سودانی: بە زووترین كات بەهای دینار دەگەڕێنینەوە ئاستی جاران‌

  • 1,372 بینین

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و دەشڵێت: “كارمان كردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت”.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ڕێوڕەسمی كوژرانی محەمەد باقر حەكیم لە بەغدا باسی لە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار كرد و ڕایگەیاند، “لەگەڵ بانكی ناوەندی كارمان كردووە بۆئەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار جێگیر بێت.”

ڕاشیگەیاند، “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی بانكی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە.”

جەختیشی كردەوە، بە زووترین كات بەهای دینار دەگەڕێنینەوە ئاستی جاران‌.

سەرەڕای بەڵێن و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، بەڵام لەبری دابەزین زیاتر نرخەكەی بەرزبووەوە بەجۆرێك نرخی ١٠٠ دۆلار ١٦٥ هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

نێچیرڤان بارزانی: دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بە كردەوە فیدڕاڵی بێت
پێشتر نێچیرڤان بارزانی: دەبێت سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق بە كردەوە فیدڕاڵی بێت
ڕەمەزان نامیق: هاووڵاتیان ئیش بۆ حکومەت دەکەن
دواتر ڕەمەزان نامیق: هاووڵاتیان ئیش بۆ حکومەت دەکەن
پەیوەندیدار