی هاوكێشە و بەرەكان، هێڵی سوور بوو بۆ سعودیە، چونكە یەمەن كەوتۆتە پشتێنەی وڵاتەكە و قەتەریش بەردەوام هەژموونی ریازی رەتكردۆتەوە، عیراقیش مەترسیدار بووە لە دیدی رژێمی سعودیە، ئێران و توركیای ئەردۆغانی ئیخوانیش بەپێی وەسفی سعودیە، بەرپەرچی سەركردایەتیكردنەكەی دەدەنەوە”.

عێراق

عیراق.. هەشتەم حاڵەتی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، هەشتەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆماركردووە.

د.سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، هەشتەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لە وڵاتدا تۆماركردووە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕوونیشیكردەوە، تووشبووەكە ژنێكی تەمەن 35 ساڵە و لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی كەرخ لە پشكنینی بۆ ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

پێشتر، حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرابوون، 4 حاڵەت لە كەركوك و 2 حاڵەت لە نەجەف و حاڵەتێكیش لە بەغدا.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“پارەی ئەم مانگە هاتووە و ڕۆژی 1شەممە لەژێر دەستی هەرێم دەبێت”

خەڵک ـ بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێکی کورد، لەپەڕلەمانی عیراق دەڵێت: پارە لە بەغداوە هاتوە.

د.ڕێبوار کەریم پەڕلەمانتاری سەربەخۆ، لە پێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیوویەتی: پارەی ئەم مانگە لەبەغداوە هاتوەو لە ڕۆژی یەکشەممە (۱_۳_۲٠۲٠) لەژێر دەستی هەرێم دەبێت.

،ئەو پەڕلەماتارە نوسیوویەتی: هەرێم ڕایگەیاندووە ئەو پارەیەی لە بەغداوە دێت بەشی مووچە ناکات و خۆی پارەی تری دەخاتەسەر، کەواتە تا ئەو پارەیە دێت بۆ خۆی لەوەی کە دەیخاتەسەری مووچەی چەند شوێنێک دابەش ناکات.

د.ڕێبوار ئەوەشی نوسیووە”تا کەی بەشێکی زۆری داهاتی هەرێم بەنادیاری دەمێنێتەوە؟
کوا باقیاتی داهاتی نەوت جگە لەو بڕە کەمەی دەدرێتە وەزارەتی دارایی، کوا پارەی داهاتی ناوخۆ کە بەردەوام زیاد دەکات؟
کوا داهاتی ئەو باج و سەرانانەی کە بەردەوام لەسەر خەڵک زیاد دەکات لەدەرەوەی یاساو تەنها بەپێی رێنماییەک”.

لەکۆتایدا ڕێبوار کەریم دەڵێت: هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی مووچەی فەرمانبەران نییەو ناکرێ هەرێم لەوەزیاتر سەبری هاوڵاتیان تاقی بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“سەرۆك كۆمار، دەتوانێت كەسێكی دیكە بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق كاندید بكات”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پسپۆڕێكی یاسایی ئاشكرایدەكات، سەرۆك كۆماری عیراق دەتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلەی زۆرینە، كاندیدێكی دیكە ڕابسپێرێت ئەگەر سبەینێ پەڕلەمان متمانەی بە محەمەد عەللاوی نەدا.
دوای ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە پەڕلەمان ڕێژەی یاسایی تەواو نەكرد، بڕیارە سبەینێ پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆببێتەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كورد و سوننە و بەشێك لە شیعەكان لە عەللاوی ناڕازین و دەنگی پێنادەن.

تاریق حەرب پسپۆڕی یاسایی عیراقی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لەڕووی دەستورییەوە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دەتوانێت بڕگەی 5 لە ماددەی 76 لە دەستوری عیراق جێبەجێ بكات و بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلەی زۆرینەی پەڕلەمان كاندیدێكی دیكە بۆ سەرۆك وەزیران ڕابسپێرێت.

وتیشی”كاتێك زۆربەی كوتلەكانی شیعە و سوننە و كورد دەنگ بە محەمەد عەللاوی نەدەن و لە پەڕلەمان تێی نەپەڕێنن، سەرۆك كۆمار دەتوانێت ئەو هەنگاوە بگرێتەبەر”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان