ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هۆشیار عەبدوڵڵا: مووچەی فەرمانبەرانمان لە كێشەی داهاتی ناوخۆ لادا

خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەیەك لە پەڕلەمانتارانی عیراق بە توندی هەڵمەتێكی دژایەتیكردنی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان دەستپێكردووە، بەهۆی ڕادەستنەكردنی نەوتەوە و پەڕلەمانتارێكی عیراقیش دەڵێت”ئەگەر هەرێم و بە زویی هەنگاو نەنێت بە ئاراستەیەك كە مامەڵەیەكی شەفاف لەگەڵ داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆدا بكات دەبێت بزانێت لە ئایندەی نزیكدا ئەو كێشانە یەخەمان دەگرنەوە و ئەم دۆخەی ئێستا بەردەوام نابێت”.

بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق، كە هەندێك كوردیشیان تێدایە دژی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانن، بەبێ‌ ڕادەستكردنی نەوت، كە بڕیارە ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بكرێت و كار لەسەر دروستكردنی فشار دەكەن لەسەر حكومەتی عیراق بۆ ڕاگرتنی موچەی فەرمانبەران.

هۆشیار عەبدوڵڵا، پەڕلەمانتاری فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لیژنەی مالیە ، جارێكی تر لەسەر پشكی هەرێم و هەوڵدان بۆ برینی ئەو پشكەی ئێستا دێت بۆ هەرێم لەگەڵ بەشێك لە پەرلەمانتارانی لیژنەی دارایی لێمان بو بە كێشە و گفتوگۆی توند، كێشەكە ئەوەیە بە گوێرەی رای سەرۆكی دەستەی مەرزەكانی عێراق كە لە ۱٠ی ئازار بانگهێشتی لیژنەی مالیەكراوە، لەئێستادا هەرێم پابەندبوە بەتاریفەی رەسمی گومرگی بەڵام داهاتەكەی ناگەرێنێتەوە بۆ خەزێنەی ئیتیحادی.”

هۆشیار عەبدوڵڵا، باسی لەوەشكردووە، لە نێو لیژنەكەدا پێشنیازكراوە، كە ئەگەر هەرێم پابەندی گەڕانەوەی داهات نەبێت، پشكی هەرێم ببڕدرێت و ئەوانیش ڕەتیانكردووەتەوە.

بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بڕینی جارێكی تری موچەی فەرمانبەران دوای ئەوەدێت، كە هەرێم پابەندنەبووە بە ناردنی نەوت و گەڕانەوەی داهاتەوە و بەپێی زانیارییەكانیش بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەرێم شاندێك بنێرێتە بەغدا بۆ گفتووگۆكردن لەسەر ئەو پرسانە.

ئابوری

كاتی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای گەیشتنی پارە لە بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، بڕیارە لەم هەفتەیەدا مووچەی خانەنشینان-یش دابەش بكرێت.

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەهۆی ئەوەی پارەی مووچە لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم، وەزارەتی دارایی بڕیاریدا بە دوو ڕۆژ مووچەی مانگی 6ی سەرجەم وەزارەتەكان بە هەر سێ‌ سەرۆكایەتییەكەوە دابەش بكات.

ڕاشیگەیاند، هەر لە هەفتەی داهاتوودا دوای وەزارەتەكان، مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت و كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئاشكراشی كرد، ڕۆژی سێ‌ شەممە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەوێنە؛ چەند شەقام و گەڕەكێكی سلێمانی قیر دەكرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە هەڵمەتی چاككردن و نۆژەنكردنەوەكەی شەقام و گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەردەوامە و بۆ ئەو مەبەستەش شەقامی نێوان گەڕەکی فەرمانبەران و گەڕەکی زەرگەتەی کۆن قیر كرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە، سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە هەماهەنگی بەشی ئامێرەكان كاری چاككردنی شەقامی سەرەكی گەڕەكی (كارێزەوشك)ی ئەنجامدا.

پێشتر زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە لە مانگی نیسانەوە و دوای كۆتایی هاتنی وەرزی باران بارین هەڵمەتی قیكردنەوە دەستی پێ‌ كردووە و تا مانگی كانوونی یەكەم و دەستپێكردنی باران بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) شارەوانی لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكە بۆ هێنانی جۆرێكی قیر، كە لە وەرزی باران و سەرماشدا پڕۆسەكە ڕانەگیرێت و نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەردەكات

خەڵك- بەیش هەواڵ
حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێك سەبارەت بە دامەزراندن و گواستنەوە و تەنسیب-ی فەرمانبەران و پلەبەرزكردنەوە و درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی و كڕینی ئۆتۆمبێل دەردەكات و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەو نووسراوانەی تایبەتن بەو بابەتانە ئارٍاستەی سەرۆكایەتی حكومەت نەكرێن.

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، كە واژۆی ئومێد سەباح-ی لەسەرە و وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، بەڕەچاوكردنی بارودۆخی دارایی هەرێم و ڕێكخستنەوەی میلاكات و خەرجیەكان، پێویستە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان پابەندی ئەوەبن، ئەو جۆرە نووسراوانەی ناوەڕۆكەكەیان ئەو بابەتانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت ئارٍاستەی ئەم سەرۆكایەتییە نەكرێت، بەپێچەوانەوە نووسراوەكان وەرناگیرێن و دەنێردرێنەوە بۆتان.

بەپێی نووسراوەكە، نابێت داواكاری دامەزراندن بنێردرێت بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران تا ئەو كاتەی لە چوارچێوەی یاسای بودجەی ساڵانەدا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای ڕاژەوە ڕێكدەخرێت، هەروەها نابێت داواكاری گەڕانەوە بۆ ڕاژەی سەربازی و شارستانی بكرێت، تەنها ئەو فەرمانبەرانە نەبێت، كە بەهۆی حوكمی دادگا لە ڕاژە دابڕاون.

هەر بەپێی ئەو نووسراوە، نابێت داواكاری بەرزبكرێتەوە بۆ درێژكردنەوەی خزمەتی ئەو فەرمانبەرانەی ماوەی یاساییان تەواو بووە.

جەختیشكراوەتەوە، كە نابێت بەدەر لە ڕێنماییەكان پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران بكرێت و نابێت گواستنەوە و تەنسیبی فەرمانبەران لە دەرەوە بۆ ناوەوەی هەرێم بكرێت و ناشبێت گواستنەوەی ڕاژە لە یاسای خزمەتی سەربازی بۆ یاسای خزمەتی شارستانی و بە پێچەوانەشەوە بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان