ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باسی وڵاتێك دەكات
بەرپرسێك لە دیوانی چاودێری: پارەی بەرپرسەكان بەمشێوەیە دەبرێتە دەرەوەی وڵات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسێك لە دیوانی چاودێری دارایی عیراق، ئاراستەی نوێی پارەی سیاسەتوانانی عیراق لە دەرەوەی وڵات ئاشكرا دەكات و دەڵێت، حەواڵكردنی ئەو پارانە لەڕێی كۆمپانیاكانی سەڕافەی ناوخۆی عیراقەوەیە.

ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە دیوانی چاودێری دارایی عیراقەوە بڵاویكردۆتەوە” لەگەڵ ئەوەی بانكە لوبنانی و ئیماراتییەكان شوێنێكی گونجاون بۆ بردنە دەرەوەی پارەی بەرپرسە گەندەڵەكان كە لە ئەنجامی گرێبەستەكانەوە لەنێو عیراقدا دەستبەری دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لانی كەم 140 ملیۆن دۆلار لەماوەی كەمتر لە ساڵێك خراونەتە بانكە تایبەتەكانی میسرەوە”.

ئەو بەرپرسە كە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشكرا بكات دەڵێت”حەواڵەكردنەكان لەڕێی كۆمپانیا سەڕافەكانی ناو عیراقەوە بووە، ئەمەش بە بەرزترین رێژەی حەواڵەی پارە لەنێوان عیراق و میسردا دادەنرێت دوای ئەوەی عیراق پارەی كرێكارە میسرییەكانی رەوانە كرد كە بە حەواڵە زەردەكە ناوبرا”، ئاماژەی بەو ئاسانكارییە زۆرانەش دەكات كە بانكەكانی میسر لەئێستادا دەیكەن بۆ عیراقییەكان، لەوانە “لابردنی مەرجی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی بۆ كردنەوەی ئەژماریی بانكی، وێڕای پشتبەستن بەو پارانەی لە عیراقەوە دێن لەڕێی كۆمپانیا ئەهلییەكان بۆ بانكەكانی وڵاتەكە كە رێكارێكی بێ‌ پێشینە دادەنرێت”.

بە وتەی بەرپرسەكەی دیوانی چاودێری دارایی عیراق” بانكەكانی میسر دەبنە ركابەری بانكە ئیماراتی و لوبنانییەكان كە پێشتر بە باشترین شوێن لەلایەن بازرگانان و سیاسییە عیراقییەكانەوە دادەنران بۆ هەڵگرتنی پارەكانیان، ئەو بانكانەش گومانێكی زۆرییان لەسەرە لەبارەی چاوپۆشین لە گەندەڵی و شۆردنەوەی پارە”.

لەم ماوەیەی دواییدا پەیوەندیی بانكی نێوان بەغدا و قاهیرە، پەرەسەندنی بەرچاویی بەخۆوەبینی، پێشتر خەولە ئەسەدی سەرۆكی ئەنجومەنی ئیدارەی بانكی رافیدەین لای خۆیەوە رایگەیاندبوو، لەئێستادا بانكەكەیان توێژینەوەیەكی بانكی هەمەلایەنە ئامادە دەكات بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی میسری، ئەمەش دوای ئەو چاوپێكەوتنەی لەنێوان هەردوولادا ئەنجامدرا بۆ دەستپێكردنەوەی كاریی لقی رافیدەین لە میسر كە دەكەوێتە گەڕەكی دوقی لە پارێزگای جیزە.

عێراق

داوای ناردنی هێز بۆ دەستگیركردنی گەندەڵەكانی كەركوك دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی بەرەی توركمانی ئەمڕۆ دوو شەممە داوای لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد بەپەلە لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف رەوانەی پارێزگای كەركوك بكات.

ساڵحی لە تویتێكدا لە تویتەر وتی: خەڵكی كەركوك داوای لێكۆڵینەوە لە سیاسییەكان دەكەن كە پشتیوانی لایەنگرانیان دەكەن بۆ زیادەڕەوی بۆ موڵكی دەوڵەت.

وتیشی: داواش دەكەین ئەوانەی نەوت و بەرهەمەكانی كەركوك دەدزن و دەستدرێژی دەكەنە سەر خانووبەرە ئاشكرابكرێن و پێویستە كازمی لیوای ئەحمەد ئەبو رغیف بەپەلە بنێرێت بۆ كەركوك بۆ گەندەڵەكان.

رۆژی سێشەممە سەرۆكی دەستەی خانەنشینی ئەحمەد ساعدی دەستگیركرا لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی دیكە لەسەر گەندەڵی بە فەرمانی حكومەتی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لە زیقار خۆپیشاندەران هێرشیانكردەسەر كۆمپانیایەكی نەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ دوو شەممە خۆپیشاندەران لە باشوری عێراق كۆمپانیایەكی نەوتیان داخست و كارمەندەكانیان ناچاركرد بگەڕێنەوە ماڵەوە.

ئاژانسەكانی عێراق بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ ناڕازییەكان تایەیان سوتاندووە لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی زیقار و دەرگای كۆمپانیاكەیان داخستووە و داوای دامەزراندن دەكەن.

دەرچووانی ئەندازیاری و پەیمانگای تەكنیكی زیقار بەردەوامن لە ناڕەزایەتییەكانن لە بەردەم دەرگای سەرەكی كۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

مانگی داهاتوو كازمی لە پاریس دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو.

فوئاد حسێن بە رۆژنامەی سەباحی وت: سەرۆك وەزیران كازمی سەردانی فەرەنسا دەكات لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو لەچوارچێوەی خواستەكانی هەردوولایەن بۆ پەرەدان بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان.

فوئاد حسێن وتی: یەكێك لەو داواكاریانەی سەرۆك وەزیران دەیخاتەڕوو لەسەردانەكەیدا بۆ پاریس داواكردنی كڕینی چەكە بەپێی پێویستی سوپای عێراق.

ئاماژەی بەوەشكرد ئامانجێكی دیكەی سەرۆك وەزیران لە ئەوروپا داواكردنە لە پەرلەمانی ئەوروپا بۆ ناردنی چاودێر بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەكەی عێراق كە بڕیارە ساڵی ئایندە بكرێت و داواش دەكات عێراق لە لیستی پشتیوانانی تیرۆر لاببرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان