ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە؛ عومرەكارێكی كورد لە مەككە گیانی لەدەستدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری مەككەی پیرۆز هاووڵاتیەكی شاری سۆران بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد، دەشڵێت: “ئەم ئێوارەیە دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەمەككەی پیرۆز ئەسپەردەی خاك دەكرێت”.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی حكومەتی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە 20ی ئازاری 2019 عومرەكارێك لەمەككەی پیرۆز بەناوی (ئیبراهیم عەوڵا ڕەسوڵ) خەڵكی شاری سۆران بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد.

ڕاشیگەیاند، ئەم ئێوارەیە دوای ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەمەككەی پیرۆز بەخاك دەسپێردرێت.

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان