ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

٧ ڕاهێنان ورگت تەواو تەخت دەکات بێ ئەوەی پێویستت بە ڕاهێنانی قورس بێت


خێزان

ئەمانەی خوارەوە ٧ ڕاهێنانی زۆر گرنگ و باشن بۆ دابەزاندنی چەوری زیادەی ورگ  و لە ماڵەوە دەتوانی ئەنجامیان بدەیت.

هاوشێوەی ماری کوبرا خۆت بەرز بکەرەوە و خۆت ڕابگرە بۆ ماوەی ١٥-٣٠ چرکە و بەهێواشی جەستەت بهێنەوە بۆ زەوی

دەست بخە پشتە سەرت و قاچت بنووشتێنەوە و خۆت بخە بەملاو لادا ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

قاچت بەشێوەی ستوونی بەرزبکەرەوە، دەستت لە پشتە سەرت بهێڵەوە، قاچەکانت بهێنە سەرەوە و خوارەوە بە هێواشی.

قاچەکانت بنوشتێنەوە و دەست بخە سەریان و بەهێواشی پشتت ببەرە دواوەوە، ١٥ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی وێنەکە بووەستەوە و کەمەرت بەرەو سەر و بەرەو خوار ببە و دەستێکت بخە پشتی سەرت.
چوار جار بۆ هەرلایەک ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی باڵندە و سەگی ڕابووەستە دەستێک و قاچێکت درێژ بکە و پاشان بەهێواشی بیهێنەوە شوێنی خۆی و دەست و قاچەکەی دیکەت درێژ بکە ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

هاوشێوەی پاسکیل و لەسەر پشت بکەوە و دەست بخەرە تەنیشت پشتە سەرت و ٣٠ جار ئەم ڕاهێنانە ئەنجام بدە.

ریکلام

تەندروستی

چەند خوویەکی ناتەندرووست کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خوویەکی ناتەندرووستە کە پێویستە تازووە وازی لێبهێنیت:

 

-دانانی جزدان لە گیرفانی پشتەوە و دانیشتن لەسەری کە زیانی بۆ پشتت هەیە

 

-خواردن بەخێرایی کە وادەکات کەمتر سوود لە خواردنەکە ببینیت و هۆکارە بۆ قەڵەوی و ئەگەری نەخۆشی دڵ زیاد دەکات

-بەکارهێنانی گوێپاکەرەوە کە هۆکارە بۆ هەوکردنی گوێچکە و بەکتریاکان دەباتە ناوەوەی گوێ

 

-دەستشتن بە ئاوی شلەتێن کە وادەکات بەکتریاکان زیاتر بمێننەوە و باشترە ئاوی سارد بەکار بهێنیت

 

-دانیشتنی زۆر هۆکارە بۆ درووستبوونی ئازاری پشت و مل

-خواردنی سوێر بە ڕێژەی زۆر کە هۆکارە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و شێرپەنجەی گەدە

-خواردنەوەی ئاوی دەبە لە کاتی گەرم، لەکاتێکدا بەرکەوتنی تیشکی خۆر وادەکات پلاستیکی دەبەکە ماددەی ژەهراوی درووستبکات.

-بردنی مۆبایل بۆ ناوجێگا کە وادەکات خەوی تەندرووست لەدەستبدەیت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ نیشانە دەیسەلمێنێت قەلەقی و ڕاڕاییەکەت لە سنور دەرچووە و بۆتە نەخۆشی


خێزان

هەموو مرۆڤێک بە ڕێژەی کەم تا زۆر قەلەقی و ڕاڕایی تێدایە، کە ئەوەش لە شتەکاندا و لە سنورێکدا بەسوودە بۆ ئەوەی یەکسەر بەبێ بیرکردنەوە کار نەکەین، بەڵام کاتێک ئەو قەلەقیە لە سنوور دەردەچێت، ئیدی دەبێتە نەخۆشی، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانی ئەو نەخۆشیە دەرونییەیە:

 

-توانای خەوتن نابێت و خەوت لێناکەوێت بەبێ ئەوەی هۆکارێکی دیاریکراو هەبێت.

-بەهۆی قەلەقیەکەوە دەتەوێت ئیدی هەموو شتێک پێرفێکت بێت و ئەوەش لە خەڵک چاوەڕوان دەکەیت، زۆرجار شتەکانیان نائاسایی دەردەکەوێت.

-قەلەقی کاریگەری لەسەر لایەنی فیزیکی جەستە هەیە و هەست بە ئازار دەکەیت لە تەواوی جەستەدا.

-خووی جۆراوجۆرت بۆ درووستدەبێت، وەک نینۆک خواردن، چاو تروکان، گاز لە لێو گرتن، دەست لە ڕوخسار دان، یاریکردن بە قژت بەشێوەیەکەی نائاسایی و بەردەوام.

-زۆرجار قسە و گفتارەکانت بە جۆرێکن کە خەڵکی دەوروبەرت لێت تێناگەن.

-ڕەخنە گرتنت لە خۆت زۆر زیاتر دەبێت و بەردەوام لۆمەی خۆت دەکەیت، ئەوەش دۆخەکە خراپتر دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند خاڵیکی گرنگ کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خاڵێکی گرنگە کە نابێت شەرمی لێ بکەیت و  پێویستە بەو کەسەی بڵێیت کە برۆی لا چاک دەکەیت:

 

– پاکوخاوێنی لە هەموو شتێک گرنگترە و پرسیار لە خاوەن ئارایشتگاکە بکە تا بزانیت کە لە کوێدا کەرەستەکان هەڵدەگرن و دڵنیابە لە پاکیەکەی.

– هەندێک لەو بەرهەمانەی بۆ پڕکردنەوەی برۆ بەکاردێت هەستیاری درووستدەکەن، بۆیە بەر لەوە بپرسە و بزانە کە چ مادەیەکت بۆ بەکار دەهێنن.

– هیچکاتێک بە تاتۆ و مایکرۆبلەدینگ برۆ دامەنێ، تەنها لە کاتێکدا نەبیت کە بەدوای هەوکردن و کێشەی تەندرووستیدا بگەڕێیت.

– مەرج نییە هەر بە قسەی ئارایشتکارەکە بکەیت لە شێوازی برۆتدا و خۆت حەزت لە چی بوو بڵێ بەوجۆرە بۆم دابنێ.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان