ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: قەیرانی پاشەكەوتی پاشەكەوتی موچە دەستپێدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابوری پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای دوو خاڵ ڕێككەوتنی ناردنی موچە بۆ ساڵێك كراوە و پاشان قەیرانی موچە و پاشەكەوت دەستپێدەكاتەوە.

جەمال كۆچەر، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نەرمی نواندنی عیراق بۆ ناردنی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران بۆ دوركەوتنەوەی كورد لە سەربەخۆی و ڕیفراندۆم بووە لەگەڵ بەڵێنی ناردنی نەوت و چارەسەركردنی كێشەكان لە ماوەی ساڵێكدا.

دەشڵێت “ڕێككەوتن بۆ ساڵێك كراوە، مانگانە 522 ملیار بنێرێت، ئەگەر جێبەجێ‌ بكرێت، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەگەر كێشەكان چارەسەرنەكرێن، دیسان قەیران دروست دەبێت، لەوانەیە قەیرانی قورستریش، چونكە بەپێی ڕێككەوتنە سیاسییەكە هەرێم دەبێت خاڵە گومرگییەكان، نەوت و داهات تەسلیم بكات و كێشەكانی ماددەی 140 و پێشمەرگە كۆتاییان پێبهێندرێن”.

جەمال كۆچەر هەر لە قسەكانیدا ڕونیكردەوە، كە ئەگەر ئەو كێشانە چارەسەر نەكرێن، جارێكی تر ناتوانن گەرەنتی ناردنی موچە بكرێت، چونكە بەغدا بۆ ساڵێك ڕازی بووە.

مانگانە عیراق بڕی 522 ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت تا كۆتایی ساڵی 2019 و پاشان بڕیارە بە ڕێككەوتنێكی تر چارەسەری كێشەكە بكەن، ئەگەر هەرێم پابەندبێت بە ناردنی نەوتەوە، هەرچەند تائێستا چەند بەرپرسێكی هەرێم ڕایانگەیاندووە، كە ئامادەنین نەوت ڕادەستی بەغدا بكەن.

ئەو پەڕلەمانتارەی عیراق سەبارەت بەو لێدوان و قسانەی باس لە گەڕەنتی یاسای بودجەی 2019 دەكەن، دەڵێت”ئەمە عیراقە، هیچ شتێك تێیدا ڕێكخراو و گەرەنتیكراو نییە، یاساش هەبێت، دەتوانێت جێبەجێی نەكات”.

ئابوری

ھۆشداری دەدرێت لەداخستنی گەرووی ھورمز

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری نەوتی عیراق ھۆشداریدا بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران، گەرووی ھورمز دابخرێت.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت لە ئێستاوە ڕێوشوێنی پێویستی لەبارەی دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی كارەبا لە وەرزی ھاویندا گرتووەتەبەر و بەروارد بە ساڵی ڕابردوو زۆربەی كێشەكان چارەسەر دەكرێن.

وەزیری نەوتی عیراق وتیشی، داخستنی گەرووی ھورمز بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێرانەوە كاریگەری لەسەر عیراق و وڵاتانی ھەناردەكردنی نەوت لەناوچەكە دەبێت.

پێشتر، سامر غەزبان ڕایگەیاندبوو، وەزارەتەكەی بەنیازە ڕێوشوێنی پێویست لەكاتی ڕوودانی ھەر پێشھاتێكی چاوەڕواننەكراو بەھۆی ناكۆكییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لەناوچەكەدا بگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

هەوڵدەدرێت مووچەی خانەنشینی زیادبكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە هەوڵدان مووچەی خانەنشینی لە عیراق زیاد بكرێت.

سامر زیبان ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لیژنەی خزمەتگوزارییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لەهەوڵدایە بۆ دۆزینەوەی شێوازێك بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان، چونكە ئەو توێژەی كۆمەڵگە زوڵمێكی زۆریان بەرامبەر كراوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشدا، جیاوازییەكی زۆر لە مووچەی خانەنشینان هەیە بەتایبەت خانەنشینانی سوپای پێشوو.

سامر زیبان جەختیشیكردەوە، لیژنەكە كاردەكات بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لەئەگەری ڕوودانی جەنگ، عیراق شوێنی بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزیوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ئاشكرایدەكات، لەكاتێكدا جەنگ لەنێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات عیراق جێگرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوتی وڵاتەكەی دۆزیوەتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژئاوای قوڕنەی یەك بۆ 500 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەرزبووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەدێت كە كارمەندانی كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل لەو كێلگەیە كشانەوە و بە هاوكاری كارمەندانی ناوخۆیی چەند یەكەیەكی نوێ، بەرهەمهێنان بۆ ئەو كێڵگەیە زیادكرا.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای نەوتی بەسڕە ئاماژەی بەوەشكرد، فەرماندەیی پۆلیسی نەوتی پارێزگای بەسڕە، جێگرەوەی بۆ هەناردەكردنی نەوت دۆزیووەتەوە، ئەگەر بێتو جەنگ لە نێوان ئەمریكا و ئێران ڕووبدات (بێ ئەوەی شوێنەكەی ئاشكرابكات)، جێگرەوەكەش بە هەماهەننگی وەزارەتی نەوتی عیراق بووە و دەتوانرێت بۆ چەند مانگێك كاری لەسەر بكرێت، چونكە هەناردەكردنی نەوت تاكە سەرچاوەی ئابووری عیراقە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو، عیراق توانای تەواوی هەیە بۆ ئەوەی بڕێكی زۆر نەوت هەناردە بكات، بەڵام بەهۆی ڕێككەوتنی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپیك)ەوە ئاستی هەناردەكردنی كەمكردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان