ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كچەكەی سەدام حسێن لێدوانێك رەتدەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عیراق، لێدوانێكی رەتكردەوە كە پێشتر لە میدیاكاندا بە ناوی ئەوەوە بڵاوكرابۆوە سەبارەت بە مردنی عزەت دوری ئەمینداریی گشتی حزبی بەعسی قەدەغەكراو لە عیراق.

رغد سەدام حسێن لەبەیاننامەیەكیدا كە لەلایەن هەندێك میدیاوە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاندووە”ئاژانسێكی روسی هەواڵێكی هەڵبەستراوی لەبارەی مردنی دورییەوە بڵاوكردۆتەوە، و ئەویش لە هەندێك میدیای كینەلەدڵەوە وەریگرتووە كە بەردەوام دەیانەوێت ناوی رەغد سەدام حسێن لەڕێی هەندێك بابەتی درۆوە بێننە نێو ناوان”.

رەغد لە بەیاننامەكەدا دەڵێت”ئەوەی ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە هەرگیز راست نییە، لێدوانی لەو جۆرەم نەداوە و هەیسەم هەرەش پێشتر پارێزەری ئێمە بووە و ماوەیەكی زۆرە بریكاریی ئێمە نییە”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”رەغد هەموو ئەو هەواڵە درۆیانە رەتدەكاتەوە كە لەلایەن میدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاودەكرێنەوە، هەر لێدوانێك یان هەواڵێك لەبارەی ئەوەوە بڵاوببێتەوە گەر بە دەنگ و وێنە لەلایەن خۆیەوە نەبوو بە درۆ دادەنرێت”.

پێشتر میدیاكان هەواڵی مردنی عزەت دوری جێگری سەرۆكی پێشووی رژێمی بەعسیان لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تونس بڵاوكردەوە، باسیان لەوەش كردبوو رەغد كچە گەورەی سەدام حسێن پرسەنامەی رەوانەی خانەوادەی دوری كردووە.

عێراق

هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا
فەتوایەك لەبارەی نوێژی جەماعەتەوە دەركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، فەتوایەك لەبارەی ڕێوڕەسمەكانی نوێژی جەماعەت دەردەكات كە هاوكاتە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، لە فەتوایەكیدا ڕایگەیاندووە”زانایان لەسەر ئەوە كۆكن كە عوزر هەیە  بۆ ئامادەنەبوون لەنوێژی هەینی و ئامادەبوون لە نوێژی جەماعەت بۆ ئەو كەسەی نەخۆشی ڕێگریی لێدەكات بۆ ئامادەبوون لە مزگەوت، یان بڵاوبوونەوەی نەخۆشی یان ترسان لە بڵاوبوونەوەی هیتد.. پێویستی ئەنجامدانی نوێژی هەینی نامێنێت لەگەڵ پێداگری لەسەر پێشكەشكردنی وتارەكانی”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە”مۆڵەت دەدرێتە ئەوانەی بەساڵاچوون یان منداڵن یان بەرگری لەشیان لاوازە، تا ئامادەی نوێژی جەماعەت نەبن لە مزگەوت”.

هەروەها كۆمەڵی فقهی عیراقی سەر بە گەورە زانایانی بانگخواز و فەتوا، دەڵێت”ئەو كەسەی نوێژی لەسەرە و عوزری هەیە، دەتوانێت نوێژی هەینی وەك نوێژی نیوەڕۆ لە ماڵەوە بەجێبگەیەنێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دانیشتنەكەی پەرلەمانی عیراق دواخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ئامادەبوان، پەرلەمانی عیراق دانیشتنی دەنگدانى بۆ متمانە بەخشین بە حكومەتی نوێ‌، دواخست.

تەلەفیزیۆنی فەرمی (العراقیە) بڵاویكردەوە، ئەمڕ‌ۆ پێنج شەممە، پەرلەمان دانیشتنی پەسەندكردنی حكومەتی نوێی دواخست كە پێشتر لەسەر داوای محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، داوای سازدانی كرابوو.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، دانیشتنەكە ڕێژەی یاسایی تەواونەبوو، بەهۆی بایكۆتكردنی زۆرێك لە پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنەكە كە پێشتر ناڕەزایی خۆیان بەرانبەر بە پێكهاتەی كابینە وەزارییەكەی عەللاوی دەربڕیبوو.

ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) دەڵێت، سەرۆكی پەرلەمان پێشنیاری دواخستنی دانیشتنی بەخشینی متمانەی بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی بۆ شەممەی داهاتوو بۆ سەرۆك فراكسیۆنەكان، پێشنیاركردبوو.

پێشتر سەرۆكایەتی پەرلەمان، بڕیاریدابوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە، دانیشتنی دەنگدان بۆ بەخشینی متمانە بە حكومەتەكەی عەللاوی، سازبكات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

گۆڕانكاریی تێدا كرددووە
عەللاوی لیستی ناوی وەزیرەكان پێشكەش بە پەرلەمان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوەی عیراق، لیستی كاندیدە نوێیەكان پێشكەش بە پەرلەمان دەكات و لەو نێوەندەشدا “وەزارەتی دەوڵەت بۆ كاروباری هەرێم”لە پێكهاتەكەی هەڵدەوەشێنێتەوە.

دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنج شەممە، محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی سپێردراو، لیستی ناوی كاندیدە نوێیەكانی پێشكەش بە پەرلەمان كرد و لەو نێوەندەشدا وەزارەتی كاروباری هەرێمی هەڵوەشاندەوە، وەزارەتەكانی ناوخۆ و داد و دارایی و بازرگانی و بەرگريشی بە بەتاڵی هێشتنەوە، بەر لەوەش قوسەی عەبدولموحسین عوبێد عەبدوڵڵای بۆ وەزارەتی بەرگری كاندید كردبوو.

بەگوێرەی هەواڵ عەللاوی، حسێن سلێمان و وەهاب قادر بەیاتی بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لەبری سوندس عومەر عەلی بەیرەقدار پێشكەش كردووە، ناوی خالید بەتال نەجم عەبدوڵڵا جغێفیشی بۆ وەزارەتی پلاندانان لابردووە، بەڵام مەزهەر محەمەد ساڵح ئەمینی وەك كاندید بۆ ئەو وەزارەتە هێشتۆتەوە.

پێشتر هەر ئەمڕۆ نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەسەن كەعبی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، گەیشتنی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی بۆ بارەگای پەرلەمان ڕاگەیاندبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان