ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بانكێكی ئیسلامی پێشینە دەداتە ئەو كەسانەی هاوسەرگیری دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

بانكی نەهرەینی ئیسلامی ئاشكرایدەكات، بڕی 5 ملیۆن دینار وەك پێشینەی هاوسەرگیری دەداتە ئەو كەسانەی كە بە نیازی هاوسەرگیرین.

ماڵپەڕی شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە بانكی نەهرەینی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، 5 ملیۆن دینار دەیدەنە ئەو كەسانەی هاوسەرگیری دەكەن بۆ ماوەی سێ ساڵ و بەڕێژەی زیادەی 10% لەگەڵ ئەوەی فەرمانبەرێك پشتگیری كەسەكە بكات.
ڕوونیشیكردەوە، دەبێت ئەو كەسەی پێشینەكە وەردەگرێت لە تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و دەبێت نوسراوێكی فەڕمیش بهێنێت لەسەر هاوسەرگیرییەكەی.

ئابوری

ئەمڕۆ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەپێی خشتەیەكی نافەڕمی كە لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكراوەتەوە، ئەمڕۆ‌ مووچەی مانگی تەموزی ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرا و چەند ڕۆژێك دواكەوت و تائێستاش تەنها پێشمەرگە، پەروەردە و تەندروستی و دارایی و ئابوری و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی مووچەیان وەرگرتووە.

هەفتەی داهاتوو مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستە و هەریەك لە خانەنشینی سەربازی و مەدەنی دابەش دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمریكا داوای ڕێككەوتنی نوێ‌ لە ئێران دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی پێویستی بە ڕێككەوتنێكی ئەتۆمی نوێیە لەگەڵ ئێران.

(سكای نیوز) لە زاری برایان هۆك، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران بڵاویكردەوە، “كار بۆ ڕێككەوتنێكی هەمەلایەنە دەكەین لەگەڵ تاران، كە هەردوو بەرنامە ئەتۆمی و موشەكی و پرسی پشتیوانی لە تیرۆر لەخۆبگرێت”.

بە وتەی هۆك، “دەستدرێژییەكانی ئەم دواییەی سەر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە، ئابوری جیهانی كردە ئامانج، بۆیە پێویستە پێشێلكارییەكانی ئێران لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەدا ئیدانە بكرێت”.

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ ئێران ڕایگەیاندووە، “پێویستە ئێران دەستبەرداری سیاسەتی گێچەڵكردن ببێت و هەڵسوكەوتی خۆی لەناوچەكەدا بگۆڕێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“لە پاڵێوگەكانی هەرێمەوە نەوت بۆ عیراق دەڕوات”
بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم بۆ دابەشكردنی نەوت جێبەجێ‌ نەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەدا باسی لە پێدانی بەرمیلێك نەوتی سپی كردووە بۆ ماڵان و تا ئێستا بڕیارەكە جێبەجێ‌ نەكراوە، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: “تاكەی ئێمە چاوەڕێی حكومەتی عیراقی بین بۆ پێدانی بەرمیلێك نەوت”.

وەرزی سەرما نزیك دەبێتەوە، هێشتا ئەو بەرمیلە نەوتە دەست بە دابەشكردنی نەكراوە، كە حكومەتی هەرێم لە دوو كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری لەسەردا، حكومەتی عیراقیش بە بیانوی جیا جیا نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێم ناكات.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتیەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەفتەی پێشوو لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبووینەوە لەبارەی پێدانی ئەو بەشە نەوتەی، كە بڕیارە لە عیراقەوە بۆ هەرێم بێت، ئەویش هیچ كاتێكی دیاری نەكرد.

وتیشی، “چاوەڕوانی لە حكومەتی عیراق و ڕێكارەكانی دابەشكردن و كێشەی سیاسی لەگەڵ هەرێم و بارودۆخی ڕێگاوبان ساڵانە دەكرێنە بیانو بۆ ئەوەی بەشە نەوتی هەرێم ڕەوانە نەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، هەر دوو پاڵاوگەی كەڵەك و بازیان نەوتی عیراق دەپاڵێون و ڕەوانەی عیراقی دەكەنەوە، دەبوو حكومەتی هەرێم كاری لەسەر ئەوە بكردایە ئەو نەوتەی هاووڵاتیانی لە ڕێگەی ئەو دوو پاڵاوگەیەوە دابین بكردایە، كە لە توانایدایە دابینی بكات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە ئێستادا عیراق دەستی كردووە بە دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕێك بۆ شارەكانی هەرێم ڕەوانە نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان