ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەردۆغان هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی موسڵمانانی نیوزلەندا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایدەكات، دەبێت تیرۆریستان باجی پەلامارەكانی نیوزلەندا بدەن.

ئاژاناسی ئانادۆڵ بڵاویكردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردغان سەرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند، كاتی كۆتاییهاتنی ئەم باڵۆنە دەمامكدارە و ئەم ماتریۆشكایە و ئەم سیاسەتی ڕەنگ گۆڕینە هاتووە و دەبێت پەلاماردەرانی مزگەوتەكانی نیوزلەندا باجی ئەمە بدەن بەهەر جۆرێك بێت.

وتیشی”ئەگەر نیوزیلاندا لێپێچینەوە نەكات، ئێمە دەزانین چۆن لێپێچینەوە بكەین”.

ناوبراو داواشی لە نیوزلەندا كرد سزای لەسێدارەدان بگێڕنەوە.

هەینی ڕابردوو تیرۆریستێك هەڵیكوتایە سەر دوو مزگەوت و 50 نوێژ خوێن تیرۆر كرد و بە دەیانی دیكەشی بریندار كرد.

جیهان

مەزڵوم كۆبانێ‌ بۆ ڕوسیا و ئەمریكا: توركیا هاووڵاتی كۆمەڵكوژ دەكات و دەڵێت تیرۆریستم كوشتووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) داوا لە ڕوسیا و ئەمریكا دەكات ڕێگە لە كوشتنی منداڵی كورد لە لایەن توركیاوە بگرن.

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “توركیا خانەوادەیەكی كوردی لە نزیك كۆبانێ لە ڕێگەی بۆردوومانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە كۆمەڵكوژ كرد و وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت (7) تیرۆریست كوژران.

مەزڵوم كۆبانێ ئاماژەی بەوەشداوە، ڕوسیا و ئەمریكا گەرەنتیكار بەرپرسن لە پاراستنی منداڵانمان لە كۆمەڵكوژكردنیان لەلایەن توركیاوە “.

فەرماندەی گشتی هەسەدە داواكاریشە، ڕوسیا و ئەمریكا لێكۆڵینەوەیەكی ئاشكرا بۆ ڕاگرتنی پڕۆسەی لەناوبردن بكەنەوە ولێپێچینەوە لە لێپرسراوانی تاوانی كۆمەڵكوژییەكان بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

یەكێتی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات لەگەڵ خۆپیشاندەران لەسەرخۆ بێت

خەڵك –بەشی هەواڵ

یەكێتی ئەورووپا سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی قوربانیانی ئەم دوواییەی رووداوەكانی ئێران دەنێرێت و داواش لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەكات لە توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران خۆی ببوێرێت.

لە پەیامێكی یەكێتی ئەرووپادا ڕاگەیەندراوە “خەڵكی ئێران لە هەژاری و برسێتی ڕاپەڕیون، بۆیە دەسەڵاتی ئێران دەبێت لەگەڵیان لە سەرخۆ بێت و لە توندوتیژی هێزەكانی كەم كاتەوە”.

مایا كوو سیانچیج وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەیی یەكێتی ئەورووپا داوا لە ئێران دەكات ، بۆچارەسەری كێشەكان دانیشتنیان لەگەڵ بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ئێران زیانی 200 ملیۆن دۆلاری لێكەوتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەرپرسی یەكێتی بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەو وڵاتەوە ئێران نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەركەوتووە.

ئەمیر خەسرەو بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە چەندین شوێنی گشتی زیانیان بەركەوتووە و تەواوی زیانەكانیش نزیك دەبێتەوە لە 200 ملیۆن دۆلار.

پێشتر عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوەی لە ئێران ڕوودەدات خۆپیشاندانی جەماوەری نییە و بابەتێكی ئەمنییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان