ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لە ئەنبار داعش هاوڵاتییەك دەكوژێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی، كوژرانی هاوڵاتییەك و برینداربوونی هاوڵاتییەكی تر بەدەستی چەكدارانی داعش لە خۆرئاوای ئەنبار، ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەك بە ماڵپەڕی (سۆمەریە نیوز)ی ڕاگەیاندووە”لەسەر ڕێگەی حەدیسە- بێجی خۆرئاوای ڕومادی، بەو هۆیەی لە دوورەوە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە تەقەیان لێكرابوو، هاوڵاتییەك كوژرا و هاوڵاتییەكی تر برینداربوو”.

بە وتەی سەرچاوەكە”ئەو دوو كەسە لەو ناوچە بیابانییەی پارێزگەی ئەنبار، بەشوێن كاركدا دەگەڕان”.

لەم ماوەیەی دواییدا، ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنى لەكاتی كۆكردنەوەی كارك لە بیابانەكانی ئەنبار، بەدەستی چەكدارانی داعش كوژران و ژمارەیەكی تریش لەلایەن چەكدارانی ڕێكخراوەكەوە ڕفێنران.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان