ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەسرکەی سێو چارەسەری هەوکردنێکی (تایبەتی ژنانە) بکە!

خێزان

نه‌خۆشیه‌کانی ژنان  و به‌تایبه‌تیش ئه‌و كێشانه‌ی توشی كۆئه‌ندامی زاوزێی ژنان ده‌بێت هەمەجۆرن،   بۆ ڕزگاربوون له‌ هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی زاوزێ، دەتوانیت بەم جۆرەی لە خوارەوە باسی دەکەین سوود لە سرکەی سێو وەربگریت.

 

-به‌كارهێنانی سركه‌ی سێو له‌ لایه‌ن خانمانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاری زیادكردنی ترشه‌ڵۆكه‌كانی نێو كۆئه‌ندامی زاوزێ بكات كه‌ رێگره‌ له‌ هه‌وكردن.

-خانمان ده‌توانن له‌ چه‌ندڕێگایه‌كه‌وه‌ سركه‌ی سێو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كار بهێنن، ئه‌ویش به‌ لێدانی ڕاسته‌وخۆ له‌ رێگه‌ی پارچه‌یه‌ك قوماشه‌وه‌، یاخود تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ ئاودا و پاشان خوادرنه‌وه‌ی، یاخود 2 كوپ سركه‌ی سێو بكرێته‌ بانوی خۆشۆردنه‌وه‌، به‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامێكی باشت به‌ده‌ستده‌گات.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕان و ناوچەی سەروو ڕان توند دەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕان و ناوچەی سەروو ڕان بە باشی توند دەکاتەوە:

 

-وەرزشی Spiderman pose

بچۆرە سەر دەست و قاچ و دواتر هەر جارەی قاچێکت بهێنە بۆ لای سنگت و بیبەرەوە.

 

-وەرزشی Star jump

-بە پێوە بوەستە و  دواتر بازبدە و دەست و قاچت بڵاوبکەرەوە و دواتر بچۆرەوە دۆخی سەرەتا

 

-وەرزشی Skater

-هەرجارە و بازبدە بۆلایەک و قاچەکانت بەرە پشتی قاچەکەی دیکەوە، دواتر بۆ لایەکەی دیکە ٢ جار باز بدە، جارێک بۆ ڕێکبونەوە  و جارێکیش بازی ئاسایی.

 

-وەرزشی Hip thrust

-پشتت لەسەر قەنەفەیەک دابنێ و دواتر شناو بە ناوچەی سمتت بکە

 

-وەرزشی frog pose

لەسەر پشت ڕابکشێ و ئەژنۆت بنوشتێنەرەوە و شناو بەناوچەی سمتت بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تام لە خواردن ناکەیت و ناو دەمت تێک چووە؟ ئەمە نیشانەیە بۆ چەند کێشەیەکی تەندرووستی

خێزان

هەندێکجار ڕوودەدات کە تام لە خواردن و خواردنەوە ناکەین و هەستدەکەین ناودەممان تێک چووە، ئەمە نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشییە کە لێرەدا باسی دەکەین و گرنگە لەکاتی پێویست پشکنینی بۆ بکەیت:

 

– بۆقژەی دەم mouth thrush، کەڕووی (کاندیدا ئەلبیکانس) کۆدەبێتەوە لەنێو ڕووپۆشی دەمدا و برینێکی سپی کرێمی لە ناو دەمدا درووستدەبێت و ناتوانیت تام لە خواردن بکەیت

-کەمی ئاسن لە جەستەدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان

-لە کاتی دووگیانی  و بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەوە هەندێکجار  هەستی تامکردن لە دەستدەدەیت

-سەرما و پەتایی ئاساییش هەندێکجار دەبێتە هۆی تێکچوونی هەستی تامکردنت

-بوونی شەکرە و نەخۆشی شەکرە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە باوەکان بۆ تێکچونی تامی دەم

-قەلەقی و خەفەتی زۆر بەهەمان شێوە وادەکات تام لە خواردن نەبینیت

-هەندێک دەرمان هەیە بەتیابەت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و دژە هەوکردن کە تامی دەمت تێکدەدات

-پاک ڕانەگرتنی ناودەم و زۆربوونی بەکتریاکان وادەکات کە تامی دەمت سرووشتی نەبێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هۆکارێکی زانستی بۆ ئەوەی چیدیکە منداڵەکەت ختوکە نەدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی زانستییە بۆ ئەوەی چیدیکە منداڵەکەت ختوکە نەدەیت:

 

-کاتێک منداڵەکەت پێدەکەنێت کە تۆ ختوکەی دەدەیت، بەهۆی هەستیاریەوەیە بەرامبەر بە ختوکەدان و بەبێ خواستی خۆی پێدەکەنێت، هەر بۆیە پێکەنینەکەی لە دڵخۆشیەوە نییە و بێزار کەرە بۆی.

-توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە ختوکەدانی منداڵەکەت هەستی ژێردەستەیی تێدا درووستدەکات بەو پێیەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و کاریگەری خراپی لەسەر کەسایەتیەکەی دەبێت.

ختووکەدان لە کۆندا وەک ڕێگەیەکی ئازاردان و سزادانی دیلەکان بەکاردەهات، ئایا تۆش ئەوەت بدەوێت بۆ منداڵەکەت؟

-لە کاتی پێکەنین منداڵ سستمی هەناسەدانی تێکدەچێت و ناشتوانێت پێت بڵێ بوەستە، هەر بۆیە ئازاری زیاتری پێدەگات.

-هەر بۆیە ڕێگەی باشتر و تەندرووستر هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت دەرببڕیت و چیدیکە ختوکەی مەدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان