ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بانكی رافیدەین قەرز دەدات بە هاوڵاتیان

خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی رافیدەین، قەرز دەدات بە هاوڵاتیان و ئەو قەرزەش بەپێی بەیاننامەیەكی بانكەكە، بۆ مەبەستی تەواوكردنی خانووبەرەیە.

ئەمڕۆ شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی بانكی رافیدەین لە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكرۆتەوە كە رازیی بووە قەرز بدات بە هاوڵاتیان بۆ مەبەستی بیناسازیی و تەواوكردنی هەیكەلی ئەو خانووبەرانەی گەیشتوونەتە سەقف، بەو مەرجەی زەوییەكە لە 50 مەتر كەمتر نەبێت.

لە بەیاننامەكەی بانكی رافیدەیندا هاتووە”بۆ مەبەستی سوككردنی بارگرانی هاوڵاتیان و ئاسانكاریی لە رێوشوێنی پێدانی قەرزەكان، بڕیاردراوە قەرز بدرێت بەو هاوڵاتیانەی خانووەكانیان گەیاندۆتە ئەو سەقفەی كە دەكرێت نهۆمی دووەمی لەسەر دروستبكرێت، قەرزەكەش بە دوو وەجبە دەدرێت”.

هەر بەپێی بەیاننامەكە”قەرزەكە 50 ملیۆنە و نابێت ئەو زەوییەی خانووەكەی لەسەر دروستكراوە لە 50 مەتر كەمتر بێت”.

عێراق

بارزانی و فەیاز و عامری كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
عزەت شابەندەر سیاسەتمەداری عیراقی ڕایدەگەیەنێت، بەمزوانە هەریەك لە فالح فەیاز و هادی عامری لەگەڵ بارزانی كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”هەریەك لە فالح فەیاز سەرۆكی فراكسیۆنی عەتا و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆدەبنەوە”.

بەپێی تویتەكەی شابەندەر”داوا لە هەردوو برامان فەیاز و عامری دەكەین، لە چاوپێكەوتنە چاوەڕوانكراوەكەیان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، پێداگربن لەسەر نەهێشتنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی دێنەڕێی پێكهێنانی حكومەتێكی ڕاگوزەیی سەربەخۆ و بێخەوش”.

بە وتەی شابەندەر”ئەم حكومەتە ڕاگوزەرییە، كارامە دەبێت و بەدوەر دەبێت لە ڕاسپاردە دەرەكی و ناوخۆییەكان و كۆدەنگییەكی وەهای لەسەر دەبێت كە یەكێتی كۆمەڵایەتی و نیشتمانی عیراق دەپارێزێت”.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنە نائاساییەكەی بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو دوابخات.

لای خۆیەوە فایەق شێخ عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندبوو، نیسابی دانیشتنەكە بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتە كاتییەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بەهۆی هەڕەشەكانی موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدرەوە، شكێنرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
فەتوایەك لەبارەی نوێژی جەماعەتەوە دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، فەتوایەك لەبارەی ڕێوڕەسمەكانی نوێژی جەماعەت دەردەكات كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، لە فەتوایەكیدا ڕایگەیاندووە”زانایان لەسەر ئەوە كۆكن كە عوزر هەیە  بۆ ئامادەنەبوون لەنوێژی هەینی و ئامادەبوون لە نوێژی جەماعەت بۆ ئەو كەسەی نەخۆشی ڕێگریی لێدەكات بۆ ئامادەبوون لە مزگەوت، یان بڵاوبوونەوەی نەخۆشی یان ترسان لە بڵاوبوونەوەی هیتد.. پێویستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی نامێنێت لەگەڵ پێداگری لەسەر پێشكەشكردنی وتارەكانی”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە”مۆڵەت دەدرێتە ئەوانەی بەساڵاچوون یان منداڵن یان بەرگری لەشیان لاوازە، تا ئامادەی نوێژی جەماعەت نەبن لە مزگەوت”.

هەروەها كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، دەڵێت”ئەو كەسەی نوێژی لەسەرە و عوزری هەیە، دەتوانێت نوێژی هەینی وەك نوێژی نیوەڕۆ لە ماڵەوە بەجێبگەیەنێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی دەنگدانى بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتی نوێ‌، دواخست.

تەلەفیزیۆنی فەرمی (العراقیە) بڵاویكردەوە، ئەمڕ‌ۆ پێنج شەممە، پەرلەمان دانیشتنی پەسەندكردنی حكومەتی نوێی دواخست كە پێشتر لەسەر داوای محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، داوای سازدانی كرابوو.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، دانیشتنەكە ڕێژەی یاسایی تەواونەبوو، بەهۆی بایكۆتكردنی زۆرێك لە پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەكە كە پێشتر ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە پێكهاتەی كابینە وەزارییەكەی عەللاوی دەربڕیبوو.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) دەڵێت، سەرۆكی پەرلەمان پێشنیاری دواخستنی دانیشتنی بەخشینی متمانەی بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ شەممەی داهاتوو بۆ سەرۆك فراكسیۆنەكان، پێشنیاركردبوو.

پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاریدابوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتنی دەنگدان بۆ بەخشینی متمانە بە حكومەتەكەی عەللاوی، سازبكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان