ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

“درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی عێراق نادەستوورییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەژماركردنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردن پێویستی بە 10 هەزار كارمەند و 40 ملیار دینار هەیە.

دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، پەرلەمان دەیەوێ بۆ دروستنەبوونی بۆشایی یاسایی تەمەنی خۆی درێژ بكاتەوەو ئەندامێكی ئەنجومەنەكەش دەڵێت نادەستوورییە.

محەمەد عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە (خەڵك)ی راگەیاند، بەپێی بڕیاریكی دادگای فیدڕاڵی كە لە ساڵی 2010 دەرچووە، درێژكردنەوەی پەرلەمان نەك یاسایی نییە، بەڵكو نادەستووریشە.

وتیشی، فەراغێكی یاسایی لە عێراق دروست دەبێت، بەڵام عێراق بە قۆناغێكی هەستیاردا تێپەڕدەبێت‌و ئەو قۆناغەش بەهۆی ئەوەوە دروست بووە كە دادگای فیدڕاڵی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی لەكاتی خۆیدا پەسەند نەكردووەو پەرلەمانی عێراقیش ناتوانێ لە 30-6 بەردەوام بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەو بۆشاییەی دروست بووەو دەیانەوێ چارەسەری بۆ بدۆزنەوە، بە چارەسەری تەوافوقی ناوی دەهێنم نەك دەستووری.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دوێنی پەرلەمانی عێراق كۆبونەوەی كردووەو رێژەی یاسایشی تەواو نەكردووە، بەڵام لە كۆبونەوەكە بڕیاری ئەوەیان داوە كە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان هێندەی درێژكردنەوەی دەسەڵاتی جێبەجێكردن‌و دادوەری بێت، تا ئەوكاتەی پێویستیان بە پەرلەمان هەیە، چونكە دادگای فیدڕاڵی پێویستی بە كاتە بۆ ئەوەی ئەو تانانەی لە هەڵبژاردنەكان دراوە یەكلایی بكاتەوەو ئەمەش پێویستی بە ژماردنەوە هەیە.

رونیشیكردەوە، ژماردنەوەی دەنگەكان پێویستی بە 10 هەزار كارمەندو 40 ملیار دینار هەیەو ئەمەش پێش 30-6 تەواو نابێت، كەواتە دەسەڵاتەكان دەكەونە بۆشاییەكی دەستورییەوە، بۆیە بیریان لەوە كردوەتەوە كە دەسەڵاتەكان درێژ بكەنەوە.

عێراق

دەبێت نرخی ئەمپێر كەمبكەنەوە
عیراق، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی دەدرێتە موەلیدە ئەهلییەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی بە وەزارەتی نەوت كردووە، بەبێ‌ بەرانبەر سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین بكات، تا لەبەرانبەردا كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا زیاتربكەن و نرخەكانیش كەمبكەنەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ماڵپەڕی (السومریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”وەزارەتی نەوت بەخۆڕایی سوتەمەنی بۆ موەلیدە ئەهلییەكان دابین دەكات، تا لەبەرانبەردا نرخەكانیان كەمبكەنەوە و كاتژمێری پێدانی كارەبا زیاتربكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە كە نەیویستبوو ناوی خۆی ئاشكرا بكات”ئەم هەنگاوە بە فەرمانی مستەفا كازمی بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

جوتیارانی هەرێمیش دەگرێتەوە
عیراق، جوتیاران شایستە داراییەكانیان وەردەگرن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی كتشوكاڵی حكومەتی فیدراڵ ڕایدەگەیەنێت، شایستە داراییەكانی جوتیاران دابەش دەكرێن، هەموو ئەوانەش كە بەروبومەكانیان ڕادەستكردووە، بە جوتیارانی هەرێمیشەوە، شایستە داراییەكانیان وەردەگرن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”وەزارەتی دارایی بڕی 483 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی شایتە داراییەكان بۆ ئەو جوتیارانە تەرخانكردووە كە بەرهەمی گەنم و مەرەزەیان لە وەرزی بەرهەمی ئەمساڵدا ڕادەستكردووە، وەزارەتی داراییش بڕە پارەكەی بۆ وەزارەتی بازرگانی رەوانەكردووە، تا لای خۆیەوە بەچەند قۆناغێك بەسەر جوتیاراندا دابەشی بكات”.

وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق دەڵێت”پارەكە دابەشكراوە بەسەر دوو بەشدا، بەجۆرێك كە 130 ملیار دیناری بۆ ئەو جوتیارانەیە كە بەرهەمی مەرەزەیان هەبووە و 353 ملیار دینارەكەی تریش بۆ پارەی گەنمی جوتیارانە”.

بە وتەی حەمید نایف”ئەو جوتیارانەی بەرهەمی گەنم و مەرەزەیان ڕادەستكردووە، شایستە داراییەكانی خۆیان وەردەگرن، بە جوتیارانی هەرێمی كوردستانیشەوە”.

لە 21ی حوزەیرانی ڕابردوو، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ڕایگەیاندبوو، شایستە داراییەكانی جوتیاران لە بودجەی ساڵی 2020 زامنكراوە، بەڵام تائێستا بوجە پەسەند نەكراوە، ئاماژەی بە كڕینی تۆنێك گەنميش كردبوو لە جوتیاران بە 400 دۆلار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران 50%ی قەرزی كارەبا لە عیراق وەردەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: ڕێژەی 50%ی ئەو قەرزانەیان وەرگرتووەتەوە كە لە بری كارەبا بۆ عیراقیان هەناردەكردووە.

هەمایۆن حائری یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پڕۆسەی هەناردەكردنی كارەبا بۆ عیراق بەردەوامە و لە دواین سەردانی وەزیری وەزەی ئێرانیش بۆ عیراق گرێبەستی هەناردەكردنی كارەبا بۆ ئەو وڵاتە بۆ 2 ساڵی تر درێژ كراوەتەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، 50% شایستە دارایییەكانی هەناردەكردنی كارەبایان لە عیراق وەرگرتووەتەوە ‌و بڕیارە بە میكانیزمێكی نوێ‌ لە ڕێگەی مامەڵەی بانكییەوە، ئەو بەشەی تری ماوە وەریبگرنەوە.

یاریدەدەری وەزیری وزەی ئێران ئەوەشی خستەڕوو، هەناردەكردنی بڕی كارەبا بۆ وڵاتانی دراوسێ‌ بەردەوام گۆڕانكاری بەسەردا دێت ‌و بەپێی وەرزەكانی هاوین‌ و زستان جیاوازی هەیە.

پێشتریش حكومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو، عیراق لە پێشەنگی وڵاتانەدایە كارەبا لە ئێرانەوە هاوردە دەكەن‌ و لە كاتژمێرێكدا 6 ملیار و 652 ملیۆن كیلۆ وات كارەبای ئێرانی بۆ هەناردەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان