ماڵێك سووتاو ژنێكی دووگیان گیانی لەدەستدا


لە شارەدێی چوارقوڕنە، بەهۆی سووتانی ماڵێكەوە ژنێكی 25 ساڵ كە دووگیان بووە، گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 07:52 ی بەیانی ئەمڕۆ لە شارەدێی چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕین، ماڵێك سووتا و بەهۆیەوە ژنێكی دوو گیان كە هەر خۆی لە ماڵەوە بووە و هاوسەرەكەی پێشمەرگەیە، گیانی لەدەستدا.

ژنەكە ناوی ئاشتی موسڵیحە و تەمەنی 25 ساڵە، لە ماڵەوە نووستووە، هیتەری كارەبایی كاری كردووە، بەڵام پلاكی هیتەرەكە تواوەتەوە و بەهۆیەوە ئاگركەوتووەتەوە و ژنەكە گیانی لەدەستداوە.

شۆفێرانی گەراجی بەغدا گردبوونەوە
پێشت شۆفێرانی گەراجی بەغدا گردبوونەوە
سەربڕینی گوێدرێژ دڵەڕاوکێی لە میسردا دروستکردووە
دواتر سەربڕینی گوێدرێژ دڵەڕاوکێی لە میسردا دروستکردووە
پەیوەندیدار