ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق و نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا كۆبوونەوە.

نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، نوسیویەتی”سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٦|٣|٢٠١٩ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە عەلوی شەهاب نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەندۆنیزیا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەردوو گۆڕپانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و چەند دۆسیەكی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆ كرا.”

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لە دیدارەكەد سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی كرد بە پتەوی پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، هاوكات جەختی لەسەر كاری هاوبەش و بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی دۆست كردەوە لە گشت بوارەكاندا بەتایبەتی بواری ئابووری.”

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”لای خۆیەوە‌ عەلوی شەهاب سڵاوی سەرۆكی ئەندۆنیزیای گەیاندە سەرۆك كۆمار و سوپاسگوزاری خۆی بۆ سەرۆك دەبڕی بۆ پشتیوانیكردنی لە چالاككردنەوەی ئاراستەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عێراق وئەندۆنیزیا.”

عێراق

دادگەی فیدڕاڵی عیراق پشتیوانی بۆ ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی لە وڵات ڕادەگەیەنێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆكی دادگەی دەستووری عیراق ئەمڕۆ یەك شەممە پشتیوانی خۆی بۆ ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی و دەربڕین لە عیراق ڕاگەیاند.

مەدحەت مەحمود لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت “دادگەی فێدڕاڵی پیرۆزبایی لە خێزانی ڕۆژنامەوانەكان دەكات بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری عیراقییەوە، هیوای سەركەوتنی زۆرتریان بۆد ەخوازین”.

دەشڵێت “دادگەی دەستووری عیراق پشتیوانی ئازادی كاری ڕۆژنامەوانی دەكات و هەر هەوڵێكی پێشێلكاریییەك لە دژیان ڕەتدەكاتەوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ پارێزگاری لە ئازادی ڕادەربڕین بە پێی دەقەكانی دەستووری عیراق و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان تایبەت بە ئازادییە گشتییەكان.

لە ساڵوەگەڕی 150 ساڵەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری عیراقدا، ڕۆژنامەوانە عیراقییەكان ئاهەنگدەگێڕن بە بۆنەی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی عیراقی بە نێوی زەورا لە بەغدا لە ساڵی 1869دا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەوڵ بۆ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەڕلەمانی عیراق دەدرێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

حوسێن عەقابی پەڕلەمانتاری عیراق ئاشكرایكرد هەوڵێك هەیە بۆ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەڕلەمانی عیراق بۆ مانگێك.

ناوبراو بۆ ماڵپەڕی سۆمەریەنیوز ڕاشیگەیاند پەڕلەمان لە ماوەی ڕابردوودا یاسای كەم و باشی دەركردوون، ئێستاش پڕۆژەیاسای باش هەن لە لیژنەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕەوشی ئێستادا پێویستە پاڵ بەكارەكانی پەڕلەمانەوە بندرێت بۆ دەركردنی یاسای نوێ بۆ پشتیوانی كاری حكومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، بۆیە لە ئێستادا وەرگرتنی پشووی پەڕلەمان لەم كاتەدا گونجاو نییە و ناڕاستە.

ئاشكراشیكرد بە پێی ڕێوشوێنە یاسایی و دەستوورییەكان داواكارییەك بۆ درێژكردنەوەی وەرزی یاسادانانی پەڕلەمان بۆ مانگێكی زۆرتر لە كۆتایی وەرزەكەدا لە 3ی تەمووزی داهاتوو پێشكەش دەكەن.

پشووی پەڕلەمان لە 3ی مانگی تەموزی داهاتوو دەستپێدەكات و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“ژمارەیەك كۆمپانیای نەوتیی لە عیراق گەندەڵن و پاڵپشتی تیرۆر دەكەن”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ژمارەیەك كۆمپانیای نەوتيی لە عیراق گەندەڵن و پاڵپشتی تیرۆر دەكەن.

سادق سڵێتی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ژمارەیەك لەو كۆمپانیا نەوتییانەی لەعیراق كاردەكەن تۆمەتبار كرد بە گەندەڵیی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و پشتیوانی كردنی تیرۆر.

سڵێتی ڕایگەیاند، لیژنەی نەوت و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانی ئەنجومەن بەنیازی بەدواداچوونە بۆ ئەدای وەزارەتی نەوت و بەدواداچوونی گومانی گەندەڵیی لەڕێگەی داواكردنی زانیاری و پرسیاری پەرلەمانی و بانگهێشتكردنی بەردەوامی لێپرسراوانی باڵای وەزارەتی نەوت.

ناوبراو ڕوونیشیكردەوە، بەردەوامن لەبەدواداچوونی دۆسیەی پێشێلكارییەكان و گەندەڵیی و بەهەدەردانی پارەی گشتی بەتایبەت گرێبەستی كۆمپانیای عەرەبی و كۆمپانیای بارهەڵگرەكانی نەوت كە داشكاندنیان لەنرخ بۆ كراوە و ئەوە بووەتە هۆی بەهەدەردانی پارەیەكی زۆر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان