بەهۆی گڕگرتنی ماڵێكەوە سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا



لە باكووری كوردستان و لە ئەنجامی ئاگركەوتنەوە لە خانوویەكی كۆنی دوو نهۆمیدا، سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە، 22ـی كانوونی دووەمی 2023، بە هۆكارێكی نادیار، خانوویەكی كۆنی دوو نهۆمی لە گەڕەكی دیڤان لە شارۆچكەی دوڵكادیرئۆغڵو لە مەرەشی باكووری كوردستان ئاگری گرت.

دوای پەیوەندیكردنی هاووڵاتییان بە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانییەوە، ژمارەیەك ئەمبووڵانس و تیمی ئاگركوژێنەوە و فریاگوزاری و پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كوژایەوە.

لەو خانووەدا خێزانێكی پەناخوازی سووریایی دەژیان و سێ منداڵ بەهۆی دووكەڵی ئاگرەكەوە گیانیان لەدەستدا.

لە شوێنی رووداوەكەدا دوو منداڵ بە ناوەكانی (ز.‌ئا) و (م.ئا) گیانیان لەدەستدا، منداڵی سێیەم بە ناوی (ئا.ئا) دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.

بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵی بایدن دۆزرایەوە
پێت بەڵگەنامەی نهێنی لە ماڵی بایدن دۆزرایەوە
موسەننا ئەمین: لە هەفتەیەکدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەگات
دوات موسەننا ئەمین: لە هەفتەیەکدا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم دەگات
پەیوەندیدر