سەربڕینی گوێدرێژ دڵەڕاوکێی لە میسردا دروستکردووە


 

لە میسر و لە پارێزگای فایوم، لە ڕووداوێکدا کە سێیەم جارە هاوشێوەی ڕوودەدات، لە چاڵێکی گەورەدا پاشماوەی ئێسک و پروسکی سەدان گوێدرێژ دۆزرانەوە، کە پیست و گۆشتەکەیان لێکراوەتەوە و پاشماوەی ئێسکەکانیان ماون.

 

هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دەڵێن؛ زیاتر لە ١٠٠ گوێدرێژی سەربڕراویان لە ناوچەی حەمول لە دەوروبەری وادی ئەلڕەیان بینیوە کە پاش سەربڕینیان و گورونی پێست و داماڵینی گۆشتەکانیان پاشماوەکانیان فڕێدراون.

 

سەرچاوە میدیاییە ناوخۆییەکانی میسر، دەڵێن؛ گوێدرێژەکان چەند مانگێک پێش ئێستا یان ڕەنگە لە هاوینی ڕابردووەوە پاشماوەکانیان فڕێدرابێت، هاوکات بەرپرسی ناوەندی شارەکەش لیژنەیەکی ڤێتێرنەری پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە و ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە.

 

هاوکات چالاکانی سۆشیال میدیاو چەناڵە جیاوازەکان لە ناوخۆی میسردا، ترسی خۆیان دەربڕی لەوەی گۆشتتی ئەو ئاژەڵانە لەبازاڕەکاندا فرۆشرابێت.

 

پێشتر دوو ڕووداوی هاوشێوە لە هەمان پارێزگادا بەدیکراون، یەکەمیان لە ساڵی ٢٠١٧بوو کە هێزە ئەمنییەکان ٣٥سەر و ئێسکەپەیکەری گوێدرێژیان لە گوندی حەمول دۆزیەوە، دووەمیشیان کاتێک بوو کە ئێسکەپەیکەری ئاژەڵە سەربردراوەکان لە بیابانی گوندی دیماشقین لە ناوەندی پارێزگای فایوم لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دۆزرانەوە.

ماڵێك سووتاو ژنێكی دووگیان گیانی لەدەستدا
پێشت ماڵێك سووتاو ژنێكی دووگیان گیانی لەدەستدا
شەش تۆمەتبار دەستگیركران
دواتر شەش تۆمەتبار دەستگیركران
پەیوەندیدار