ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سزای زیندانیكردن بۆ یازدە سیاسەتمەداری باكوری كوردستان دەرچوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتدارانی توركیا سزای زیندانیكردنیان بۆ یازدە سیاسەتمەداری كوردی باكوری كوردستان دەركرد لە شاری وان.

ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو 25 سیاسەتمەدار دەستگیركران، یازدە لەوان بڕیاری زیندانیكردنیان بۆ دەرچوو.

ئەو سیاسەتمەدارانە بریتین لە “چەتین ئۆیار، فەیسەڵ پارلاك، بازی ئاسلان، هاكان دەمیر، ئیبراهیم ئیرماك، مەدینە توفان، مەسعود ئەرزەنگین، عەبدولستار گیونەش، رەمەزان دومان، گیورسەل یاماش و محەمەد سۆنمەز”.

کوردستان

ئەبوبەكر هەڵەدنی: پارتی لەڕووی چۆنێتییەوە لە ئۆپۆزسیۆن بوونی یەكگرتوو دەترسێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم تەشریفاتی بوونایە خۆم كاندید دەكرد.

ئەبوبەكر هەڵەدنی پەڕلەمانتاری یەكگرتوو لە پەڕلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، داوای جێبەجێكردنی سیستمی پەڕلەمانی تەواو دەكەین بەو مانایەی سەرۆك لەناو پەڕلەمانەوە هەڵبژێردرێت و ملكەچ بێت بۆ لێپێچینەوەی پەڕلەمانی و دەسەڵاتەكانیشی تەشریفاتی بێت هاوشێوەی بەغداد، بەڵام ئەمەی ئێستا هەیە بەناو پەڕلەمانیە و بەتام و ناوەڕۆك سەرۆكایەتییەكەی جارانە.

وتیشی”ئەوانەی لە زانستی سیاسی شارەزان با هەڵسەنگاندن بكەن بزانن ئەم یاسایە كوێی لەسیستمی پەڕلەمانی دەچێت؟ ئەوە چەواشەكارییەكی زۆر گەورەیە كە پێتوابێت بەهەڵبژاردنی سەرۆك لەپەڕلەمانەوە سیستم بووەتە پەڕلەمانی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لەسایتی پەڕلەمان سەیر بكەن بزانن ئەو پڕۆژەیەی گۆڕان لەڕابردوو بۆ سەرۆكایەتی هەرێم هەیبوو بە (180) پلە جیاواز نییە لەم پڕۆژەیەی لەگەڵ پارتی هەیبوو، ئیتر ئەوە نازانرێت تێڕوانینیان گۆڕاوە لەسەر ئەم بابەتە، یا پەیوەندی بەبەشداریكردنیان لەحكومەت هەیە یاخود پۆستیان كردۆتە ئەولەویەت لەجیاتی پڕۆژە و سیستم.
ئاشكراشیكرد، ئەگەر سیستمەكە پەڕلەمانی بوایە وە ملكەچ بوایە بۆ لێپرسینەوەی پەڕلەمان و دەسەڵاتەكانی تەشریفاتی بوایە وەك یەكگرتوو كاندیدمان دەبوو، وە خۆم یەكێك دەبوم لەوانەی ئامادەبووم خۆم كاندید بكەم بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم ئەگەر تەنها دەنگی خۆشمم بهێنایە بەشەرەفم دەزانی كەچومەتە ناو ململانێیەكەوە.

هەڵەدنی ڕاشیگەیاند، پێشتر پارتی لەسەردانەكانیاندا بۆ لای یەكگرتوو داوایان لێكردین پەشیمان ببینەوە لەبڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون، بەڵام ئێمە وتمان ئەوە بڕیارە و بەشێكە لەپلانی هەستانەوەی یەكگرتوو.

جەختی لەوەش كردەوە، پارتی پێی وتین ئەگەر بەشداری حكومەت بكەن ئەوا مامەڵەی پێنج كورسیتان لەگەڵ ناكەین، بەدڵنیایی پشكی باشیان پێدەداین لەسەرۆكایەتی پەڕلەمان و سەرۆكایەتی حكومەت، چونكە پارتی لەڕووی چۆنێتییەوە لە ئۆپۆزسیۆن بوونی یەكگرتوو دەترسێت، چونكە كادیرەكانی یەكگرتوو خەڵكی ئازا و پاك و ڕاستگۆن، بەداخەوە بەغالەت و حەسادەتی پارتی و یەكێتی نەیهێشتووە و ڕێگەیان نەداوە تواناكانیان دەركەوێ.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان ڕوونكردنەوەیەكیان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە ڕوونكردنەوەیەكدا داوا دەكەن ئەنجومەنی دادوەری كێشە یاساییەكانیان چارەسەر بكات و ئەو دوو پزیشكەشی ماوەی چەند ڕۆژێكە بە فەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

تەواوی پزیشكانی مانگرتووی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونكردنەوەیەكیان بۆ ڕای گشتی بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند، لەبەشی فریاكەتن و حاڵەتە كتوپرەكان كاریان ڕانەگرتووە بەردەوامن لە خزمەتكردنی دانیشتووانی سنورەكە.

داواشیانكرد، بەپێی یاسا كێشەكانیان چارەسەر بكرێت و مافی پزیشكان پێشێل نەكرێت، ھەروەك داوایانكرد ئەو دوو پزیشكەی بەھۆی گیانلەدەستدانی گەنجێكەوە ماوەی چەند ڕۆژێكە بەفەرمانی دادوەر دەستگیركراون ئازاد بكرێن.

هاوكات، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی گەرمیانیش پیشتوانیی لە داواكاریی پزیشكان كرد و داوای لە ئەنجومەنی دادوەری كرد كێشەی پزیشكانی سنورەكە چارەسەر بكات.

جێی ئاماژەیە، ماوەی سێ‌ ڕۆژە پزیشكانی سنوری ئیدارەی گەرمیان مانیانگرتووە، بەهۆی دەستگیركردنی دوو پزیشكەوە و ئەوەش حاڵەتێكی نائاسایی لە سنوری گەرمیاندا دروستكردووە، لەوبارەیەوەش سەڵاح كوێخا سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاندووە:”كۆبوونەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان كردووە و بڕیارە كۆتایی بە مانگرتن بهێنن و بگەڕێنەسەر كارەكانیان و هەر پزیشكێكیش نەگەڕێتەوە بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە سێ كەس برینداربوون

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر ڕێگای كەلار سلێمانی لەگوندی عیسای بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ كەس بریندار بوون كە دووانیان منداڵن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەمە 26/5/2019 لەسەر ڕێگای (كەلار – سلێمانی) لە گوندی عیسای، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (شۆفرلێت / تاهۆ) و (تۆیۆتا/ كرۆلا)ی تەكسی، سێ كەس برینداربوون كە سەرجەمیان شۆفێر و سەرنشینی تەكسییەكە بوون و هەردوو بریندارەكە منداڵی شۆفێرەكەبوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی چۆنییەتی ڕوودانی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاندووە، ڕووداوەكە لەكاتێكدا ڕوویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری شۆفرلێت بە ئاڕاستەی كەلار هاتووە و تەكسییەكە لەڕێگەی لاوەكییەوە هاتووەتە سەر ڕێگای سەرەكی و لەكاتی ڕووداوەكەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەكە ڕۆیشتوونەتە ئاڕاستەی بەرامبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشخراوەتەڕوو، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر بریندارەكان گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و بەهۆی سەختی برینەكەیانەوە هەر سێ بریندارەكە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان