ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک ئەستێرەی بەناوبانگ لەوە کورتترن کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە  کۆمەڵێک ئەستێرەی بەناوبانگە کە لەوە کورتترن لە تۆ بیری لێدەکەیتەوە:

– هونەرمەندی ناوداری ئەمریکی لەیدی گاگا باڵای ١٥٤ سانتیمە

– کچە مۆدێلی بەناوبانگ کیم کارداشیان باڵای تەنها ١٧٥ سانتیمە

– ئەکتەری ئەمریکی ئيفا لانگوريا باڵای تەنها ١٥٧ سانتیمە.

– ئەکتەری ناودار لوسی لوی تەنها ١٦٠ سانتیمە

 

– ئەکتەری ناودار دانیال ڕادکلیف باڵای ١٦٥ سانتیمە.

– ئەکتەری ناوداری ئەمریکی و بەڕەگەز ئۆکرانی ميلا كونيس باڵای تەنها ١٦٢ سانتیمە

– گۆرانیبێژ  بڕۆنس ماس باڵای ١٦٥ سانتیمە

– هونەرمەند جادا بینکیس ١٥٢ سانتیمە

 

ریکلام

ژیاندۆستی

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ کاتی دەعوەت بۆ ئەوەی میوانەکەت سەرسام بکەیت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ کاتی دەعوەت بۆ ئەوەی میوانەکەت سەرسام بکەیت و دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

– بەر لە هەموو شتێک پاک و خاوێنی و ڕێکخراوی ماڵەکەت گرنگترین خاڵە بۆ ئەوەی هەر لە سەرەتاوە سەرنجێکی جوانیان لەسەر بانگێشتەکە لا درووست ببێت.

– کەمێک زەیتی لاڤاندار بکەرە ناو کلێنکسەوە بۆ ئەوەی لەکاتی بەکارهێناندا بۆنی زۆر خۆش ببێت

– لە نێو توێکڵی پڕتەقاڵدا مۆم دابگرسێنە، هەم دیمەنێکی جوانی هەیە هەم بۆنێکی زۆر خۆش بە ماڵەکەدا بڵاو دەکاتەوە

– داهێنان بکە لە شێوازی دانانی خواردنەکاندا بە شێوەی جیاواز بیان ڕازێنەرەوە

– جگە لەوەی شیرینی تایبەت و دەستکردنی خۆت درووستبکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند نیشانەیەک کە دەری دەخات تۆ کەسایەتیەکی کارزیمات هەیە!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکە کە لەو کەسانەدا هەیە کە   کەسایەتیەکی کارزیمایان هەیە:

 

کەسایەتی کاریزما ئەو جۆرە کەسانەن کە دەتوانن کاریگەری لەسەر کەسانی دیکە دابنێن و ئاڕاستەیان بکەن، زۆرجار ئەم کەسانە دەبنە سەرکردە و سەرکردەی ڕا لە کۆمەڵگەکانی خۆیاندا، ئەمەی خوارەوە ٤ نیشانەی کەسی کاریزمایە:

 

-بەرگەنەگرتنی بڕیاری بێمێشکانە

-کەسە کاریزماکان پاش بیرکردنەوە و هەڵسەنگاندنی سەرجەم لایەنەکانی بابەتێک بڕیار دەدەن، هەر بۆیە کاتێک کەسێک بە هەڵەشەی و بەبێ بیرکردنەوە بڕیاری گەمژانە دەدات ڕاستەوخۆ هەست بە بێزاری دەکەن بەرامبەری.

 

-بۆ سەرنج ڕاکێشانی دەروربەر پێویست بە خۆ نواندن ناکات

-کەسی کاریزما هەوڵی ئەوە نادات سەرنجی دەوروبەر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت و بگرە زۆرجار هەر بۆشی گرنگ نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەردەوام سەرنجی لەسەرە کەسانیک وا دەزانن کە بۆخۆی مەبەستیەتی دەربکەوێت، بۆنمونە ئەم کەسانە ژمارەیەکی زۆر هاوڕێیان هەیە نەک لەبەر ئەوەی خۆیان دەیانەوێت، بەڵکو لەبەر ئەوەی کەسانی دیکە دەیانەوێت ببن بە هاوڕێی.

 

-حەز بە قسەی زۆر و زیادە ناکات

-بەشێوەیەکی گشتی کەسە کاریزماکان ناچنە نێو ئەو جۆرە گفتوگۆیانەوە کە ئامانجدارنین  و تەنها بۆ کاتبەسەربردنە.

 

-نازانن ترس چیە

-ئەم کەسانە زۆر چاونەترسن و کاتێک دەکەونە مەترسیەوە ناشڵەژێن و هەوڵی دۆزینەوەی چارسەر بەوپەڕی متمانەبەخۆبونەوە دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند کەسێک کە دڵێکی گەورە و پڕ لە چاکەخوازیان هەیە


خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک وێنەی ناوازەیە کە پڕە لە دیمەنی چاکەخوازی و جوان:

 

-مامۆستایەک هەموو ڕۆژێک سەردانی خوێندکارە نەخۆشەکەی دەکات و بەمجۆرە وانەکانی پێدەڵێتەوە

-کرسیتیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٦ هەموو ئەو پارانەی لە ڕێگەی بردنەوەی پاڵەوانێتیەکانەوە دەستی کەوتبوو بەخشی بە منداڵانی شێرپەنجە

-منداڵێکی ٤ ساڵ پاش ئەوەی دایکی بێهۆش دەبێت، چونکە خۆی نازانێت ژمارە لێبدات، لە ڕێگەی خزمەتگوزاری (سیری) پەیوەندی بە پۆلیسەوە دەکات و دایکی ڕزگار دەکات

-ژنێک لە تەکساس ئەم تاقانەی داناوە بۆ ئەوەی خەڵک خواردنی تێبکات بۆ کەسە بێلانەکان

-کەسێک پشیلەکەی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ شاخەوانی و خێمەیەکی بۆ ئەویش داناوە

-کۆمەڵێک سەگ لە نەخۆشخانەیەکی منداڵان چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ڕێگەیان پێبدرێت بچنە ژورەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان