” دڵم بۆ كورد دەسووتێت”



سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەڵێت، كورد زۆر بێدەسەڵاتە لە بەغدا و دڵم بۆ میللەت دەسوتێت.

سكرتێری حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، محەمەد حاجی مەحموود، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای حیزبەكەی دەڵێت، “هەرگیز كێشەی كورد لەگەڵ عێراق چارەسەرنابێت و عەیب و شورەییە بۆ كورد ئاوا ئەو ٢٠٠ ملیارەی بۆ دەنێرن”.

دەشڵێت، كورد زۆر بێ دەسەڵاتە لە بەغدا، ترسی سەدر نەبێت عێراق وەڵامی كورد ناداتەوە، دڵم بۆ ئەو میلەتە دەسوتێت كە لە بەغداد بودجە و مووچەی دەبڕدرێت، لە كوردستان ئاڵای عێراق گەڕ دەدرێت.

بەبڕوای محەمەد حاجی مەحموود، ئەگەر یەكێتی و پارتی ڕێكبن پێكەوە %100ی كێشە ئابورییەكان و %70ی كێشە سەربازییەكان چارەسەر دەبن.

ئەوەش دەڵێت، بێگومان 31-12هەڵبژاردن ناكرێت، دە ساڵی تریش هەڵبژاردن نەكرێت بارودۆخەكە ناگۆڕێت و دوای ساڵ و نیوێك لە دواخستن پێدەچێت هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا نەكرێت و پەرلەمان هیچی پێناكرێت حیزب وڵات بەڕێوە دەبات.

بۆچی ئۆکراین پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی تانکی ئەڵمانی دەکات؟
پێشت بۆچی ئۆکراین پێداگری لەسەر بەدەستهێنانی تانکی ئەڵمانی دەکات؟
شۆفێرانی گەراجی بەغدا گردبوونەوە
دواتر شۆفێرانی گەراجی بەغدا گردبوونەوە
ەیوەندیدار