ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێران: ئەمریكا ویستی لەرێی هەرێمی كوردستانەوە پلانەكانی دژی ئێران جێبەجێ بكات


خەڵك-بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاویكردەوە، وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، ئەمریكا كار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەكە دەكات ئەوەش لە چوارچێوەی دوو پڕۆژی داڕێژراودا.
فەریق حاتەمی وەزیری بەرگری ئێران رایگەیاند، ئێران لەماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا پاش شەڕی دووەمی جیهانی‌و ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی لەژێر كاریگەریی دابەشكردنی سنووری جوگرافیاییدا بووەو سەرلەبەری شەڕەكانی ماوەی ئەم سەد ساڵەی ڕابردووش ئەنجامی كارتێكەریی هەمان گۆڕینی دیموگرافیایە.
وتیشی، واشنتن بەنیازە چواردەوری ئێران بگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بازرگانی ئێران بە كەرتی وزەوە بگرێت‌و لەباری جیۆپۆلەتیكییەوە ئێران سست بكات، بەڵام دیارە ئەو پلانەیان پێ جێبەجێ ناكرێت.

ئاشكراشیكرد، ئەمریكا بەنیازە دیموگرافیای هەموو ناوچەكە بگۆڕێت، ڕێككەوتنی سایكس بیكۆ ڕێككەوتنێكی هەڵقوڵاوی بیرۆكەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو و لەسەر بنەمای هەلقۆستنەوەو بەرژەوەندی ئەو وڵاتانە دامەزراو بەسەر ناوچەكەدا سەپێندراو ئەوەی ئێستاش ئەمریكا دەیكات نەزانانە‌و ملهوڕانەیەو بە قازانجی ئەمریكایەو بە زیانی گەلانی ناوچەكەیە.

رونیشیكردەوە، ئەمریكا بەنیاز بوو لە ڕێگای هەرێمی كوردستانەوە پلانەكەی خۆی دژ بە ئێران‌و ناوچەكە جێبەجێ بكات، بەڵام هۆشیاری خەڵك‌و حكوومەتی هەرێم‌و ئامادەبوونی ئێران‌و توركیا ڕێگری لە جێبەجێكردنی ئەو پلانە گرت، كەچی ئێستا ئەمریكا لە بەشێكی دیكەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا كار لە سەر هەمان پڕۆژە دەكات.

جیهان

لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا، نزیكەی سێ هەزار كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون


خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی ستەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، تاكو نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران پەنجا و پێنج هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاژانسی تەسنیم بڵاویكردەوە، كیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێ هەینییەوە تاكو ئەمڕۆ 2650 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وتیشی”ژمارەی ئەو كەسانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون گەیشتە 55743 كەس و ئەوانەشی ڕزگاریان بووە 19736 كەسن”.

ئاشكراشیكرد، بەداخەوە لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 158 كەسی دیكە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش 3453 كەس بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: جیهان بەرەو قۆناغی داڕمانی ئابووری دەڕوات


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات، لەوەی چاوەڕوانی داڕمانی ئابووری جیهانی دەكەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، ئەو داڕمانه ئابووریەی ئێستا بەدی دەكرێت بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانە دژی كۆرۆنا و هاوكات كێشەی بۆ وڵاتانی تازە پێگەیشتوو و هەژار دروست كردووە كە نەتوانرێت هاوكاریان بۆ ڕەوانە بكرێت.
كریستالینا جورجیوا سەرۆكی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشكرایكرد، جیهان چاوەڕوانی قۆناغی داڕمانی ئابووری دەكات.
وتیشی”بەشێوەیەكی ئاشكرا دیارە كە جیهان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەچێتە قۆناغێكی شكستخواردوو لە ئابووریدا”.
ڕوونیشیكردەوە، لە ئێستادا ئابووری ئەمریكا لە قۆناغی شكست نزیك بووتەوە، بەڵام ئەم گرفتە گرفتێكی ئابووری جیهانییە و قوڵترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەندروستی جیهانی، هۆشداری دەدات لە هەڵگرتنی پلانی كەرەنتیەكردنی هاووڵاتیان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەداتە وڵاتان كە لە هەڵگرتنی كەرەنتیە پەلە نەكەن، چونكە لە ئەگەری پەلەكردن لەو بابەتە كاریگەری بەهێزی دەبێت لەسەر داڕووخانی ئابووری و دواتر ژمارەی تووشبوانیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر دەبن.

ئاژانسی ئیرنا بڵاویكردەوە، تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، هەموومان لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەكانی ئەم ڤایرۆسە تێدەگین، بەڵام باشترین ڕێگا بۆ كۆتاییهێنان و كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری و شكستپێهێنانی ڤایرۆسەكە، كەرەنتینەكردنە.

ناوبراو داوای لە وڵاتان كرد، بەرنامەی هاوكاری و بیمەكردنی تەندروستی بۆ هاووڵاتیانیان دابین بكەن و یارمەتی پزیشكی بخەنە پێش بابەتە ئابووریی و داراییەكانیان.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی خۆیان لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان بەدوور بگرن، جگە لەوەی زیان بە خۆیان دەگەیەنن، وا دەكەن كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا لەدەست بچێت.

ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە ملیۆنێك هاووڵاتی تووشی بوون لە جیهاندا و زیاتر لە 50 هەزار كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، زۆینەی وڵاتان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكەش بەرنامەی كەرەنتینەیان جێبەجێكردووە كە دەبێتە هۆی ڕاوەستانی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان