ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لەبارەی داعشەوە هۆشداری دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هۆشداری خۆڕێكخستنەوەی داعش دەدات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێشوازی وڵاتەكەی بۆ هێشتنەوەی بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكا لەناو خاكی سوریا دەردەبڕێت.

فلۆرانس پارلی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند:” داعش لەهەوڵی خۆڕێكخستنەوەدایە و ڕیزەكانی خۆی بەشێوەیەكی نوێ ڕێكدەخاتەوە”.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕوونیشكردەوە:”وڵاتەكەی پێشوازی مانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ئەمریكا دەكات لەناو خاكی سوریادا، كەئەمەش پشتیوانییەكی بەهێز دەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر”.

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نوێترین ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لەجیهاندا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی نوێترین ئامار، نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تاکو ئێستا  نزیکی ٣٠ ملیۆن و ٤٥٣ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراون.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، لەوماوەیەدا نزیکی ٢٢ ملیۆن  و ١٤٧هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، کە لەبەرامبەردا نزیکی ٩٥٢ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چارەسەردان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان